دۆلــــار یان دینــــــار

ســــەرکۆ یونس
  2021-04-05     816
ئەو پرسیارە، دوبارە وگوماناوییەی کەزۆربەی هاوڵاتیانی عێراق بەگشتی و هەرێم بەتایبەتی، ڕۆژانە 
لەم بارودۆخە ناسەقامگیرییە سیاسی و ئابورییەدا، بەدوای وەڵامەکەیدا دەگەڕێن، دۆلار یان دینار، کامیان باشتروگونجاوترە، بۆ پاشەکەوتکردن؟
پەسەندکردنی بودجەی گشتی عێراق و جێگیرکردنی نرخی گۆڕینەوەی دۆلار بەدینار، بەپێ ی بڕیارەکەی بانکی ناوەندی(1$= 1145دینار)  تاڕادەیەک سەقامگیری بازاڕی دراوی جێگیرکرد..
ئەگەر گۆڕانکاری لەسیاسەتی دارایی دا، نەکرێت و سەقامگیری سیاسی و ئەمنی هەبێت، هەروەها ڕێگە بەجامبازو دەڵاڵەکان بگیرێت، پێمان وایە، بەلایەنی کەمەوە زیاتر لەساڵێک بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلار، لەم ئاستەدا دەمێنێتەوە، چونکە جگەلە بانکی ناوەندی، حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانیش پشتگیری بڕیارەکە دەکەن، ئەمە بۆخۆیشی ڕاسپاردەی ناوەندە داراییەکانی جیهانیش بووە، وەک بانکی جیهانی.
سەرەڕای ئەوەی، ئاشکرایە، بانکی ناوەندی، دامەزراوەیەکی  سەربەخۆیە و لەدەرەوەی دەستەڵاتی حکومەت و پەرلەماندایە، دەستوری عێراقیش لەمادەی(103) ئەو مافەی پێداوە.
بۆئەوەی هەندێ بەووردی لەهەردوو دراوەکە تێ بگەین، واباشترە هەردوو دراوەکە بناسێنین.
دۆلاری ئەمەریکی چی یە؟
دۆلار، دراوی فەرمی ولایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکایە، بۆ یەکەمجار لەساڵی(1792) دا لەلایەن بانکی ناوەندی گەنجینەی ئەمەریکاوە لەچاپ دراوە و کاری پێ دەکرێت، لەئێستادا زیاتر لە(90%) ی مامەڵەبازرگانی و دارایی و نەختینەیی جیهانی بە دۆلار دەکرێت و نرخی شمەکە گرانبەهاکانی وەک زێرو زیو وئەڵماس و نەوت و غازیش هەر بەدۆلار ئەژماردەکرێت.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی زۆربەی بانکەناوەندیەکانی وڵاتانی جیهان، یەدەگی دراوەکانیان بەدۆلار هەڵدەگرن.
لەدوای ڕاپەرینەکەی (1991)ەوە، زۆربەی هاوڵاتیانی هەرێم ئاشنان بەدۆلار وبەدراوی دڵخوازی خۆیان دادەنێن و لەدیناری عێراقی، خۆشەویسترە!
دینار عێراقی چی یە؟
دیناری عێراقی،دراوی نیشتیمانی دەوڵەتی عێراقە، لەساڵی (1932) لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقییەوە دەرکراوە.
چەندینجار، گۆڕانکاری لە بەهاو یەکەکانیدا کراوە، لەئێستادا سەرەرای داڕمان و لاوازی ئابوری عێراق، تاڕادەیەک بەهاکەی بەبەراورد بەدراوی وڵاتانی دراوسێ ی وەک ئێران و تورکیا وسوریا، لەدۆخێکی باشدایە وجێگیرترە.
هاوڵاتیانی عێراقی، بەهۆی بڕیارەکەی بانکی ناوەندییەوە، زۆرێک لە هاونیشتیمانیان و خاوەنکار و بازرگان و تەنانەت هاوڵاتی ئاسایی، لەدڵەڕاوکێ و گوماندان، کەئایا پاشەکەوتەکانیان و پارەکانیان بەکام لەم دوو دراوە هەڵبگرن.؟
پێمان وایە، هەڵگرتن و پاشەکەوتی پارەکانیان، بەپێ ی جۆر وئیشی کەسەکان دەگۆڕێت، ئەو کەسانەی کە بازرگان و سەرمایەدارن، پێویستیان بە دۆلارە، واباشترە زیاتر دۆلاریان هەبێت وەک لەدینار، بۆئەوەی لەکاتی گۆڕینەوەدا، تووشی لەدەستدانی چەند یەکەیەک لەدیناری عێراقی نەبن، هەرچەندە نرخەکە جێگیرتر بووە، بەڵام هەر مەترسی لەسەرە.
هاوڵاتی ئاسایی وفەرمانبەران، کە مووچەکانیان بەدینارە و پێویستیان بە دۆلار نی یە، باشترە سەری خۆیان نەیەشێنن، واباشترە، هەر خاوەنی دینارەکانی خۆیان بن، دوور لەکێشەی گۆرینەوەو مەترسییەکانی، بەو بڕە دینارانە پێویستیەکانی خۆیان دابین بکەن، ئەوانەیشی تەنها پارە، پاشەکەوت دەکەن، بەبێ بەکارهێنان، باشترە دۆلار بێت...

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
جوویەک كە بەتاوانی  کوشتنی شۆفێرێکی تاکسی لەسلێمانی سزای لەسێدارەدانی هەبوو ئازاد كرا
پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی تۆمەتەکانی "کودەتا و تیرۆر" ڕەتدەکەنەوە و باس لە وەرگرتنی دانپێدانان لەژێر بێهۆشیدا دەکەن
جه‌میل بایك: یاسای چوارچێوه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نییه‌، مه‌زڵوم عه‌بدی نه‌ده‌بو ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت
نێچیرڤان بارزانی لە سلێمانییەوە: پرۆسەی یەکخستنی پێشمەرگە کۆتایی هات و زەمینەی پێکهێنانی حکومەت لەبارە
بەهۆی فشارەکانەوە؛ تورکیا ڕێگری لە گواستنەوەی سەروەتەکەی فالح فەیاز دەکات
راوێژكارێكی باڵای ئه‌ردۆغان: ئۆجه‌لان له‌ لیژنه‌ی چه‌كداناندا ئه‌ركی ده‌بێت
زه‌یدی ده‌چێته‌ ئه‌مریكاو له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆده‌بێته‌وه‌
مه‌سرور بارزانی: هه‌ر كاتێك لایه‌نه‌كانی دیكه‌ ئاماده‌بن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ئێمه‌ش ئاماده‌ین
گواستنەوەی غاز لە کێڵگەی کۆڕمۆرەوە ئاسایی بووەوە
رۆیته‌رز: چین داوای له‌ ئێران كردوه‌ كۆنترۆڵی حوسییه‌كان بكات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×