بــــەبێ یاسای بودجە، هەرێم دووکابینەی حکومەتی بەڕێکرد.

ســــەرکۆ یونس
  2021-12-12     789

هەرێمی کوردستان ساڵی هەشتەمی بەبێ یاسای بودجەی تێپەڕاند، کۆتا بودجەی هەرێم، لەساڵی دارایی 2013 دا بوو کەبڕەکەی بەزیاتر لە(15) ترلیۆن دینار خەمڵێنراو بوو.

لەساڵانی دواتر و بەساڵی دارایی 2021 ەوە، حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە پرۆژەی بودجە سازوئامادەبکات و لەم نێوەندەدا پەرلەمانی کوردستانیش دەستەوسان بووە، لە لێپرسینەوە وچاودێرکردنی داهات و خەرجییەکان.

دەتوانین بڵێن دووکابینەیە، هەرێم بەبێ یاسای بودجە گوزەر دەکات، ئەم بارودۆخەش لەئەستۆی پێکهێنەرەسەرەکییەکانی حکومەتدایە.

بێ گومان، هۆکارگەلێکی زۆر کراون بەبیانوی ئامادەنەکردنی پرۆژەبودجەی ساڵانە، لەوانە شەڕی نەخوازراوی داعش و تێکچوونی پەیوەندی نێوان هەولێروبەغدا، ناسەقامگیری سیاسی ناوخۆی هەرێم و عێراق، سەرهەڵدانی کۆرۆناڤایرۆس و دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت، زۆر هۆکاری لاوەکی تریش!

پرۆژەیاسای بودجە، بەگرنگترین ئاماژەی پتەوی سەقامگیری ئابوری و سیاسی و تەنانەت کۆمەڵایەتیش دادەنرێت، یاسای بودجە ڕۆڵی گەورە دەگێڕێت لەجێ بەجێکردنی پرۆژەئابوری وخزمەتگوزارییەکاندا.

بوونی پرۆژەیاسای بودجە، لەلایەک دەستکراوەیی دەستەڵاتی جێ بەجێکردن وپەیڕەوکردنی خاڵ وبەندی یاساکە دەخاتەڕوو، لەلایەکی تریشەوە، کاری پەرلەمان ولیژنەپەرلەمانییەکان، ئاسان دەکات، بەمانایەکی تر، دەستەڵاتی یاسادانان، لەپاش پەسەندکردنی بودجە، چاوکراوە و دەستکراوە دەبێت لەچاودێریکردنی کاروچالاکییەکانی حکومەتدا.

وەزارەتەپەیوەندیدارەکانی دارایی و پلاندانان، لەماوەی ڕابردودا، جموجوڵیان دەستپێکردووە بەئامانجی ئامادەکردنی ڕەشنوسی پرۆژەی بودجەی هەرێم، بۆ ساڵی دارایی(2022). بەڵام وادیارە دەرئەنجانی ئەوتۆی نابێت و هەروەک ساڵانی پێشوو دەبێت......

سەرەڕای نەبوونی یاسای بودجە، تەنانەت حکومەتی هەرێم ئامادە نی یە، ژمێرەی کۆتایی ساڵانە بخاتەڕوو و پێشکەشی پەرلەمانی بکات.!

گەورەترین کێشە لەنەبوونی یاسای بودجەدا، سەرهەڵدانی دیاردەی گەندەڵی دارایی و ئابوری لێ دەکەوێتەوە، چونکە کەیاسای بودجە نەبوو، حکومەت دوور لەچاودێری پەرلەمان و لایەنەکانی تری چاودێری، پەخشان و تەخشان بەدارایی گشتییەوە دەکات، دەرئەنجامەکانی لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا بەئاشکرا دیاربوو، زۆربەی پرۆژەکان وەستاون و بەشێکیشی بەمیزاجی ئەنجومەنی وەزیران جێ بەجێدەکرێن.

گەندەڵــی لەدامودەزگاکانی حکومیدا، لەبەرزترین ئاستدایە، ساڵانە بەملیار دۆلار زیان بەسامان و دارایی گشتی دەگەیەنرێت، نەبوونی یاسای بودجە، دیاردەکە گەورەترو مەترسیدارتر دەکات، ئەو داهاتانەی کەکۆدەکرێنەوە لەدەرەوەی چوارچێوەی یاسای بودجەدا، خەرجدەکرێن و دوور لەشەفافیەت و دادپەروەری.

ئەوەی کەجێگای بایەخە، پێویستە هەموو لایەک بەگرنگییەوە لەیاسای بودجە بڕوانین و هەموو هەوڵەکان چڕبکرێنەوەو فشار دروست بکرێت، بۆئەوەی چیتر هەرێمی کوردستان، بەبێ بودجە، ساڵەکان بەڕێ نەکات.
دەرئەنجامەکانی نەبوونی بودجە، بارگرانی قورستر و نائومێدی زیاتر لەناو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگادا دەخوڵقێنێت و تێڕوانینی خەڵک ولایەنەکان، بۆ داهاتوو ڕەشبینتر دەکات.

*ئابووریناس

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سه‌عدی پیره‌: مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی داوای له‌ كاك بافڵ كرد به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی لایه‌نه‌كان بكات
ئەکسیۆس: ئەمریکا پلانی هێرشێکی گەورەیان بۆسەر ئێران ئامادە کردووە
لە بەنزینخانەکانی هەولێر بە کارتی (کۆبۆن) کۆتایی بە نۆرەگرتن دەهێنرێت
پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ ئاوێنە: ئەگەر یەکێتی‌و نەوەی نوێ توانییان دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرن پیرۆزباییان لێدەکەین
"زه‌یدی داوای كردوه‌ ئێران هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی نه‌وتی عێراق ده‌گوازنه‌وه، وه‌ڵامی رونی وه‌رنه‌گرتوه‌‌"
پەرلەمانتارێک: تێچوی لیترێک بەنزین ناگاتە ١٥٠ دینار، بۆ ھەرزانی ناکەن
لە شەوی رابردوەوە ئەمریکاو ئێران ھێرشیان نەکردۆتە سەر یەکتری
وتەبێژی سوپای پاسداران: دوای پێشێلکردنی لێکتێگەیشتنەکە ٢٠٠ ئەمریکی کوژراون
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
زێلێنسکی: هێزەکانمان کەشتییەکی روسیایان تێکشکاند کە باری ئێرانی هەڵگرتبوو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×