مووچەیەک بۆ قەرزەکان!

ســــەرکۆ یونس
  2024-04-01     486

دواجار و پاش چاوەڕوانییەکی تاقەتپروکێن، مووچەی مانگی دوو لە کۆتایی مانگی سێ و سەرەتای مانگی چواردا دابەشکرا و بڕیارە بەیەک هەفتە سەرجەم مووچەخۆران، مووچەکانیان وەربگرن.
ئەم ماوەیە بۆ زۆربەی هاونیشتمانیان بەگشتی و مووچەخۆران و فەرمانبەران و مامۆستایان بەتایبەتی، قورس و ماندووکەر بوو، چونکە لەلایەک لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا تەنها یەک مووچە دابەشکرا. لەهەمانکاتدا لەسەرەتای مانگی سێ دا، مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەستی پێکرد. مووچەخۆری ڕۆژووەوان، بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی ڕۆژانەی ئەم مانگە هیچ پارەیەکی لەبەردەستدا نەبوو، بەناچارییەوە پێداویستییەکانیان بەقەرز دابین دەکرد، تەنانەت پێداویستی وەک سەوزەو نان و بابەتەکانی تر.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ئەوەیە کە یاسای خواست، پێچەوانە کاردەکات، بەو مانایەی کە هەرچەندە نرخ بەرز ببێت، بڕی داواکراوەکانمان کەمناکات، واتە خواستی مانگی ڕەمەزان، بەرزو گەورەیە و پێویستی بە پارەیە.

بەکورتی، پێمان وایە، بەدەگمەن خێزانێکی مووچەخۆر لەم ماوەیەدا تووشی قەرزاری نەبوو بێت، لەبەرئەوە هەر لە قەرزی دەستی خزموکەسوکار و برادەرەوە، تا قەرزی مارکێت و مریشکفرۆش و گۆشتفرۆش و بەقاڵ، هتد..
لەلایەکی ترەوە، لەبەرئەوەی سیفەتی قەرز، گەڕانەوەی هەیە بۆ خاوەنەکەی، خۆشبەختانە زۆربەی هاوڵاتیان، متمانەیان هەیە بۆ گەڕانەوەی قەرزەکانیان، بۆیە پێمانوایە ڕێژەی 50-70% ئەم مووچەیە دراوەتەوە بە خاوەن قەرزەکان.
ئەوەشمان لەبیر نەچێت، جەژن نزیکەو لەگەڵ بۆنەی جەژندا، وەرزی گەشتوگوزاری بەهارەی کوردستان دەستپێدەکات.
هیوادارین، ئەم دواکەوتنە دوبارە نەبێتەوە، مووچەی مانگەکانی تر، لەکاتی خۆیدا و بەبێ کێشە دابەشبکرێت بەسەر چیینەکانی کۆمەڵگادا، چونکە بەڕاستی زیاتر لە یەک ملیۆن 250 هەزار هاوڵاتی سەرچاوەی سەرەكی بژێوی ژیانیان تەنها مووچەیە. بەدڵنیاییەوە ئەوانەیشی کە مووچەخۆر نین، بە ناڕاستەوخۆ بەستراونەتەوە بە مووچەخۆرانەوە، لە دوکان و بازاڕ و خاوەن قەرز و قیستی کۆمپانیا و قیستی نیشتەجێبوون، تەنانەت لەبەرئەوەی بودجەی وەبەرهێنان و پێشینەکان نەماوون و نین، جومگەسەرەکییەکانی بازرگانی و گەشتیاری و خزمەتگوزاریش، پەیوەست و هاوتەریبن لەگەڵ مووچەدا.


 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سه‌عدی پیره‌: مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی داوای له‌ كاك بافڵ كرد به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی لایه‌نه‌كان بكات
ئەکسیۆس: ئەمریکا پلانی هێرشێکی گەورەیان بۆسەر ئێران ئامادە کردووە
لە بەنزینخانەکانی هەولێر بە کارتی (کۆبۆن) کۆتایی بە نۆرەگرتن دەهێنرێت
پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ ئاوێنە: ئەگەر یەکێتی‌و نەوەی نوێ توانییان دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرن پیرۆزباییان لێدەکەین
"زه‌یدی داوای كردوه‌ ئێران هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی نه‌وتی عێراق ده‌گوازنه‌وه، وه‌ڵامی رونی وه‌رنه‌گرتوه‌‌"
پەرلەمانتارێک: تێچوی لیترێک بەنزین ناگاتە ١٥٠ دینار، بۆ ھەرزانی ناکەن
لە شەوی رابردوەوە ئەمریکاو ئێران ھێرشیان نەکردۆتە سەر یەکتری
وتەبێژی سوپای پاسداران: دوای پێشێلکردنی لێکتێگەیشتنەکە ٢٠٠ ئەمریکی کوژراون
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
زێلێنسکی: هێزەکانمان کەشتییەکی روسیایان تێکشکاند کە باری ئێرانی هەڵگرتبوو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×