ئامانجە ئابورییەکەی زەکات و دەستگیرۆیی هەژاران

ســــەرکۆ یونس
  2025-03-27     201

مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، مانگێکی تایبەت و پڕ شکۆیە لەلای موسڵمانان، ئەمەش بەبەڵگەی ئایەتی قورئانی و فەرموودەی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ).

لەبەر پیرۆزیی و پڕ شکۆیی مانگی ڕەمەزان، ززربەی خوا پێداوان لەسەر سەرانسەری جیھاندا، زەکاتەکانیان لەم مانگەدا دەردەکەن و دەبەخشن، بە چینی هەژاران، بەمانایەکی ئەو کەسانەی کەبەپێی شەرعی ئیسلام، زەکاتیان پێ دەبڕێت.
بەداخەوە هێشتا لە هەرێمدا، داهاتی زەکات، ڕێکنەخراوە و بەشێوەی هەڕەمەکی و دابەشدەکرێت بەسەر چیینەکاندا، هەندێجار ئامانجی ئابوریانەی فەلسەفەی زەکاتەکە بەدەستناهێنێت.
لەبنەڕەتدا دەرکردنی زەکات لەسامان و دارایی خواپێداوان، ڕەهەندێکی ئابوریانەیە، بەئامانجی نەهێشتن یان کەمکردنەوەی چینی هەژاران و کەمدەستانی کۆمەڵگایە.
لەساڵانی ڕابردو و ئێستاش، دەتوانین بڵێین ئەو ئامانجە ئابورییە سەرەکییەی زەکات، بەدینەهاتووە، بەڵگەی ئەوەی چ لەلایەن حکومەت و ڕێکخراو و دەزگاتایبەتمەندییەکانەوە، ئامارو داتایەکی دروست و زانستی بەرچاو نییە، بەمەبەستی زانینی ژمارەی ئەو کەس و خێزانانەی کە هەژارن و توانای داراییان کەم و لاوازە، چەندن؟
هەر بۆیە، تێبینی دەکرێت، دەرکردنی زەکات لەسامان و دارایی، بەشێوەیەکی نادروستە، دەبینین زۆربەی زەکاتدەران، بەشێوەی نەختینەیی ڕێژەی زەکات، دەردەکەن، ڕاستەوخۆ و بەکاش دەیدەن بەو کەس و خێزانانەی کە خۆیان بەشیاوی دەزانن کە زەکاتیان پێ دەبڕێت.
بێگومان بۆئەوەی ئامانجە ئابورییە سەرەکییە بەدیبهێنرێت، پێویستە ئەم پارانە کۆبکرێنەوە و بکرێت بە پڕۆژە یان دەستی کەسە هەژارەکەی پێ بگرێت و بخرێتەسەر کار و کاسپی، بتوانێت کار بکات و داهات بەدەست بھێنێت، سەرئەنجام کەسە یان خێزانەکە لەهەژاری و کەمدەستی ڕزگاریان ببێت.

لەلایەکی ترەوە، لەبەرئەوەی ئارەزووی بەکاربردنی هەژارەکان، بەرزە، بەمانایەکی تر، پێویستییەکانیان پڕنەکراونەتەوە، بەدەست دەگمەنی پێداویستیەکانەوە دەناڵێنن، بەدەستکەوتنی داهاتی نەختینەیی(پارە) ڕاستەوخۆ ئەم پارانە خەرجدەکرێن بۆ خواردن و خواردەمەنی و جل وبەرگ و سەرجەم ئەو پێویستیانەی کە خێزانەکان پێویستیانە.
لەم پێناوەدا، گرنگە زەکاتدەران لەدوای دەرکردنی بڕی زەکاتەکە، بەووریاییەوە هەوڵی ئەوە بدەن لەگەڵ ڕازیکردنی خوای گەورەدا، ئامانجە ئابورییەکەی فەلسەفەی زەکات، بەدەستبهێنرێت.
بۆئەوەی باشتر تێبگەین، واباشترە زەکاتدەر، هەژارەکە فێری ڕاوەماسی بکات، وەک لەوەی تەنها ماسی بخوات، دابینکردنی ژەمەخواردنی ماسییەک، ئامانجەئابورریەکەی زەکاتدان بەۆیناهێنێت.
ئەگەر بەو شێوەیە زەکات دابەشبکرێت بەسەر هەژاراندا، بەدڵنییایەوە لەساڵی داهاتوودا، ڕێژەی خێزانەهەژارەکان کەمدەبنەوە، ووردە ووردە کۆمەڵگا بەشێوەیەکی خودی، کێشەی هەژاری چارەسەر دەکات.
لەلایەکی ترەوە، هەر لەم مانگەدا پیرۆزەدا، سەرفترە و فیدەی ئەو کەسانە دەدرێت کە نەیانوانیوە بەتەواوی مانگەکە بەڕۆژوو نەبوون، دیسان ئەمەش بڕە پارەیەکی زۆرە و قەبارەکەی گەورەیە، بەهەمانشێوەی زەکات، سەرفترە و فیدە، دەتوانرێت سوودی لێ ببینرێت و تاڕادەیەک کێشەی هەژاری چارەسەر دەکات.
ئومێدەوارین، هەموو کەس و دەزگا و ڕێکخراوانەی کەتایبەتن بەزەکات و خێر و چاکە، لەسەر ئەو بنەمایە کار بکەن.


 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
جوویەک كە بەتاوانی  کوشتنی شۆفێرێکی تاکسی لەسلێمانی سزای لەسێدارەدانی هەبوو ئازاد كرا
جه‌میل بایك: یاسای چوارچێوه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نییه‌، مه‌زڵوم عه‌بدی نه‌ده‌بو ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت
پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی تۆمەتەکانی "کودەتا و تیرۆر" ڕەتدەکەنەوە و باس لە وەرگرتنی دانپێدانان لەژێر بێهۆشیدا دەکەن
نێچیرڤان بارزانی لە سلێمانییەوە: پرۆسەی یەکخستنی پێشمەرگە کۆتایی هات و زەمینەی پێکهێنانی حکومەت لەبارە
بەهۆی فشارەکانەوە؛ تورکیا ڕێگری لە گواستنەوەی سەروەتەکەی فالح فەیاز دەکات
راوێژكارێكی باڵای ئه‌ردۆغان: ئۆجه‌لان له‌ لیژنه‌ی چه‌كداناندا ئه‌ركی ده‌بێت
زه‌یدی ده‌چێته‌ ئه‌مریكاو له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆده‌بێته‌وه‌
گواستنەوەی غاز لە کێڵگەی کۆڕمۆرەوە ئاسایی بووەوە
مه‌سرور بارزانی: هه‌ر كاتێك لایه‌نه‌كانی دیكه‌ ئاماده‌بن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ئێمه‌ش ئاماده‌ین
رۆیته‌رز: چین داوای له‌ ئێران كردوه‌ كۆنترۆڵی حوسییه‌كان بكات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×