پشتیوانانی ئێران و دۆستانی تورکیا

شوان سدیق
  2024-01-25     496

لێکەوتەکانی پاش هێرشی ئێران بۆسەر هەولێر بەردەوامە هەرکاتێ ئێران یان تورکیا هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان، ئێران بەناوی مووساد و پارتەکوردیەکان و تورکیا بەناوی پەککە ڕەوایەت بەکاری دووژمندارانەی خۆیان دەدەن!

پاش هەر ڕووداوێکی هێرشکردنە سەر هەرێم لەلایەن دووژمنانەوە، کورد بەتایبەتی پدک و یەنک دەبن بەدوو بە شەوە، بەتایبەتی مێدیاو سیاسی و زۆنی سەوز و زەرد هەر یەکەیان و بۆچوونی جیاوازیان لەسەر ڕووداوەکان دەبێ و کەسیان بیر لە بەرژەوەندی گشتی ناکاتەوە، حزب و بەرژەوەندی سیاسی حزبی خۆیان نەبێت.

کاتێک تورکیا هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانی هەرێم سنووری سلێمانی بەتایبەت بەبیانووی پککەو چەکداری ئەو ڕێکخراوە، ئیدی یەکێتی و مێدیای یەکێتی و سیاسی وچاودێر و نزیکەکانی دەکەونە قەسفی تورکیاو دژایەتی و گومان خستنە سەر پدک گوایە کارئاسانی بۆ تورکیا دەکات.

لەبەرامبەریش پدک و مێدیای نزیکی بێدەنگی هەڵدەبژێرن وەکو چاودێرێکی دوور سەیری بۆردوومانی تورکیا دەکەن، "بەرپرسانی باڵای هەرێم"ش کە سەر بە پدکن لەبری هەڵوێستی جدی و داوای ڕاگرتنی هێرشی تورکیا دێن پککە بەبیانوو دەزانن تورکیا هێرش دەکاتە سەر هەرێم..

هێرشی ئێرانیش بۆ سەر هەرێم کورد دەبێت بەدوو بەشەوەو هەر لایەک بەجۆرێک باسی ڕووداوەکان دەکەن، لەدواین ڕووداوی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر هیچ کۆدەنگی و بەرەیەکی سەرانسەری درووست نەبوو پدک لە سنووری خۆی تەنانەت فەرمانبەرانی حکوومیشی بردە بەردەم نەتەوەیەککرتووەکان لە هەولێر بۆ ئەوەی دژایەتی و ناڕەزایەتی بەرامبەر ئێران دەرببڕن، بەڵام لەسنووری سلێمانی کاردانەوەیەکی جدی بەڕووی ئێران دەرنەبڕا، بگرە مێدیای نزیکی یەنک دەیویست ڕووداوەکە بەجۆرێکی دیکە پیشان بدات.

خەڵکانێکی نزیکی ئەوحزبە لەبری هەڵوێست دژی ئێران ئەوان پێیانوایە سیاسەتی پدک هۆکارە بۆ بیانوودان بەئێران..

هەر ئەم تێگەیشتن و بۆچوونانە هەمان قسەیان لەسەر پککەو یەنک نییە بیانوو دەدەنە تورکیاو هێرش دەکاتە سەر هەرێم، بەهۆی ڕووداوی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر ژووری بازرگانی هەرێم/هەولێر داوای بایکۆتی کاڵای ئێرانی دەکات، دیارە ئەوان هەرگیز داوای بایکۆتی کاڵای تورکیان نەکردوە، لەبەرامبەر ئەو دوژمنداری و هێرشانەی تورکیا دژی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی هەرێم!

لە سلێمانیش نیگەرانی دەردەبڕن، دژی بایکۆتی کاڵای ئێرانی ئەوان پێیانوایە پێویسە پدک، بەوردی مامەڵە لەگەڵ ئێران بکات.

بەڵام کاتێک بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، فڕۆکەیەکی لەسەر داهاتی سلێمانی دەکڕێ و دەیدات بە جەماعەتی پککە لەڕۆژئاوا ئەوانیش خستیانە خوارەوە کۆمەڵێک لێکەوتەی دیکەش وایکرد تورکیا ئابڵوقەی خستە سەر سلێمانی و فڕۆکەخانەی سلێمانی کەچی چوار کەس لە سلێمانی نەهاتن ئامۆژگاری بافڵ بکەن بڵێن کاکە "ماڵمان بەقوڕ مەگرە" بەس هەڵبەزودابەز بکە ئێوەو پارتی کێشەی ناوماڵی خۆتان پێ جارەسەر ناکرێ مەپەڕنەوە بۆ بەشەکانی دیکە شتێک لە سیاسەت فێربن!

جیاوازی حزبە کوردیەکان، راستەوخۆ پەیوەستە بەکاریگەری ئێران لەسەر سیاسەتی یەنک و کاریگەری تورکیا لەسەر سیاسەتی پارتی، ئیدی کەسیان خەمی گشتیان نیە هەردوو حزب بیر لەوە ناکەنەوە هەمووان لەنێو کەشتیەکدان، وا بیردەکەنەوە هەر یەکەیان کەشتی خۆی سەلامەت بێ کەشتی ئەویتریان با ژێر ئاو بکەوێت!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
له‌ سنوری "پاوه‌"ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌ڕ رویداو پاسه‌وانێكی سنوری ئێران كوژرا
مه‌زڵوم عه‌بدی: ده‌بێت مافه‌ نەتەوەیی، كو‌لتوری و ئیدارییه‌كانی كورد له‌ سوریا به‌ ده‌ستور مسۆگه‌ر بكرێن
سۆمۆ: داهاتی پێشبینیکراوی نه‌وت دەگاتە نزیکەی 4.5 ملیار دۆلار و نه‌وتی هه‌رێم به‌ 87 دۆلار ده‌فرۆشرێت
ترەمپ: بە کامێرا چاودێریی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەین
دادگای باڵای عێراق بە فەرمانی فایەق زێدان هێرشکردنە سەر ناوچە دیپلۆماسییەکان بە "تیرۆر" ناودەبات و سزای قورسی زیندانیکردن بەسەر ئەندامانی گروپە چەکدارەکاندا دەسەپێنێت
هێشتا وەرزی زستان نەهاتوە، نرخی نەوتی ماڵان لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە
عراقچی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ده‌داته‌وه‌: ده‌بوایه‌ چه‌ند چاوه‌ڕێمان بكردایه‌
سوپای پاسداران بە موشەک هێرشی کردەسەر ئامانجەکانی ئەمریکا ئوردن
لێکەوتەکانی بۆردومانی فڕۆکەخانەی ئەبووزهوور؛ بۆچی نیگەرانییەکانی ئیسرائیل لە ڕۆڵی تورکیا لە سووریا و ناوچەکە ڕوو لە هەڵکشانە؟
پژاک: سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی پەیوەستە بە ئازادکردنی ئۆجەلان و زیندانییانەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×