بریکس دەتوانێ چیبکات، داهاتوو دەریدەخات!

توانا محەمەد نوری
  2023-08-28     699

هەفتەی ڕابردوو بە ئامادەبوونی میدیا جیهانییەکان لە شاری جۆهانسبێرگی باشووری ئەفریقا، کۆنفرانسی ئەمساڵی وڵاتانی بریکس BRICS بەڕێوەچوو.

خۆڕێکخستن، کەمکردنەوەی پشتبەستن بە دۆلار و ئەگەری فراوانکردنی ژمارەی وڵاتانی ئەندام ئەجێندای کۆبونەوەی برێکسی ئەمساڵ بوو.

هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن تیشکیان دەخستە سەر ئەو ڕاستییە سەرسوڕهێنەرەی کە ڤلادیمێر پوتین نەیتوانی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئامادەبێت چونکە فەرمانی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردنی دەستبەجێی لەسەربوو. 

هەندێکی تر پرسیاریان دەکرد لەسەر ئەوەی کۆنفرانسی بریکس مانای چی دەبێت بۆ ڕێککەوتنە بازرگانییەکان و ئۆرگانەکانی وەک G7 وG20 ، ئایا بلۆکێکی بازرگانی نوێ پێکدەهێنن، چۆن هێزی ئابووری خۆیان بەرەوپێش دەبەن، ئایا ئەمە هەوڵی چینە بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆی و کام وڵاتی تر بەشداری پێدەکەن؟

وڵاتەکانی پێکهێنەری بریکس گرووپێکی هەمەچەشنن و تێڕوانینی سیاسی و ئابووری جیاوازیان هەیە. هەندێکیان دەیانەوێت پەیوەندیان لەگەڵ ڕۆژئاوا بمێنێت، هەندێکی تر دەیانەوێت بێ ڕۆژئاوا بەرەوپێش بچن، هەندێکی تر دەیانەوێت کاریگەری گروپەکە فراوانتر بکەن.

سەرۆکی چین شی جینپینگ لە وتارێکدا کە لەلایەن وەزیری بازرگانی چین وانگ وێتناو پێشکەشکرا، “لە ئێستادا گۆڕانکارییەکان لە جیهان و سەردەمی ئێمە و مێژوودا بە شێوەیەک پەرەدەسەنن کە پێشتر هەرگیز وانەبووە و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەگەیەنێتە دۆخێکی گرنگ. ڕەوتی مێژوو بەهۆی ئەو هەڵبژاردنانەی کە دەیکەین لە قاڵب دەدرێت." 

بەڵام لەلایەکی ترەوە سەرۆکی بەرازیل، لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، تیشکی خستە سەر جیاوازیی بۆچوونەکان لە ناو بلۆکەکە و وتی: "ئێمە نامانەوێت ببینە خاڵی بەرپەچ بۆ گروپی حەوت، گروپی بیست یان ئەمریکا. ئێمە تەنها دەمانەوێت خۆمان ڕێکبخەین."

هەروەها چۆنێتی داماڵین لە دۆلاری ئەمریکی لە بەرنامەی کاردا بوو. پوتین لە پەیامە پێشوەختە تۆمارکراوەکەیدا باسی لە "پرۆسەی داماڵینی دۆلار لە پەیوەندییە ئابوورییەکانمان"ی کرد، کە بە وتەی خۆی "خەریکە پرۆسەی پشتنەبەستن بە دۆلار هێزی زیاتر پەیدا دەکات".

ئەفریقای باشوور ئەوەی ڕوونکردەوە کە هیچ گفتوگۆیەک لەسەر دراوێکی هاوبەش ناکرێ - بیرۆکەیەک کە پێشتر لەلایەن لولا دا سیلفا وەک بەدیلێک بۆ وابەستەیی بە دۆلار خراوەتە ڕوو.

خاڵێکی تری بەرنامەی کاری کۆنفرانسەکە ئەوە بوو چۆن بلۆکەکە فراوانتر ببێت و پێوەرەکان چی دەبن بۆ ئەوەی ڕێگە بە وڵاتانی دیکە بدرێت بەشداری بکەن.

ڕاپۆرتەکان ئاماژەشیان بەوە دەکرد کە هیندستان نیگەران بوو لە فراوانبوونی گروپەکە و گومانی لە مەبەستی چین هەیە، بەڵام بەرپرسانی هیندستان دەشڵێن "بیرکردنەوەمان بۆ بیرۆکەی نوێ کراوەیە."

لولا دا سیلڤا نەیویست کاریگەری بلۆکی بریکس کەم بکاتەوە بەڵام وتی دەیەوێت ئەرجەنتین بەشداری بکات. دواییتر دەرکەوت ئەرجەنتین یەکێکە لەو شەش وڵاتەی بڕیارە ساڵی داهاتوو ببێتە ئەندام.

ڕووسیا ئارەزووی فراوانکردنی ئەندامێتی دەکات و ڕامافۆسای ئەفریقای باشوور لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ شی جینپینگ پشتگیری خۆی بۆ فراوانکردن دەربڕی.

چین سەرقاڵی سیاسەتی یەک پشتێن و یەک ڕێگایە بۆ درێژکردنەوەی کاریگەرییەکانی، لەگەڵ ئەوەشدا داوایکردووە ببێتە ئەندام لە ڕێککەوتنی بازرگانی CTPPT کە بەریتانیا لەم دواییەدا بووە بە ئەندام.

بە دڵنیاییەوە بریکسەکان بەڵێن دەدەن جیهانی گەشەسەندوو لە باوەش بگرن و بەدیلێک بۆ ڕۆژئاوا پێشکەشبکەن.

بەپێی ئەوەی کام ڕاپۆرت دەخوێنیتەوە، لە نێوان ١٥ بۆ ٤٠ وڵات خوازیاری ئەندامێتین لە بریکسا، هەندێکیان داواکاری نووسراویشیان پێشکەشکردووە.

داواکارەکان ئەو وڵاتانە لەخۆ دەگرن کە توانای ئەوەیان هەیە ببنە ئەندامی گەورەترین ئابوورییەکانی جیهان لەوانەش میسر، نەیجیریا، تورکیا، مەکسیک، پاکستان، بەنگلادیش، ئێران، ڤێتنام، ئەندەنوسیا، کۆریای باشوور و فلیپین.

ئەستەمە بزانین، لەم قۆناغە سەرەتاییەدا، کۆمەڵێک وڵاتی هەمەچەشن و هەمەجۆر (وە ئەوانەشی داوای ئەندامێتیان کردووە) دەتوانن، لەسەر بنەمای گەیشتن بە ڕێککەوتن و کۆدەنگی، چی بکەن؟

بۆچونی ئەمریکا بەرانبەر بەم ڕووداوانە چییە؟ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی جەیک سولیڤان بە میدیاکانی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئەو نایبینێت بریکس ببێتە ڕکابەرێکی جیۆپۆلیتیکی ئەمەریکا. داهاتوو دەریدەخات.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
خەزعەلی: پێشمەرگە دەبێت پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی فەرماندەی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بێت
سیپان حه‌مۆ: ژماره‌یه‌ك له‌ تێوه‌گلاوانی كوشتنی شه‌ڕڤانه‌كه‌ی حه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیركراون
گۆڕانکارییە خێراکانی یەمەن: حوسییەکان پێشڕەوی دەکەن و سوپای یەمەن ناوچەیەکی سەربازیی داخراو ڕادەگەیەنێت
بەرپرسێکی ئەمریکی: دەمانەوێت وڵاتانی ناوچەکە خۆیان سەرکردایەتیی قەیرانە ئەمنییەکان بکەن
هومام حەمودی: حوکمڕانیی عێراق هاوپەیمانێتییەو دەبێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت
لە حەسەکە دژی شەهیدکردنی سیپان حوزنی خۆپیشاندانێکی جەماوەری ئەنجام درا
یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال چەکەکانیان ڕادەستی بەغدا دەکەن؛ چیای شنگال بەتەواوی دەچێتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدراڵی
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر حوسییه‌كان ره‌تكرده‌وه‌‌
کۆتایی وەرزی گەرما؛ کەشناسێک هۆشداری لافاو و مژدەی پایزێکی پڕ باران دەدات
له‌ زیندانی كۆبانێ نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×