ســەرنـجـێـک لـەسـەر هـەڵـبـژاردن لە کوردستان!

توانا محەمەد نوری
  2023-09-02   

هەموومان دەزانین کوردستان کێشەی زۆرە و کێشەکانیشی زادەی ئەمڕۆ نین بەڵکو کەڵەکەبووی چەندین ساڵە لە زەوتکردنی ماف، چەوساندنەوە و ستەم.

کێشەی گەندەڵی و بە تاڵانبردنی داهات و سامانی گشتی.  کێشەی بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ دەوڵەمەندکردنی کەسانی سیاسی و سەربازی. کێشەی سەرکوتکردن یا بێدەنگکردنی خەڵک. کێشەی پشتگوێخستن و چاوپۆشیکردن لە داخوازییەکانی خەڵک. کێشەی زیندانیکردنی چالاکوانانی مەدەنی بە هۆکاری هەڵبەستراو و نادروست. کێشەی دەستواڵاکردن و یارمەتیدانی ئیسلامییەکان. کێشەی سووکایەتیکردن بە ژنان. کێشەی برسیکردن و هەژارترکردنی خەڵک. كێشەی گرانی. کێشەی بەرەڵایی و بێسەروبەری بازاڕ. کێشەی باج. کێشەی پێشێلکردنی یاسا. کێشەی خزمەتگوزارییە گشتییەکان. کێشەی جۆری دابەشکردنی مووچە. کێشەی بوونی ئازادی فەیک. کێشەی نایەکسانی و نابەرابەری نێو کۆمەڵگا. کێشەی سەلامەت نەبوونی شوێنی کار. کێشەی سەلامەت نەبوونی خەڵک بەهۆی تەراتێنی درۆنی تورکی و سیخوڕی ئێران و وڵاتانی دیکە. کێشەی نەبوونی هەلی کاری یەکسان. کێشەی دانەمزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان. کێشەی پەروەردە و فێرکردن. کێشەی دەرمان و خەستەخانە و تەندروستی گشتی. کێشەی ڕێگاوبان و هاتوچۆی گشتی. کێشەی بەرەڵایی سنوورەکان و هێنانی مادە هۆشبەرەکان.

ئەم کێشانە بە چاکسازی پینەوپەڕۆ و بە یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار یاخود بە دەنگدان و هەڵبژاردن، وەکو نەوەی نوێ بە گوڕو تین و پەرۆشەوە بانگەشەی بۆ دەکات، چارەسەر نابێت بەڵکو کێشەکان بەردەوام دەبێت و چارەسەرەکەی دوا ئەخات. هەڵبژاردن پێشوەخت یا دواوەخت یا لەکاتی خۆشیا بێت.

بۆچی بە دەنگدان و هەڵبژاردن چارەسەر نابێت؟ چونکە دەسەڵات لە پەرلەمان و تەنانەت لە حکومەتیشدا نییە بەڵکو لای سەرکردەی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار و چەکداری کوردستانە. دەسەڵات لای هەدروو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانییە.

کۆمەڵگاش بە دوای چارەسەرەوەیە. خەڵك ناڕەزایەتی دەرئەبڕێ، خۆپیشاندان ئەکات و مان ئەگرن بەڵام کێشەکان لە جێگای خۆیانن بگرە خراپتریش دەبن. بەغدا بووجە و مووچە دەنێرێ یان ناردنەکەی دوادەخەن و ئینجا موچەش بەو شێوەیەی دەیبینین دابەشئەکرێ بەڵام کیشەکان لە جێگای خۆیانن.

دەسەڵاتێک خۆی ئەو کێشانەی سەرەوەی دروستکردبێت ناتوانێ چارەسەریشی بکات. ئەم دەسەڵاتە خۆی بەشێکە لە کێشەکان مومکین نییە بشبێتە بەشێک لە چارەسەر.

کەواتە، ھەرچەندە مەرجیش نییە، هیوادارم لە کۆتاییا خەڵکی ناڕازی کوردستان بەو ئەنجامە بگەن کە جگە لە خۆ ڕێکخستن و بەردەوام بوون لەسەر خۆپیشاندان و بەرخودان، جگە لە هاوئاهەنگی لە نێوان خەڵکی شارو شارۆچکەکان ڕێگەی تر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان نییە.

دیارە ئامانجی خەڵک ژیانێکی باشتر و شایستەترە بۆ خۆیان و نەوەی دوای خۆیان. ئینجا بۆ ئەوەی بەم ئامانجە بگەن ئەبێ لەمپەری سەر ڕێگای گەیشتنیان بەو ئامانجە لاببەن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداری لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەدات
ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی ئیسرائیل: لیکۆدی نەتانیاهۆ سەردەکەوێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن کورسی زیاتر بەدەستدەهێنێت‌
موجتەبا خامنەیی مەرجی کۆتایی بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ ئاشکرا دەکات
کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نمەباران ڕوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات
تیمی پارێزەرانی لالەزار سەردانی لاهور شێخ جەنگییان کرد؛ دانیشتنی دادگا دوادەخرێت
پیاوێک بە هەژمارێکی ساختە بەناوی (بێخاڵ جەمال) چەندین پیاو هەڵدەخەڵەتێنێت و پاشان دەستگیر دەکرێت
پەیەدە بۆ مەزڵوم عەبدی و حکومەتی سوریا: هێرشەکانی گرێ سپی پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی دیمەشقە و پێویستە دەستبەجێ ڕابگیرێن
ئوردن باشووری سووریا بۆردومان دەکات و دیمەشق کوژرانی حەوت مەدەنی ڕادەگەیەنێت
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتا مۆڵەتی ئەمریکا بۆ چەککردنی میلیشیاکان ئاشکرا دەکات
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: دەرچووانی خوێندنی ئیسلامی دەتوانن لە زانکۆکانی کوردستان درێژە بە خوێندن بدە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×