لە پەراوێزی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان سەبارەت بەشەڕی غەززە

توانا محەمەد نوری
  2024-02-03   

یاسای نێودەوڵەتی بە درێژایی مێژووی خۆی ئامرازێکی ڕۆژئاوایی بووە. فەیلەسوفی یاسایی سەدەی نۆزدەهەم جۆن ئۆستین دەڵێت "هەموو یاسایەک فەرمانێکە".

ئەو یاسایانەی کە لە ناوخۆی وڵاتێکدا دادەنێرن "فەرمانن"، چونکە حکومەتی ئەو وڵاتانە دایدەنێن و جێبەجێیان دەکەن و سەرپێچیکەران سزا دەدەن. بەڵام هیچ حکومەتێکی نێودەوڵەتی نییە کە توانای دانان و جێبەجێکردنی یاسای نێودەوڵەتی و سزادانی سەرپێچیکەری هەبێت.

ئەوەی پێی دەوترێت یاسای نێودەوڵەتی بەگشتی لە بۆچوونی نێوان نەتەوەکان پێکدێت. یاسای نێودەوڵەتی بۆچوونە، لەهەمان کاتیشدا ئایدۆلۆژیایە. وەک هێزێکی ئایدۆلۆژی لە جیهاندا لە خزمەتی هەژموونی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیدا بووە، ئامرازێکی گەورەی دەسەڵاتیانە. بەم شێوەیە ئەو شەڕانەی کە لەلایەن زلهێزە ڕۆژئاواییەکانەوە ئەنجام دراون کە زاڵ بوون بەسەر سیستەمەکەدا کردەوەی پۆلیسی خۆنەویستانە بوون کە یاسای نێودەوڵەتییان جێبەجێ دەکرد. ئەو شەڕانەی کە لەلایەن هەر کەسێکی دیکەوە ئەنجام دەدرا، تاوانبار بوون بەوەی یاسا نێودەوڵەتییەکانیان پێشێل کردووە.

بەڵام هەفتەی ڕابردوو ئەم شێوازە ئاساییە پچڕا. دادگای نێودەوڵەتی لە لاهای کە بە شێوەیەکی ئاسایی ژوورێکی دەنگدانەوەی متمانەپێکراوی بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوایە، بڕیاریدا کە ئیسرائیل دۆسیەی هەیە کە وەڵامی بداتەوە لەسەر تۆمەتی جینۆساید. فەرمانی بە ئیسرائیل کرد هەموو ڕێوشوێنێک بگرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە کردەوە جینۆسایدەکان، لەوانە ڕێگریکردن و سزادانی هاندانی جینۆساید و دڵنیابوون لەوەی یارمەتی و خزمەتگوزارییەکان بگاتە فەڵەستینییەکان کە گەمارۆ دراون لە غەزە.  بە واتایەکی تر فەرمانی بە ئیسرائیل کردووە کە ئۆپەراسیۆنەکانی لە غەززە ڕابگرێت و ڕاپۆرتی بەردەوامی پێشکەوتنەکان پێشکەش بکات.

ڕەنگە دادگای نێودەوڵەتی خۆی لە فەرمانی ئاگربەست پاراستبێ، چونکە دەیزانی ئیسرائیل سەرپێچی دەکات.

ئەو کوشتارگەیەی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەزە دەیکەن و بەتایبەتیش ئەو زمانە جینۆسایدەی کە لەلایەن وەزیرەکان و سەربازەکانەوە بەکاردەهێنرێت پێویستبوو دادگای نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی متمانەی خۆیان بپارێزن، وەڵامی کەیسەکەی ئەفریقای باشوور بدەنەوە.

تەنها بە خەباتێکی جیهانی و سەرتاسەری حکومەتی سەربازی ڕاستڕەوو توندڕەوی حکومەتی بنیامین نەتانیاهۆ دەشکێنریت. بەڵام ئەو ململانێیە بە بڕیارەکەی هەفتەی ڕابردوو لە لاهای پەرەی سەند.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداری لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەدات
ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی ئیسرائیل: لیکۆدی نەتانیاهۆ سەردەکەوێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن کورسی زیاتر بەدەستدەهێنێت‌
موجتەبا خامنەیی مەرجی کۆتایی بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ ئاشکرا دەکات
کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نمەباران ڕوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات
تیمی پارێزەرانی لالەزار سەردانی لاهور شێخ جەنگییان کرد؛ دانیشتنی دادگا دوادەخرێت
پیاوێک بە هەژمارێکی ساختە بەناوی (بێخاڵ جەمال) چەندین پیاو هەڵدەخەڵەتێنێت و پاشان دەستگیر دەکرێت
پەیەدە بۆ مەزڵوم عەبدی و حکومەتی سوریا: هێرشەکانی گرێ سپی پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی دیمەشقە و پێویستە دەستبەجێ ڕابگیرێن
ئوردن باشووری سووریا بۆردومان دەکات و دیمەشق کوژرانی حەوت مەدەنی ڕادەگەیەنێت
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتا مۆڵەتی ئەمریکا بۆ چەککردنی میلیشیاکان ئاشکرا دەکات
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: دەرچووانی خوێندنی ئیسلامی دەتوانن لە زانکۆکانی کوردستان درێژە بە خوێندن بدە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×