تونی باباو یاسای میدیای ئەلکترۆنی

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2020-08-17   
ئەگەر  پرۆژە یاسای میدیای ئەلکترۆنی ئیمزا کرا ئەو کات لەدوای پەسەندکردنی یاساکە من ئاوا دەنوسم، ئەم دەسەڵاتە توانیویەتی دادپەروەر بێت، یەکسانی بەشێوەیەکی رەها بەرپا کردووە لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگا، هەموو دۆسیەکانی بەرێوەبردنی ووڵات شەفاف و روونن وەک دۆسیەی نەوت و دەروازە سنوریەکان و داهاتی ناوخۆ، لەهیچ شوێنێک دەرمانی خراپ و خواردنی ناتەندروست نابینیت رێگە بدرێت بە قاچاغ بێتە ناو هەرێمەوە، کارگەی هەموو بەرهەمە ناوخۆیەکانی دروستکردوە بۆیە ناتوانین تەماتە یا هەنار رەوانەی دەرەوە بکەین هێندەمان کارگە هەیە خۆمان فریای بەرهەمهێنانیان ناکەوین، تاکە دەسەڵاتە لەرۆژهەڵاتی ناوەراست گەندەڵی تێدا نییە.

ئەم دەسەڵاتە بەهۆی سیستمی تەلکترۆنی توانی بندیوار نەهێڵێت، لەماوەیەکی زۆر کەمدا توانیویەتی چاکسازی سەرتا سەری جێبەجێبکات ، هەرگیز جیاوازی بدی ناکەیت لە نێوان مناڵانی خەڵکی هەژار و بەرپرسەکان لە رووی خوێندن و خوێندنگاکانەوە ، گەورەترین بەرپرس لە خەستەخانەیەکی یٔاسای لا کۆڵاندا چارەسەر وەردەگرێت وەک خەڵکە یٔاساییەکە، لەکاتی دامەزراندن و پۆست وەرگرتن و خوێندندا هیچ جیاوازیەک بەدی ناکەی لە نێوان مناڵی هەژارێک ومناڵی بەرپرسەکان، تەنانەت لە جل و بەرگ و شوێنی مانەوەو هۆکارەکانی هاتوو چۆ هەموو وەک یەک یەکسانن ، برۆ سەیری شەقامەکان بکە بەئاستەم روداوێکی هاتو چۆ ببینیت بەتایبەت لە رێگای کەلار.

خەستەخانەکان پرن لەپێداویستی پزیشکی بە بێ بەرامبەر فەراهەمکراوە بۆ خەڵک، ئەو کات دەنوسم زۆر زۆر سوپاس بۆ ئەم دەسەڵاتە کە توانییویەتی دوبەیەکی رازاوەو سویدێکی یەکسان‌و ئەڵمانیایەکی دادپەروەری بۆ دابینکردوین لەم هەرێمە بچکۆلەیەدا، سوپاسیان دەکەین کە بەیەک چاو دەرواننە هەموان سوپاسی ماندو بوونیان دەکەین کە هەمیشە لە ناو خەڵکن تێکەڵی یٔازار و مەینەتیەکانی هەژارانن، سوپاس بۆ راستگۆی‌و شەفافیەتیان لەگەڵماندا ، سوپاس بۆ ئەو ئازادیە رەهایەی بۆیان فەراهەم کردوین، ئیتر خۆ بروا ناکەم لەسەر ئەم مەدح و سەنایە تورە بن لێمان و زلەیەکمان لێبدەن یا بمان خەنە یٔاوی یٔامان و تونی باباوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
پێکدادانی قورس و هێرشی درۆنی لەنێوان سوپای پاسداران و گەریلاکانی پژاک لە بەرزاییەکانی شاهۆ ڕوویدا
وتاربێژی هەینیی نەجەف هێرش دەکاتە سەر کابینەکەی زەیدی: دروستکردنی سێ وەزارەتە نوێیەکە بارگرانییە
دوای ١٨ ساڵ کارپێکردن؛ وەزارەتی دارایی عێراق مەرجێکی پێدانی سەرمووچەی فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە
پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من: بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاییزی ساڵی رابردوه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌ دورخراوه‌ته‌وه‌
كه‌شناسی: باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌
محەمەد سەمعان: لە چەند ڕۆژی داهاتودا پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکوک دەستبەکاردەبێت
تره‌مپ: پێویست ناكات چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئێران به‌كاربهێنین
فواد حسێن: به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكاو ئێرانه‌وه‌، عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتوه‌
ئه‌و بانكه‌ عێراقییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزادرا: تۆمه‌تباركردنمان پاڵپشته‌ به‌ بانگه‌شه‌ی ناڕاست
چارەنووسی هاووڵاتییەکی پیرانشار دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە نادیاری ماوەتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×