کورد لەباشور چی لێ دێت؟

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2023-12-02     374

لەجوگرافیای سیاسەتدا هەرچی کارو کارلێکی سیاسی هەیە لەجیهاندا هەمووی پەیوەستە بەیەکەوە، وەک دەڵین ئەمرۆ بەهۆی تەکنەلۆژیاوە جیهان بۆتە گوندێکی گەورە، رۆژهەڵاتی ناوین لەئێستادا یەکێکە لەهەستیارترین ناوچەکانی جیهان کە بە بەردەوامی تەنگژەو هەڵچون و داچونێکی زۆر دەبینێت بە خۆیەوە لە روی سیاسی و جیۆپۆلۆتیکەوە، وەک چەقی ململانێی نێوان جەمسەرە بەهێزەکانی جیهان خۆی گرتوە ، هەر گۆرانگاریەکی ئابوری و سیاسی روبدات یەکەم کاریگەری لەسەر ئەم ناوچەیە دەبێت، لەنێویاندا عێراق، بۆ شیکردنەوەی کیمیای سیاسەتی هەر ناوچەیەک دەبێت لەهاوکێشە بچوکەکەو لەناوچە بچوکەکەوە ووردە ووردە وەرد بینە ناو هاوکێشە گەورەکانی جیهان، بەڵام لێرەدا بەپێچەوانەوە دەکەین هاوکێشەکە ووردتر دەکەینەوە و دەچینە ناو تاکەکانی ناوچەکەو بەتایبەت کوردوستان.

سەرەتا دەبێت ئەوەمان لا رون بێت هەر دەسەڵاتێکی دی بێ لە هەرێمی کوردوستان ئەگەرەی زۆر دانینی هەیە نەک هەڵبژاردن ، هێزە گەورە سەرمایەدارەکانی جیهان بەرژەوەندی و بازار و ساغکردنەوەی کاڵای خۆیان دەوێت هەرچی دەڵێن لە بارەی مافی مرۆڤ و ئازادی و پێکەوە ژیان هەمووی دورە لە راستی تەنها نمایشێکە بۆ دەستکاریکردنی هەر ناوچەیەک کە بەرژەوەندیان پێی بخوازێت، کۆمەڵێک ستاندەر هەیە دەبێت لامان رون بێت کە ئەم هێزە جیهانیانە دەیانەوێت و نایانەوێت ، ئەوان نایانەوێت هیچ میللەتێک ببێتە بەرهەم هێن و خاوەن ئابوریەکی جێگیری سەربەخۆ، وە دەیانەوێت هەمیشە ئەم وڵاتە لاوازانە بازاری ساغکردنەوە بن، ئەوان نایانەوێت پەیوەندیەکانی هیچ میللەتێک دروست و هاوسەنگ بێت بەڵکو میللەتیش  دەسەڵاتەکەشی دەکەن بەدوو بەشەوە هەر لایەک سەر بە جەمسەرێک بێت بۆ ئەگەری گوێ را نەگرتن تا پێکیان بدات و بگەرێنەوە ژێر رکێف، کەواتە هیچ هێزێک سەرمایەدار نابێتە فریاد رەس و لەمەی ئێستا باشتر نابێت بەمەش دەرەنجامی ئەوەمان بۆ رون دەبێتەوە کە ئەو دەسەڵاتەی ئەڵقە لە گوێی ئەوان بێت ئاواتی چاک بوون و نیشتیمان بوونی لێناکرێت چونکە گەر گوێرایەڵ و پابەند نەبێت هەر چۆن خۆیان هێنایان بە پەرۆیەکی پیس خۆیان هەڵی دەگرن و فرێی دەدەن، ئەوەی دەمێنێتەوە کۆمەڵگایە کە تا چ رادەیەک هوشیارەو تێدەگات کە هەڵبژاردن تەنها بۆ شەرعیەت دانە بەدیکتاتۆریەت و سەرمایەداری و چەوساندنەوەی زیاتری میللەت، باشترین فێڵ بۆ هەڵخەڵەتاندنی میللەت و جیهان بابەتی هەڵبژاردنە کە بە ناوی دیموکراسی کۆمەڵێک دز و سەرمایەدار دێنە سەر کورسی دەسەڵات.

چارەسە چییە؟ ئەوە وشەیەی هەمومان بەدوای دەگەرێین، ئەگەر بڵێین چارەسەر نییە رەنگە بەرەش بین و نەزان بدرێین لەقەڵەم، بەڵام لەدۆخێکدا کە ئاستی هوشیاری میللەتێک تازە بەرەوە سەلەفیەت و وەهابیەت و بەرەو کۆمیتەو ناوچەو مەکۆ و بارەگا بگەرێتەوە، میللەتێک تازە بەرەوە روکەشیەکانی ژیان و سەرمایەی هەڵتۆقیو بەشدار بوون لە گەندەڵی بگەرێتەوە بە دڵنیای چارەسەر نییە، بگرە رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبێت، سیستمە جیهانیەکە بەشێوەیەک میللەتی کەرت کەرت و پەرش و بڵاو کردوە لەئێستادا ئەستەمە چاکبونی، ئەوەی لەدەست تاکەکان دێت تەنها هوشیار بوون و زانینە، ئەویش بەئومێدێکی کەمەوە، دەرەنجام ئەمەی تێیداین سەرەتایە و خراپتر لەرێگایە، بێ ئومێدی نییە ئەمە راستیە هەر کات دانمان پێدا نا رەنگە ئەو کات بەدوای چارەیەکی دروستدا بگەرێین یان تەواو هەپرونی کەین بە خۆمانە و یان هەپرونی دەکەن بەسەرمانا دەنا رێگەی دی نییەو هەرچی بڵێین لەدۆخی ناوچەکە ئەوەی زەرەرمەند و ماڵوێران دەبێت سەرەتاو کۆتای خۆمان و نەوکانمانە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×