بەتاڵی‌‌و بێ بەرهەمی کورد

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2024-02-04     343

دەسەڵات ئامێری بەجێهێنانی سیستمی سەرمایەداریە لە وڵاتە دواکەوتوەکان، هەندێک جار لەرێگەی قەیران هەندێک جار لەرێگەی دیکتاتۆریەت، زۆر جاریش لەرێگەی میدیاو هەڵخەتاندن و چەواشکردن. 

هەموو ئەو نەتەوانەی لەمێژودا خاوەنی سامانێکی نیشتیمانی بوون جا نەوت بێت یان کشتوکاڵ یان کانزاکان سەرمایەداری خۆی گەیاندویەتێ‌و بەشێوازێک لەژێر چنگی میللەتەکەی دەرهێناوە، عێراق بەگشتی و کوردوستان بەتایبەتی یەکێکە لەو ناوچانەی سیستمی سەرمایەداری وەک تاعون تێیدا تەشەنەی کردوە، هەڵبەت ئەم سیستمە وەک قۆناغ رەنگی نییە لە روە جێۆپۆلۆتیکە سیاسیەکەی کوردوستان ، لەبەر ئەوەی تا ئێستاش کورد لە نێوان فیوداڵ و سەرمایەداری جۆرێک لە وونبونی سیاسی و ئابوری هەیە، نە ئەوەتا فیوداڵێکی  تەواو نەسەرمایەدارێکی زانستی، ئەم تێکەڵکێشەکە هێندەی کە دۆخی سیاسی کوردی شێواندوەوو بەلارێدای بردوە، کورد نە توانیویەتی ببێتە دەوڵەت نەتەوە نە دەوڵەتی دیموکراسی شارستانی و بگرە پاشایەتی جێنەهێشتوە تا ئێستاش لە رێگەی مەرجەع و تاک گەرایی بریاری سیاسی.

دەسەڵاتی سیاسی لە کوردوستان لەئێستادا ئامرازێکە بەدەست سیستمی کاپیتالیزمی بۆ ساخکردنەوەی بازارەکانیان و بەکارهێنانی تاکی کوردو سامانەکەی وەک بەکار بەر، لەدوای راپەرین تا ئێستا دەسەڵات هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆ زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆو کردنەوەی کارگەو زیادکرنی بەروبەمی ناوخۆی، لەتەک ئەمەدا تاکی کورد هیچ بیری نەکردۆتەوە لەوەی ببێتە خاوەن بەرهەم بە پێچەوانەوە ئەوەی کارگەی هەبوو ئەوەی کشتوکالی هەبوو مەرو ماڵاتی هەبوو هەمووی پاشەکشەی لێکرد وە بەرەو کەمبونەوە گەیشت، لەپاڵ زیادکردنی بەکاربەر.

ئەنجامی ئەم دەسەڵاتە ئێستا لە کوردستان بێ بەرهەمی و بەتاڵی گەشەی پێدراوە، ئەو مووچەیەی دەسەڵات ئەیدا هیچ پلانێک و بەرنامەیەکی نییە تا بزانرێت ئاستی بەرهەم بەراورد بەئاستی بەکار هێنان چەندە نە ئەوەتا بەسیستمێکی سوشیال پارە دابەش بکرێ تا هیچ نەبێ هەڵئاوسان روو نەدات، دەبینی بازارێکی هەڵئاوساو لەپاڵیدا پارەیەکی بێ سەودا، مانگ هەیە پارە زۆر مانگ هەیە پارە نامێنێ ئەم ناجێگیریە کۆنترۆڵی بازاری لەدەستداوە لەپاڵیدا بەرز بونەوەو دابەزینی بەهای دروای نیشتیمانی، بەهەرلا دەروانی کورد نابێتە دەوڵەت تا لە ژێ سایەی ئەم دەسەڵاتەدا بێت کە هیچ ئاراستەیکی نە سیاسی نەئابوری نەرامیاری دیاری نییە و هیچ پلانێکی نییە بۆ بەرێوەبردنی وڵات.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×