بەرپرسەکانو خەڵکی ئاسایی...
زهبهنگ بههادین
2021-03-02   984
جیاوازیمان لە چیدایە، کئ باشترە لە کێ، کێن ئەوانەی پلەیان بەرزە و کێن ئەوانەی ئەوان بە لەخوار خۆیان دەزانن ، کێن ئەوانەی پلەکان دەبەخشنەوە، ئایا مرۆڤەکان هەموو یەکسانن یان یەکسانی بوونی نییە و تەنها لە جیهانە خەیالێیەکەی ئەفلاتون دا هەیە.
کاتێک دەچیتە رێستۆرانتێک یان نەخۆشخانەیەک تەنانەت لە سەیرانگاکانیش دەبینی شوێنێک جیاکراوەتەوە بۆ بەرپرسەکان یان پارە دارە نا هوشیارەکان ، شوێنی دانیشتنی جیا شوێنی ئوتۆمبیلی جیا، مامەلەی جیاواز، بەرزکردنەوەی بەرپرسەکان و پارەدارە نا ژیرەکان نزمکردنەوەی کەسانی ئاسایی، جیاکردنەوەیان بە بەرزکردنەوەیەکی وەهمی و خەیالاوی.
لە کۆمەلگای کوردی گرێی دەرونی بەرپرسە لە خۆ باییەکان و دەولەمەندە بوغراکان هێندە زەق بووە بە ئەستەم چارەسەر دەکرێت، بەشێک لە توشکردنی کۆمەلگایە بەشێکی دی لە خۆ نەبینینی خۆیانە و ئەو هەموو گرێ دەرونیانەی کە سالانێک زۆر لە ناویان دروستبووە .
لە هەر ولاتێک جیاکاری زۆر کرا رق و کینەی تاکەکان بەرامبەر یەکدی زیاد دەکات، چ پێویستە کەسێکی دەوڵەمەند یان بەرپس بە ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها هاتوو چۆ بکات یان نەخۆشخانەی تایبەتی هەبێت یان خوێندنگای گرانبەها و تایبەت، کێشە ئەوەیە ئەم گرێ دەرونیە و ئەم ناساخی مێشکە لە باوانەوە دەگوازرێتەوە بۆ وەچەکا ن سەرنجامەکەشی دابەشبونی کۆمەلگاو دابرانی تاکەکانێتی لە یەکدی
بەپێی ئاین جیاوازی تەنها لە نێوان زانا و نەزان هەیە واتا کەسانێک کە زانست و بیر و هۆشمەندییان زۆرترە لەچاو کەسانێک کە نیانە وەک لەم فەرمودەیەدا لێرەدا نیشانەی پێدراوە ( قل هل یستوی الدین یعلمون و الدین لا یالمون), بە پێی زانست و دەرونناسی تەنها لە ژیری و عەقلدا جیاوازی هەیە لە نێوان تاکەکان، لە فەلسەفەشدا هیچ جیاوازیەک نییە لە نیوان مرۆڤەکان ، کەواتە کێن ئەوانەی ئەم جیاوازیانە دەخولقێنن وە لە پێناوی چیدایە.
دروستکردن و قەبەکردنی جیاوازی نێوان تاکەکان دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆکارێک لەوانە هەست بە کەمبونی کەسی خۆ بە زل زان بە واتا ئەم جیاوازیە دروست دەکات و پلە و پێگەیەکی تایبەت دەدات بەخۆی بۆ پرکردنەوەی ئارەزوەکانی خۆی و شاردنەوەی کەم و کوریەکانی، لە رویەکی دیەوە تاکی لاواز ئەو جیاوازیە بەرجەستە دەکات بە نوشتانەوەی خۆی و قبولکردنی بەرز بوونەوەی ئەو بە هۆی نەزانینی خۆی هەلبەت لە نەزانین و ترسەوە ئەو ئەم کارە دەکات بۆیە ئەمەش دەبێتە پالنەر تا کاکی بەرپرس یان دەولەمندە بوغراکە زیاتر خۆی لە بەرزتر ببینێت و پێ بنێ بەسەر چینەکانی ژێرەوەدا.
دەبێت تاکەکانی کۆمەلگا ووشیار ببنەوە رێگە نەدەن بەو شێوەیە ئەو جیاکاریە زەق بکرێتەوە و گەشەی پێبدرێت، هەڵبەت ئەمە دەبێت بە هەولی هەموان بێت و بە هاوکاری میدیا و راگەیاندنەکان بۆ ئەوەه بتوانین کۆمەلگایەکی تەندروستمان هەبێت.