بوون لە خۆشەویستیدا....

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2022-03-23     718


یەکەم پرسیار کە دەبێ بیکەین ، ئایا خۆشەویستێ بۆ کەسە یان بۆ شتە، واتا ئایا من تۆم خۆش دەوێ کە تۆی یان جوانی و هێمنی بالابەرزی و دەنگ ئەمانەم خۆشدەوی، دوو ئاراستە هەن لە خۆشەویستیدا یەکیان لایەنی سایکۆلۆژی و باێۆلۆژی مرۆڤە، ئەم لایەنە بەندە بە بینینی شاراوەکان و تامکردنی، هەلبەت ئەمە پێوسیستی سروشتی جەستەیە بۆ مانەوە بۆیە زۆر جار دەبینی لەگەل هاوسەرگیری ئەمجۆرە لە خۆشەویستی ماهیەتی نامێنێت دەچێتە چوار چێوەی بەردەقام بوون و وەچە خستنەوە بۆ بەردەوامی دان بە جەستە و بەردەوامی  ژیان، کێشەی ئەمجۆرە پەیوەستە بە جوانی بالا پارە ناو ناوبانگ زیاتر لە بابەتە روکەشی و جەستەییەکان خۆی دەبینێتەوە، لە خەسلەتی مرۆڤیش وایە گەیشتن بە هەر ئارەزویەکی جەستەی وەک خواردنە شەوقی تامەکە رۆژ لە دوای رۆژ کەم دەکات وەک ناسینی خواردنێک ئاسایی دەبێت، لەمجۆرەدا ئەوەی بەردەوامی دەدات بەو خۆشەویاتیە بونی نەوەیە کە ئەوە هاندەری جەستەیە بۆ گواستنەوەی پێکهاتەی سایکۆلۆژی و باێۆلۆژی کەسەکە بۆ نەوەکەی دوای خۆی، بەمە دەوترێت هەول بۆ مانەوە واتا خلود بەلام خلودێکی هەلخەلەتێنەر چونکە لەگەل نەمانی جەستە بونی کەسەکە نامێنێ. 

دووەم خۆشەویستی کەسێک ەوک ئەوەی کە هەیە بە مانا ناسینی رۆحی رۆچونە ناو بونی کەسەکەوە، ئەمە کاتێک دروست دەبێت کە تاک بە بونی ئەو کەسەی خۆشی دەوێت ئارامی و هێمنی دەبینێت دەکەوێتە بەختەوەریەک کە لە رێگەی سایکۆلۆژی و بایلۆژی شی ناکریتەوە. 

دەتوانرێت دوو حالەتەکە وەک خۆشی و بەختەوەری لێ بروانرێت، ئەوەی یەکەم خۆشییە، کێشەی خۆشی ئەوەیە کاتییە، بەلام ئەوەی دووەم بەختەوەرییە، جا هەمیشە خۆشی لەسەر مردنی بەختەوەری دەژی و بە پێچەوانەشەوە، تا مرۆڤ بیەوێت بگاتە بەختەوەری دەبێت لە خۆشییەکان دەست هەلگرێت، بەلام ژیان لە خۆشیە سایکۆلۆژی و باێۆلۆژییەکان مرۆڤ دوور دەخاتەوە لە بەختەوەری، ئەمە بە تەواوی لە تەسەوف و مەولانای بەدی دەکرێت لە عەشقی تاک ڤۆ خودا چۆن کەسەکە لەبەر مەعشوقە کەی دەست لە هەموو جەستە هەلدەگرێت و دەچێتە خەلوەتی رۆح لەگەل خودا، بۆ مرۆڤیش بە هەمان شێوەیە کاتێ دەبیتە عاشق دەست لە هەموو ئارەزوو و خواستەکانی جەستە هەلدەگریت و تەنها رۆحی مەعشوق دەوێت. 
 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×