دەزانن ئێمە نەخۆشکراوین

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2021-04-30     559
ئەوانەی ئێستا زیندوون و لە ژیاندا ماون زۆرینەیان ئەوانەن کە چاویان بە دڵنیا هەڵهێنا ڕوو بە ڕووی جەنگی عێراق ئێران بوونەوە و  چاویان بە نەماهەتییەکانی شەڕ هەڵهات ، رۆژێک فڕۆکە بۆردومانی شارەکانی دەکرد رۆژێک تۆپباران بوو، لە لایەکی دی ترسی ئەوانەی لە ژێر ستەمی رژێمی بەعسدا دەژیان هەموو رۆژ چاوەڕێ بوون دەزگا داپۆڵێسەرەکانی رژێمی بەعس بێت و بیانگرێت جا یا بە هەزار تکا و پاڕانەوە بەر دەبوو یانیش ڕاپێچی زیندان و پەتی سێدارە دەکرا، ئەوانەی لە گوندەکانیش دەژیان بێ بەش نەبوون لەم نەهامەتیانە لە گرتن و ئەنفال و ماڵوێران کردن.

ئەوانەی لە دوای ئەوان هاتنە دنیا چاویان بە نەبوونی و گرانی  و شەڕی برا کوژی کرایەوە، رۆژێک ئەم حیزب لەوی ئەدا و ڕاوی دەنایە سەر سنوور رۆژێک ئەوی دی دەکەوتە گولە بارانی ئەوانی دی، هێندەی نەما بوو لەم دەردی سەریە رزگارمان بێت و ئاهێکی ئاسوودەی هەلمژین داعش هاتە گیانمان، لە سەرو ئەمانەش ئەو دەسەلات و حیزبانەی برایان کردە دوژمنی براکەی کەوتنە ڕاو ڕووت و ماشینەوەی خێر و بێری ئەم ووڵاتە، ئێستاش گەندەلی و نا دادپەروەری و نەبوونی هەلی کار و مافی ژیانێکی شایستە، تا ئێرە بەرگە مان گرت  بەو ئازارانەی پێیدا تێپەڕین و بینیمان.

سەرەڕای ئەو هەموو نەهامەتی یانەی هاتنە رێگامان کۆرۆناش بووە مۆتەکەی دی و بەرۆکی گرتین، هەلبەت کۆرۆناش لە ژێر سایەی سیستمێکی حوکمڕانی شکستخوارد و دە هێندەی کە نەهامەتیەکان زیاد دەکات.

تەندروستیمان کەوتوە و باشەکانی بونەتە کەرتی تایبەت خوێندنمان هێندەی کە وێران بوو منال توشی ئیفلیجی بوو لە پەروەردە و، فێرکردندا، کێشە خێزانیەکان و کوشتن و خۆکوشتن و شەڕ رۆژ لە دوای رۆژ زیادی کرد.

، کۆمەڵگایەک تاکەکانی بەمشێوەیە گەورە بوبێت چۆن دەتوانێت کەسایەتی تەندروست و ساغ بخاتە ژینگەوە، زۆرینەی تاکەکانی کۆمەڵگا بە بەردەوامی لە ژێر پرێشەرێکی زۆردا بوون  و رەشبینی و بێئومێدییان بۆ دروست کراوە ، ئەوەی لەم ژینگەیە دا گەورە بوو بێت بە دڵنیای ساخڵەم نییە چونگە ژینگەکەی نا تەندروست بووە هەر لە ساڵەکانی 1980 وە تاکو ئێستا، دەبێت دانی پێدا بنێین کە پێویستمان بە کەسانی شارەزا و پسپۆر هەیە تا هەنگاوەکانمان بۆ ڕێک بخەنەوە پێویستمان بە کەسانی ئەکادیمی و زانستی هەیە تا دەست بخەنە سەر. 

برینەکان و بتوانین سارێژی بکەین تا ئەوەی  بتوانین نەوەیەکی ساخلەم لە دوای خۆمان جێبهێڵن دەبێت دانی پێدا بنێین و بزانین کە کەم وکوڕیمان هەیە  تا بەرەو چارەسەر بڕۆین، ئەوە ئەرکی سەرەکی  دەسەلاتە بە پلەی یەکەم لە ڕێگەی پەروەردەو فێرکردنەوە چرای ڕۆشنگەری بخاتە نێو هەموو ماڵێکەوە بەرپرسیارێتی گەورە لە ئەستۆی زانایان و  پسپۆڕانی کۆمەڵگادا یە بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی بابەتەکان ڕوون بکەنەوە و چارەسەرەکانی بخەنە روو، لەگەڵ هەموو ئەم قورسیانەدا دەبێت مرۆڤ بێئومێد نەبێت لە گرتنە بەری رێگاکانی فێر بوون و تێگەیشتن، بە پلەی دووەم ئەرکی  پەروەردەی دایک و باوکە نەوەکانیان بە تەندروست گەورە بکەن هەر تاکێک لە خێزانێکدا گەورە بکرێت چی دەرچێت لە پاشدا دێتە کۆمەلگاو ئەو باشی و خراپی یەکانی بەسەر کۆمەڵگاکەدا ڕەنگ دەداتەوە لەگەل ئەمانەشدا هەموو تاکێ پێویستی بە  خوێندنەوە پشت بەستن بە پسپۆڕی کۆمەڵایەتی شارەزا هەیە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئاستەنگەکانی ژیان ، لە هەمان کات بوونی ئومێد بۆ بنیات نانەوە و پێشکەوتن .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×