ئەمە راستی نێوان ئێمەو دەسەڵاتە!

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2021-12-14     658


میکانینیزمی دروستی سیاسەت لە بەرێوەربردنی وڵات فەراهەمکردنی دیموکراسی راستەقینە و بوونی سەروەری یاسا و سیستمێکی ئابوری زانستی و شەفافە، بەدەر لەمانە ئەو دەسەلاتە دەبێتە دەسەڵاتی ستراتیژ و تاکتیک و فێڵ، بەرەنجامی ئەم جۆرە مامەڵەیەش گەندەڵی و داروخانی ئابوری و سیستمی کۆمەلایەتی و شارستانییە.

سی ساڵە دەسەلات لە کوردوستان لە بوارێکی گەندەڵیەوە باز دەداتە بوارێکی نوێتر، ئەم باز بازێنە لەسەر بەها خراپەکانی سەردەمی بەعسەوە بەردەامی کێشا، ئەو رەوشتە ناشایستانەی بەعس چاندی لە کۆمەلگای کوردی لە دوای راپەرین لە بری کارکردنی دەسەلاتی کوردی بۆ سرینەوەی ئەو پەروەردە نەخۆشە و کاڵکردنەوەی بە پێچەوانەوە ئەوانیش تێکەلی بوون و بگرە برەویشیان پێدا سەرەنجامەکەی ئەم گەندەلییە تەنچێنراوەیە کە ئێستا لە ناو سیستم و دەسەلاتدا بوونی هەیە، کێشە کە تا ئێرە لە پەروەردەت کۆمەلگا و سیستمی دەسەلاتدا بوو بەلام بە رێکەوتنێکی نەبینراو ئێستا دەسەلات و خەلک دەیانەوێت لە سەرجەم بوارەکان رێبکەون لە بەشکردنی گەندەلیدا. 

لە پەروەردەدا بابەتی کرچ و کال پێشکەش بکرێت لە بەرامبەردا خوێندکار وەلامی کرچ و کال بداتەوە مامۆستا موچە وەرگرێت خوێندکار دەرچێت، لە خوێندنی باڵا ئەو مامۆستایە زانست پێشکەش بکات نایانەوێت مان دەگرن تا لابرێت، ماستەر و دکتۆرا لەسەر بنەمای حیزبی و بەرژەوەندی کەسی و تایبەتییە نەک ئاستی خوێندن و زانست و فێر بوون ،  راپۆرت و توێژینەوە زانستیییەکان بە پارە لە دەرەوەی زانکۆ دەکرێت و پێشکەش دەکرێت، هەلسەنگاندنی ماستەرێک  15 خولەک بێت دەبێت زانست کەوتبێتە کوێوە، تەندروستی هەمان بار و دۆخ خەستاخانەی تایبەت دەرمانی بێ کوالیتی و بەسەر چوو نرخی ئارەزو مەندانە، بەرتیل و پەلپ گرتن هرموو جومگەکان تەنانەت لە دەوامی پەیوەستی کارکردن و کاتژمێری کارکردن لە بەرامبەر موچەدا، چارەکە موچە و لێبرین بە جۆرێکی لێهاتوە وەک ئەوەی دەسەلات بلێ من گەندەلم خەلکیش بلێت با ئێمەش گەندەل بین و دەوام نەکەین نە تۆ قسە بکە نە ئێمە قسە دەکەین جومگەیەک نەماوە بۆگەنی گەندەلێ نەچوبیتە سەری، بەم دۆخە بروات هەردولا یەکسان دەبن لە گەندەلی و ویرانکاری تا دەگەنە ئاستێک تەواو رێک دەکەون با دەسەلات گەندەل بیت بەلام میللەتیش گەندەل بێت، دوکاندار فرۆشیار فیتەر وەستا کرێکار هیچ کامییان هێندەی ماندوو بونەکەیان پارە وەرناگرن بەلکو پارەی زۆر و کوالیتی کەم، شوێنیک نەماوە گەندەڵی پەی پێ نەبردبێت، هەموان باش دەزانن ئەوەی دەسەلات دەیکات هەمان ئەمەیە کە خۆیان دەیکەن بەلام لەوەی خۆیان خۆیان گێل دەکەن و خۆیان دەدزنەوە، بۆگەنی بەعس نەک نەما هەمووی گرتەوە، گەیشتوینەتە ئاستێک یاسا لاستیکییە پەروەردە بۆ بەرێکردن و بروانامەیە تەندروستی بۆ گیرفانە بازار بۆ ساخکردنەوە و دەولەنەد بوون و قۆلبرینە کەس نەماوە راست بلێت لە کاسپی کردنیدا ، کارەبا وئاو خزمەتگوزاری بۆ داپوشینی ناشرینەکان و بۆ بە تایبەتکردن و گیرفان پرکردنی کۆمپانیاکانی حیزبە.

لە ئێرە بە دوا هیوای چاکسازی یان گۆرینی دەسەلات سفر دەبێتەوە لە بری ئەوە دەسەلات و میللەت رێک دەکەون ئەوی هەیە دەبێت بۆ گیرفانی هەردولا بێت، گرنگ نییە رەوایە یان نا رەوا گرنگ هەردولا سوود مەند بن، با وولات بۆ نەوەکانی داهاتوو وێران بێت گرنگ ئێستا هەردولامان خۆش بژین و بیگوزەرێنین.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×