سایکۆلۆژییەتی جەماوەر

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2023-05-20     334


مرۆڤ لەخەسڵەتی سروشتی خۆیدا بونەوەرێکی ترسنۆک‌و بێ هەوڵوێستە، هۆکاری سەرەکی ئەم خەسڵەتەی نەزانین‌و گومانە، لەسەرەتای دروستبوونی مرۆڤەوە پرسیارە بێ وەڵامەکان مرۆڤیان ترساندووە، بۆیە هەمیشە بۆ وەڵامێک گەراون ئەو ترسە برەوێنێتەوە، بۆ وەڵامی پرسیارەکانیان هەرگیز وەڵامی تاکە کەسی رەهەندی خۆی نەبوە بۆ ئارامی بەڵکو هەوڵدراوە وەلامەکە بکرێتە جەماوەری تا هەموو پێکەوە بن، لەکۆمەڵ بوندا مرۆڤ ئەو ترسەی دەرەوێتەوەو ئازاو چاو نەترس دەبێت، وەک لەزۆر بانگەشەی شۆرش‌و هەوڵەکانی مرۆڤ بۆ بەرەو پێش چوون بانگەوازی یەکگرتن‌و یەکێتی‌و یەکبون دەکرێت.

ئەم یەکگرتن و یەکبونەی مرۆڤەکان پێیدەڵێن جەماوەر بوون ، کە لێرەدا سیکۆلۆژیەتی تاک دەگۆرێت بە شێوەیەک کە توانا و بینینەکانی زیاد دەکات لەچاو تەنها بوونی خۆیدا، بۆیە هەوڵی زیاتر بۆ بە دەست هێنانی هەر ئامانجێک لە جەماوەر بووندا زیاتر دەرەخسێت بۆ بەدیهێنان. 

وەک چۆن مرۆڤ لەبەجەماوەر بووندا دەتوانێت باشتر کۆنترۆڵی دۆخەکان بکات و ئامانجەکانی بەدیبێنێت بەهەمانشێوە دەسەڵاتیش دەتوانێت کار لەسەر جەماوەر بوون بکات بۆ گێژکردن و بەلارێدا بردن و شاردنەوە.
کۆکردنەوەی جەماوەر بەدوو ئاراستەی جیاواز لەلایەن دەسەڵات مەرامی مانەوە و بەهێز بوونی خۆیەتی لە بەرامبەر لاواز بوونی میللەتەکەی.

دەتوانیت بەشێوازی حیزبی سەوز و حیزبی زەرد دۆخێک بخولقێنی کە چی ویستێک هەبێت بە هۆی جەماوەری زەرد یا جەماوەری سەوز بەدیبێنیت بە بێ ئەوەی جەماوەی هەردولا درکی پێبکەن،  ئەو کات ئەو جەماوەرەی دەمێنێتەوە کە دژیان دەبێت دەتوانیت جەماوەری دژ بەیەکی دی تێدا دروست بکرێت وەک یاری تۆپی پێ یان مەزهەبی ئاینی یان کلتوری کۆمەڵایەتی لە مانەدا جێگایان بکەیتەوە و سەرقاڵیان کەیت بە دژ بەرایەتی یەکدی.

ئەوەی دەسەلات کاری لەسەر دەکات لەئێستادا دروستکردنی قەیرانی بەردەوامە بۆ جەماور بۆ ئەوەی ئەگەر مرۆڤەکان لەچوارچێوەی جەماوەریشدا  کۆ ببنەوە، نەتوانن ئاراستە راستەکە ببینن و سەرقالی قەیرانە دروستکراوەکانی دەسەڵات ببن، جا لەبابەتی کۆمەڵایەتی بێت سیاسی بێت یان ئابوری گرنگ جەماوەر کۆبکرێتەوە و بە لارێدا ببرێت بۆیە زۆر جار وەک چۆن جەماوەر هەوێنی شۆرش و پێشکەوتنە دەتوانرێت وەک هەوێنی دواکەوتوی و ژێردەستی و نەزانیش بەکار بهێنرێت.

هەر کۆمەڵگایەک توانی جەماوەرێکی هوشیار دروست بکات بەدڵنیای ئازادی و دیموکراسی  شارستانی لەو کۆمەڵگایەدا دەخولقێت ئەگەر ئەمەی نەتوانی هیچ رێگایەکی دی نابێت بۆ رزگار بوون و ئازاد بوون و دیموکراسی راستەقینە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×