کتێبەکەت بەناوی کێوەیە؟

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2022-12-25     371

ئەفلاتون دەڵێت: ئەگەر کەسێک تۆی پشتگوێخست ئەوا بزانە دەیەوێت دوور کەویتەوە لێی و لە ژیانی بچیتە دەرەوە.
شکسبیر دەڵێت ئەگەر کەسێک پشتگوێی خستی ئەوە بزانە تۆ گرنگترینی لەلای بۆیە وا دەکات تا بێززارت نەکا و نەرۆی.
دوستورفسکی دەڵێت: ئەگەر کەسێک پشتگوێخستی بزانە ئەوە سەرکەوتنەکانی تۆی پێ نەنگەو نایەوێ لە پلەیەکی بەرزدا بتبینێت.

سێ لێکدانەوەی جیاواز کە رەنگە تا ئێستاش لای زۆرینەی دەرونناسان و خەلکی ئاسای ئەو دوانەی یەکەم بوترێتەوە، بەشێک لە دەرونناسان پشتگیری قسەکەی ئەفلاتون دەکەن ، هەڵبەت ئەفلاتون فەیلسوفی ئەخلاق بووە واتا لە روانگەی ئەفلاتون مرۆڤ دەبێت راستی بڵێت، کاتێک کەسێکی ناوێت باشترە لێی دوور کەوێتەوەو پشتگوێی بخات تا ئەو پەیوەندییە نەمێنێ.

بەشێکی دی لە دەرونناسان دەڵێن مرۆڤ لە گرنگی پێدانی زۆر دەبێتە هۆی بێزار کردنی بەرامبەرکەی تا وای لێدێت توشی بێزاری دەبێت و دوور دەکەوێتەوە بۆیە ئەوان وای بە باش دەزانن پشتگیری قسەکەی شکسپیر بکەن بەوەی بەرامبەرەکەت پشگوێبخەی تا لێت دور نەکەوێتەوە و هەمیشە بگەرێتەوە لات، هەڵبەت شکسبیر نوسەر بووە بەشێک لەبیری نوسەر لە ناو خەیاڵ و رەنگدانەوەی کۆمەڵگا بەدی هاتوە بۆیە دەبینین شکسبیر وەک ئەزمونەکنی ناو رۆمان و میتۆلۆژیاکان  باسی کردوە.

ژیانی هەر کەسێکمان کتێبێکە لە ناو ئەو کتێبە چەندەها پەرەی تێدایە ،  دەبێت مرۆڤ هەر کەسێک یان بابەتێک لە ژیانیدا پەرەیەک یان چەند پەرەیەکی بداتی، بەنمونە تۆ خێزانەکەت  چەند پەرەیەکە منالەکان جەند پەرەیەکن هاوریکانت پەرەیەکن ئیشەکەت پەرەیەکە وەرزش چونە دەرەوە نوسین تەکنەلۆژیا هەریەکەی پەرەیەکە ئەمە دۆخە تەندروستەکەیە کە دەبێت مرۆڤ ژیانی خۆی لەسەر بنیات بنێت، پێویستە بەرامبەرەکەش بە هەمان شێوە بێت، بەڵام ئەگەر تۆ کتێبەکەی ژیان هەمووی یەک ناوی بەیتێ بە نمونە تەنها خێزانەکەت یان تەنها ناوی کارەکەت بە واتا هەموو ژیانی تۆ تەنها دەبێت لەو چوارچێوەیەدا بێت، لەم حاڵەتەدا پەیوەندیەکان هەمووی دەشێوێنیت و خۆشت توشی دۆخێکی دەرونی قورس دەبیت، لەوە گرنگتر دەبیتە هۆی بێزار کردنی ئەو لایەنەی کە هەموو کتێبەکەت بە ناوی کردوە، بۆ نمونە کاتێک تۆ پەرەکەت تەنها خێزانەکەت بێت ئەو کات دەبی بە هاوسەرەکەت بڵێی دەوام مەکە چونکە من هەموو ژیانم لای ئێوەیە هیج ناکەم ناچمە هیچ شوێنێک بۆیە دەبێت تۆ بەردەوام بوون هەبێ لەمالەکەدا، لەکاتێکدا کتێبی خێزانەکەت کەس و کاری تێدایە ئیشەکەی تێدایە هاورێکانی تێدایە وەرزش و ئاواتەکانی تێدایە، ئەمە دەبێتە هۆی تێکدانی پەیوەندییەکە، بۆ بەرامبەرەکەش هەمان شت راستە ناکرێ ئەو بڵێ نابێ بچیتە لای هاورێکان چونکە هەموو کتێبەکەم ناوی تۆی لەسەرە.

هەرسێ قسەکە ئەفلاتون و شکسبیر و دستور فسکی سوودیان نییە بۆ بنیات نانی پەیوەندی کۆمەلایەتی نێوان تاکەکان، پەیوەندی نێوان دوو کەس هاوسەر بن یان خۆشەویست یان هاورێ لەهەموو کاتەکان هاوسەنگی دەوێت، لەنێوان گرنگی پێدان و بێزار نەکردن لەوەی تۆش و ئەویش تێبگەن ژیانی هەر یەکێکتان کتێبێکە وە بونی هەر یەکێکتان چەند پەرەیەکە لەژیانی ئەویتردا، بەمە دەتوانن هاوسەنگی تەواو رابگرن لە پەیوەندییەک نە پێوسیت دەکا پشتگوێی بخەی وە نەپێویست دەکا زیاد لەرادەی خۆی گرنگی پێبدەی، دروستی پەیوەندی ئەوەیە پێوانەی پەرەکان بە پێی جۆری پەیوەندییەکە و باشی و خراپی پەیوەندییەکە بێت، کاتێک کەسێک بەراستی ئەو پەیوەندییەی تۆی لا گرنگە و راست خۆشی دەوێیت و مەبەستێتی لە هەموو هەنگاوەکانی ژیان هاورێت بێت پێویستە لێرە بە هەمان قورسایی گرنگی بەو کەسە بدەی و هەمان ژمارەی پەرەی لە کتێبی ژیانتا بۆ تەرخان بکەی.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×