چەرخێکی نوێی جیهانیی

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2022-12-10     569


هەر لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەری ئۆکرانیا فلاش باکێک بردینیەوە  بۆ دەست شکاندنەوەی نێوان ئەمریکا و چین لەسەر جەمسەرگیری جیهان ، ئەمریکا باش لەوە تێگەیشتوە کە چین جێگای باوکی زەوی بە ئەمریکا لەق کردوە ، ساڵ لە دوای ساڵ ئابوری چین هەڵدەکشێ و پەیوەندیەکانی فراوانتر دەبێت و ئەمریکیەکانیش دەستیان بەستراوە و هیچیان پێناکرێت ، ئەوەی بۆ چینیەکان گرنگ بوو لاواز کردنی دیواری پشتی ئەمریکیەکان بوو کە ئەوروپیەکان بوون لە هەمان کات کێشانەوەی رۆژهەڵاتی ناوین بەتایبەت ووڵاتە دەوڵەمەندەکانی کەنداوی عەرەبی و میسر بۆ تای تەرازوی خۆی و دورخستنەوەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە . 
چینیەکان دەیانزانی بە تەنیا ئەم کارەیان پێناکرێت بۆیە پاڵیان دایە روسیەکان و پشتگیری روسیایان کرد بۆ هەلگیرسانی شەر لە ناو جەرگی ئەوروپادا بۆ بەدەستهێنانی هەردو ئامانجی چینیەکان و روسیەکانیش لە فراوانکردنی سنوری پاراستن و بەرژەوەندیان ، لە هەمان کات روسیا سوود مەند دەبێت بە دروست بوونی جیهانێکی نوێی فرە جەمسەر . 
چینیەکان هەردوو نیشانەکەیان پێکا ، ئەورپا بەهۆی سیاسەتی تاکرەوانەی ئەمریکا و پاراستنی بەرژەوەندی خۆیان لە رێگەی یاسای بەرز کردنەوە سوود لە لایەن ئەمریکیەکان و نزمکردنەوەی زیادە 
ئەمە لە کاتێکدایە کە سست بونی ئابوری روی لە ئەمریکا کردوە و زیاتر توشی ئەوروپیەکان بووە بەڵام ئەمریکا گوێی بەمە نەدا و باجەکەی بە ئەوروپیەکان دا .
چینیەکان بە چری رویانکردۆتە کەنداوی عەرەبی و میسر وە چەندەها گرێبەستی گرنگیان ئەنجامداوە کە هیچیان بە دڵی ئەمریکیەکان نین بگرە چەندێک ئەمریکیەکان هەرەشەو گورەشەیان کرد بەڵام وەک جاران گوێیان بۆ نەگیرا ، لە هەمان کات بونە کریاری نەوت و بازرگانی کردن لە ناوچەکە بە دراوی چینی ئەمە لە کاتێکدایە روسیاش نەوت و غازەکەی بەدروای روسی دەفرۆشێت کە ئەمەش گورزێکی ترە لە ئابوری ئەمریکا دراوە لە داهاتودا نەنگی زۆری دەبێت بۆ ئابوری و سیاسەتی ئەمریکا . 
لە روی ناوچەیش چینیەکان سوود مەند بوون لە کەنداوی سویسی میسری لە ریگەی جەندەها گریبەستی بازرگانی لە هەمان کات لە گەل کویتیەکان و ئیماراتدا بۆ سود وەرگرتن لە بەندەرەکانی کەنداوی عەرەبی . 
هەرچەندە لە ئێستادا زۆرترین ئالۆگۆری جیهان کە مەزەندە دەکرێت بە لەسەدا پەنجا لەلای چینیەکانە ئەم پەیوەندیە سیاسی و ئابوریانەی چین ئەوەندەی دی روبەری باڵادەستی چین زیاد دەکات لە رۆژهەلاتی ناوین ، لێرەوە تێدەگەین جیهانی یەک جەمسەر و یەک رابەری نەما بەلکو ئیستا سیاسەتی جیهانی شێوازێکی نوێی فرە جەمسەری فرە بەرژەوەندی وەرگرتوە هەلبەت عەرەبەکان و رۆژهەلاتی ناوین زوو لەم نەخشە تازەیە گەیشتن و زیرەکانە چونە ناو وەرگرتنی پلە و پێگە لەو سیاسەتە نوێیە ، ئەوەی ماوەتەوە ئەوروپییەکانە کە لە داهاتودا دەبێت ئەوانیش باش تێبگەن جیهان گۆرا و ئەوانیش دەبێت ببنە ئەکتەر لەم نمایشە نوێیانەدا دەنا هەموو ئەورپای غەربی دەبنە قوربانی سیاسەتە خۆ سەپێن و بەرژەوەند خوازەکانی ئەمریکا چونکە قەبە بوون و گەورەبوونی چینیەکان و بەرابەر وەستانی ئەمریکیەکان بووە بە ئەمری واقع و رۆژ لە دوای رۆژ چەسپیوتر دەبێت ئێستا جیهانێک نەما بەرابەرایەتی ئەمریکا بەلکو ئەمریکا و چین لە گەل ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت بمێننەوە خۆیان لە ناو سیستمەکە مسۆگەر بکەن کە هەریەکیکیان بە پێی بەرژەوەندی خۆی سیاسەت و ئابوری خۆی رێک دەخاتەوە  جیهانیش دەچێتە چاخێکی نوێی فرە جەمسەری . 

زەبەنگ بەهادین

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×