بەرکەماڵ (کامل المواصفات)

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2021-05-18   

مرۆڤە کەم دیدەکان لەسەر ئەم زەوییە لە هەر جێگایەک بێت دەیانەوێت هەموو شتەکانیان بەر کەماڵ ( کامل المواصفات) بێت، سروشتی مرۆڤی ژیرەکان جیاوازە لەم دیدو بۆچونە، مرۆڤی ژیر بەچاوی پێویست سەیری هەموو بابەتەکان دەکات ئەوەی لای ئەو گرنگە ئەو شتە یا ئەو بابەتە ئامانجەکەی خۆی بپێکێت.

ئەوەی کێشەی زەق و دیارە لەکاتێکدا مرۆڤی کەم دید داواکاری بەرکەماڵی دەکات بۆ هەموو با بەتەکانی یان هەموو شتەکانی کەخۆی ماهیەتی ئەو بەرکەماڵیە نازانێ یان لە خۆیدا بەرجەستە نییە، یاخود بەرکەمالیەکە بەمەنزوری خۆی پێوانە دەکات ، دەبینین ژن دەیەوێت پیاوەکەی بەو شێوەیە بەرکەماڵ بێت کە ویستی خۆی لەسەرە لەکاتێکدا خۆی هیچ ئامرازێک لە ئامرازەکانی بەرکەمالی تێدا نییە وە هیچ رەنگدانەوەیەکی بەرکەماڵ لە ڕەفتار و گوفتاری خۆیدا نییە بە هەمان شێوەش بۆ پیاو کە ویستی بەرکەماڵی بۆ ژنەکەی هەیە.

لەساتی هەلبژاردنی پێویستیەکی ژیان کەم دیدەکان بەدوای بەرکەماڵتریندا دەگەڕێن بەبێ ئەوەی پێویستی ڕاستەقینەیان بەو جۆرە بێت رەنگە هەر نەزانن چۆن بەکاری بهێنن بەمەش دەبێتە زەرەرێکی زۆر بۆ خودی خۆی و بۆ کۆمەڵگەکەشی، بە نمونە کڕینی ئامێریکی  پەیوەندی واتە موبایلێک، دەبینین کەم دیدەکان بە دوای تازەترین جۆردا دەگەڕێن کە بەرکەمالترین بێت بەبێ ئەوەی پێویستی راستەقینەی ئەو ئەوە بێت، کاتێک ئایفۆنێکی دوازدە دەکرێت بەرێژەی لەسەدا شەست زیاتری بەرنامە و ئایکۆنەکان بەکار ناهێنێت بگرە بابەتەکەی یان بۆ خۆ قەبە کردنە یان بۆ پڕکردنەوەی گرێ دەرونیەکانیەتی، ئەمە لە کاتێکدایە هەنێک لەوانە خۆیان دەخەنە ژێر باری قەرزەوە و پارەی زۆر بە فیڕۆ دەڕوات لە بابەتێک کە سوودی ڕاستەقینە ناگەیەنەێتە دەست ئەم.

ئەم نمونەیە هەمان شتە بۆ ئۆتۆمبیل و بابەتەکانی دی ڕۆژانەی مرۆڤ، ئەنجامەکەی زەرەرێکی زۆر بۆ تاکەکە خۆی لەهەمانکات زەرەر لە ئابووری و ولاتەکەی، راستە ژیان بە نوێگەری یەوە جوانترە بەلام دەبێت نوێگەری لەگەل ویست و خواستی تاکدا یەکبگرێتەوە، مرۆڤی ژیر هەلبژاردنی بۆ بابەتەکان یان پێویستیەکانی لەسەر بنەمای زەرورەتی خواستەکەیە بە جۆرێک یەکسانی دروست بکات لە نێوان ویست و خواست دا، کاتێک ئوتۆمبیلێک دەکرێت دەبێت بزانێت ئەم پێویستی بە چ جۆرە ئۆتۆمبیلێکە و خواست و حەزی لە چ جۆرێکی دیە، دروستکردنی هاوسەنگی نێوان ئەم دوو لایەنە دەبێتە راگرتنی بالانسی گیرفان و مێشک بەمەش ئابووری تاک وکۆمەلگاش پەرە دەسێنێت و گەشە دەکات لەهەمانکات ئاستی رۆشنبیری تاکیش بەرزتر دەبێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
پێکدادانی قورس و هێرشی درۆنی لەنێوان سوپای پاسداران و گەریلاکانی پژاک لە بەرزاییەکانی شاهۆ ڕوویدا
وتاربێژی هەینیی نەجەف هێرش دەکاتە سەر کابینەکەی زەیدی: دروستکردنی سێ وەزارەتە نوێیەکە بارگرانییە
دوای ١٨ ساڵ کارپێکردن؛ وەزارەتی دارایی عێراق مەرجێکی پێدانی سەرمووچەی فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە
پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من: بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاییزی ساڵی رابردوه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌ دورخراوه‌ته‌وه‌
كه‌شناسی: باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌
محەمەد سەمعان: لە چەند ڕۆژی داهاتودا پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکوک دەستبەکاردەبێت
تره‌مپ: پێویست ناكات چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئێران به‌كاربهێنین
فواد حسێن: به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكاو ئێرانه‌وه‌، عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتوه‌
ئه‌و بانكه‌ عێراقییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزادرا: تۆمه‌تباركردنمان پاڵپشته‌ به‌ بانگه‌شه‌ی ناڕاست
چارەنووسی هاووڵاتییەکی پیرانشار دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە نادیاری ماوەتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×