چەقبەستویی

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2021-09-22     148
ئه‌وه‌ی‌ له‌ نێو تێۆره‌كان رۆژێك خه‌ڵك دوای‌ ئه‌كه‌وێت و پابه‌ندی‌ خۆی‌ پێوه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ رۆژانێك دێت لێ ی‌ په‌شیمانه‌و به‌ دوای‌ جێگره‌وه‌یه‌كی‌ نوێ یدا ده‌گه‌رێ، ئه‌مه‌ به‌ ته‌نها بابه‌ته‌ به‌رده‌ستی‌ یه‌كان ناگرێته‌وه‌ به‌ڵكو بابه‌ته‌ وونبووه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌، هەروەها ژیانی ماتریالی و ژیانی رۆحیش دەگرێتەوە.

زۆرێك هه‌ر به‌هه‌مانشێوه‌ كۆنه‌كه‌ی‌ خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌ندێكیش ده‌گۆرێن، كێشمه‌ كێشیكیش دروست ده‌بێت له‌ نێوان هه‌ردولایاندا هەندێک جار بە لێکگیران هەندێک جار بە دوور کەوتنەوە، به‌ڵام له‌ كۆتادا هه‌ر نادیاره‌ كامه‌تێز و کامە  تێۆر ته‌واو بوو كامه‌ش ناته‌واو بوو.

ئه‌مه‌ جڵه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وام بوون ئه‌دات به‌ ژیان بۆیه‌ ژیان و بیر كردنه‌وه‌ له‌ خاڵێكدا ناوه‌ستێت بە واتا مەعرەفە پێویستی بە جوڵەی بەردەوام هەیە تا توشی چەقبەستوی نەبێت.

بیرو ئایدیای راست ئه‌وه‌یه‌ هه‌میشه‌ له‌ گوماندا كار ده‌كات و هه‌رگیز ته‌سلیمی‌ یه‌ك بیر و یەک ئایدیا نابێت , نهێنی‌ یه‌كان هه‌میشه‌ برەو  ئه‌ده‌نه‌ بیركردنه‌وه‌ی تازەتر  و داهێنانی نوێ هەم لە روی راستی هەم خەیال، مرۆڤی هۆشمەند  هه‌روا به‌ ئاسانی‌ ئه‌مرۆ ناداته‌ ده‌ست سبه‌ی‌ ئه‌گه‌ر دۆزراوه‌یه‌كی‌ ئه‌مرۆی‌ لا نه‌بێت، ره‌نگه‌ ئه‌و دۆزراوه‌ی‌ ئه‌مرۆ ته‌واو نه‌بێت به‌لام گرنگ ئه‌مه‌ كۆتا نییه‌و هه‌میشه‌ دۆزینه‌وه‌و بیركردنه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر مرۆڤیشه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌چه‌قبه‌ستویی‌  و گۆرانی‌ هه‌میشه‌ی‌ به‌ ئاراسته‌یه‌ك بیر  و هوشیاری سه‌ركرده‌ی‌ ئه‌و ته‌وژمه‌ ناوخۆی‌ یه‌ی‌ مرۆڤ بێت بۆ بینی و دۆزینه‌وه‌ زیاتر.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×