کۆڕەو  

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2025-04-03   

دوای  ھەرەسی ئاش بە تاڵ ، دوای ھەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ سەرکردەسیاسییەکانی کورد  ، لە گۆشە نیگای دۆگمای   حیزبایەتی یەوە، لە شاخ ، کوردیان ،  بە کورد، بەکوشت دا  ، لەناوەڕاستی ھەشتاکان دا سەرکردەی حیزبەکان ، نوێنەریان نارد بۆ لای یەکتریی ، بۆ گفتوگۆ ،  لە یەکتریی نزیک بوونەوە  ،ھەنگاو یان نا ، بۆ  پێکھێنانی بەرەی کوردستا نی .

لە ٢١/ ٢ ‏‏/١٩٨٨تا ٦/ ٩ /١٩٨٨ ، سوپای عێراق وجاش ،  بە ٨قۆناغ  ، ئەنفالی باشووری کوردستان و ژەھربارانی ھەڵەبجەو ناوچە جیا جیاکانیان کرد .

دوای ئەنفال و کیمیابارانی ھەڵەبجەو نیشتمان  ، حزبە کانی کوردستان ، بە یەک دەنگ و بە یەک ھەڵوێست ، لە بەرەی کوردستانی دا لە ئیران ،خۆیان رێک خست ،لە ٢  /  ٨ / ١٩٩٠  سوپای عێراق  ، کوێتی داگیر کرد ، بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش ،ئەمەریکاو سەرکردایەتی ھاوپەیمانی نێو دەوڵەتی ،عێراق  یان لە کوێت دەرکرد  .

راپەرین لە خوارو  و ناوەڕاستی عێراق و لە کوردستان بەرپا بوو ،شیرازەی سوپا ی عێراق ‌  ‏بچڕا و ‌ھەڵاتن ،لەو ھەل و مەرجە ئاڵۆز و دژوارەدا ،ھێزەکانی  ئەمەریکاو ھاوپەیمان ‏، بە پلان و بەرنامەو نەخشە بۆ داڕیژراو  ، رەوتی راپەڕینی  شیعەکان و  کوردیان ، بە جۆرێک ئاڕاستە کرد ، ،سەدام لە بەغداد لە دەسەڵات  دا ‏بمێنێتەوە.

دەرفەتیان بۆ سەدام رەخساند ،سوپا  پەرتەوازە و تێک شکاوەکەی  کۆبکاتەوە  ، بە جانەوەرترین رەفتار ، پەلاماری ‏شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراقیان  داو ،  شیعەکان نیان کۆمەڵکوژ  کرد.

سوپای عێرق ،  لە گەڵ مجاھیدین ی خەلقی ئێران ، جارێکی تر پەلاماری کوردستانیان  دایەوە  ، کوردیان کۆمەڵ کوژ کرد ەوە.

 گەلی عێراق  بە کوردو شیعەوە ، لە لایەکەوە ، رووبەرووی سەرکەوتنێکی  کاتی دیاری کراو نوونەوە ،لەلایەکی ترەوە  ، راپەرینەکەیان ،   بە جۆێک تێک شکاند  ، لە  ‏چاوەڕوانی  کەس دا نەبوو.

 [٣ ] ملیۆن  مرۆڤی کورد ، بە ژن و پیاو منداڵ و پیر ، بەرەو ‏سنوورەکان  کۆرەویان کرد ، بۆ رەتکردنەوەی زەبرو زەنگی سەدام و رووبە روو بوونەوەی  کۆمەڵ کوژی وجینۆساید.

لەو   تراژیدیا  یانەدا   ، دوو دیمەنی دژ بە یەک دەبینین  :

لە دیمەنی یەکەم دا:
ئەمەریکاو وڵاتانی ھاوپەیمان لە لایەکەوە ، بەھەموو ‏توانایەکیانەوە پارێزگاریان ، لە کوێت کرد و سوپای عێراقیان  تێک شکاندو  لە کوێت وەدەریان نان .

لە دیمەنی دووەم دا:

 ئەمەریکاو وڵاتانی ھاوپەیمان ،لە لایەکی ترەوە ،  بواریان نەدا ،ھێزەکانی ھاوپەیمان بەغداد  بگرێت و و سەدام یان  لە دەسڵات ھێشتەوە ، بواریان بە سەدام دا سوپا تێک شکاوە ،پەراوێزەکەی دروست بکاتەوە ،  بۆ کۆمەڵکوژیی شیعە کان ، لە ناوەراست و خوار ووی  عێراق و  کۆمەڵ کوژی کورد لە  باشووری کوردستان بکات  .

 لە ٢ /٤ / ١٩٩١، [٣] ملیۆن ژن و پیاو منداڵی کورد، کۆچ و رەویان ، بۆ رێگای ھات و نەھات  بەرەو سنوورەکانی ئێران و تورکیا  کرد ، رووبەرووی برسێتی و سەرماو ‏مەرگ و چارەنوسێکی ون  .

ئەمەریکاو وڵاتانی ھاوپەیمان و ئەنجومەنی ئاسایش ، لە سەرەتادا ،ھیچ کاردانەوەیەکیان نەنوند ، لەئاستی یەک دەنگی و یەک ئیرادەیی و  و یەک ھەڵوێست و یەک چارەنووسی کۆڕەوەکەی کورد.

 کامێرای ‏میدیای کەناڵە جیھانییەکان ،تراژیدیای  کۆرەوی کوردیان ، لە رێگاو بان وسەر سنوورەکانی کوردستان خستە روو . دیمەنەکانی ئەو تراژیدیا ‏سامناکە ی کۆڕەو ،  شکۆی  ھەموو مرۆڤ و مرۆڤایەتی دنیا و  پرۆتۆکۆڵەکانی دژ بە جینۆساید شەرمەزار کرد  .

‏ئەنجومەنی  ئاسایشی نێودەوڵەتی  ، لە ٥ / ٤ / ١٩٩١  ،  بریاری ٦٨٨ ،ی نەتەوە یەکگرتوەکان  دەرکرد:

 ( نابێ سوپای عێراق  ، پەلاماری باشووری کوردستان بدات و کۆمەڵ کوژی کورد بکات ،  ناوچەیەکی ئارامیان  ، لە سەرووی ھێڵی ٣٦  ،  بۆ پاراستنی کورد دیاری کرد ، ھیزی وڵاتانی  ھاوپەیمان گەیشتنە بنکە ی سەربازی (ئەنجەلیک ) لە تورکیا ، بۆ پاراستنی کورد لەوێ دامەزران ،بە ناوی ھێزی چەکوشی ئامادەبۆ  پاراستن وگەڕانەوەی ھاوڵاتیان بۆ شوێنەکانی خۆیان .

 کۆرەو ئەزموونی زنجیرە کۆمەڵکوژی میللە تێک بوو ،  ٧١ ساڵ  لە عێراق دا کۆمەڵ کوژو ئەنفال و جینۆساید دەکرا  .

کۆج و رەو ئەزموونێکی ، ‏ پڕلە  تەحەدای لۆژیکانە   میللەتێک بوو ، تراژیدیای خۆبەدەستەوەدان و  کۆمەڵ کوژی ورەشەبای ژەھرو ئەنفال و جینۆسایدی کورد یان  رەت کردەوە.‏

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×