دوای راپەرین ی ئازاری ١٩٩١ و گۆرانکاری ٩ / ٤ / ٢٠٠٣ دەیان ،سەدان ،ھەزاران دۆکیومێنتی پڕ لە نھێنی تراژیدیای گۆڕی بە کۆمەڵی بێ سەرشوێنەکان کۆمەڵکوژی و ئەنفالەکان کە وەتنە روو .
لە دوای کۆدەتای ١٤ی گەڵاوێژی ١٩٥٨ تا گۆڕانکاری ٩ /٤ / ٢٠٠٣ ، لەماوەی ٤٥ ساڵی دەسەڵاتی کۆماری عێراق ، بە شێوەی جیا جیا ، کۆمەڵ کوژی مرۆڤی کوردیان کردوەو تەرمەکانیان لە گۆڕەبە کۆمەڵەکانی باشوری کوردستان و خواروو ناوەڕاستی عێراق شوێن بزر کردووە.
ئەو چاڵانە نھێنی پر لە پەنھانی ھەزاران گۆڕی بە کۆمەڵی مرۆڤی کورد و ھاوڵاتی خوارو ناوەڕاستی عیراقی خستووەتە ڕوو . چاڵەکان پرە لە کەلەسەر ودەست و قاچ و ئێسک و پروسکی ژن و پیاو گەنج و منداڵ و ئەو کەرەسە سادانەی کە پێیان بوو ، زۆربەی گۆرە بە کۆمەڵەکان کوردن.
ئەوژن و پیاو و منداڵانەی لە ٨ زنجیرەکەی ئەنفال دا لە سەرقەڵای گەرمیانەوە تا زاخۆ دەسگیر کران و کۆمەڵ کوژ کران، زۆربەیان خەڵکی گەرمیان و ناوچە جیا جیاکان وبادینانن بوون.
ئێسک وپروسکی ٨ ھەزار بارزانی و کوردە فەیلیەکان و ئەو تێکۆشەرانەن کە لە زیندانەکانی کوردستان و موسل و ئەبوغریب و نوگرەسەلمان دوای گولە باران و لە سێدارە دان ، تەرمەکانیان لە چاڵی تاک تاک و بە بە کۆمەڵ بێ سەروشوێن کران .
ئەرکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوو بە ھاوکاری بەغداد ، لە سەر بەرنامەو نەخشەیەکی وردی زانستی بە سوود وەرگرتن لە ئەزمونی جینۆسایدی ئەرمەنی و جولەکەکانی ھۆڵۆکۆست ، بەراوێژ بە پسپۆرانی بوارە جیا جیاکان ، بە بەشداری نوێنەری نەتە وە یەگرتوەکان ،ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پزیشکی پسپۆری بواری دادوەری، بە ئامیری نوێی پزیشکی تەکنەلۆژیای نوێ ، بە بەشداری میدیاکانی دەرەوە ، گۆرەکانیان ھەڵبدایەتەوە ،لیکۆڵینە وەی زانستی وردو چڕیان لە ھەموو بوارەکان دا لە سەر بکردایە ،بۆ ئەوەی جۆری کوشتنەکانیان بۆ ھەموو دنیا بخەنە روو .
لە ئەنجامی گەڵاڵە کردنی ئەو توێژینەوانەوە سەدام و عەلی حەسەن مەجید و ھەموو جەلادەکانی تر رووبە رووی دادگا بکرانایە.
لە مەراسیمێکی گەورەو پر لە شکۆی بەربڵاو دا ، ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە ونانە لە جەبەل حە مرین ی لە مۆنۆمێنتێکی گەوەرە بە قەد قەبارەی جینۆسایدەکە بە خاکی جەبەل جەمرین ی سنووری نیشتمان بسپێرانایەو پارێزگاریان لە ھیما شکۆمەندیی ئەنفال و سنوری جوغرافیای کوردستان بکردایە .
نەک گۆڕە بەکۆمەلەکانی (جەبەل حەمرین )و (ناوەڕاست و خواروی عێراق ) بھێننەوە بۆ (چەمچەماڵ )و (گوندی دێ بنە ی ناحیەی رزگاری )و (دوکان )و ناوچە کانی تر .
دەبوو لە ھەرێمی کوردستان دا ، تەنیا یەک مۆنۆمێنتی گۆڕی بە کۆمەڵی ئەنفال ھەبێت ،لە ئاستی سەنگ و قورسایی ئەنفال و جینۆسایدی نیو دەوڵەتی کورد.
بە ئێسک و پروسکی گۆرەبەکۆمەڵەکان و خوینی شەھیدەکان ، سنووری جوغرافیای کوردستا ن یان ، لە جەبەل حەمرین، لە سەرنەخشەی جوگرافیا کوردستان -عێراق دیاری بکردیە .
ئەو سنوورە بکردایە بە مۆنۆمێنتی ئەنفال ،لە ئاستی نیودەوڵەتی ،دەبوو بە شکۆی جینۆساید .
بۆ ئەوە جارێکی تر، رەشە بای ژەھرو ئەنفال ،نەگاتە نیشتمان ، کورد لە گۆڕە بە کۆمەلەکان دا ،بێ سەروشوێن نەکرێ.