سەرکردایەتی سیاسی کورد ، ئه‌وه‌نده داد په‌ره‌رن ،جیاوازی نێوان (پێشمه‌رگه‌و ..جاش ) یان , له لیستی شه‌هیدان وخانه نشینان دا نه‌هێشت
ئه‌مه ئه‌و وێنه تراژیدیایه کی ،مێژوویی کۆمەڵ کوژیی کوردە ، گه‌ر وێنه‌و چیرۆکی روداوه‌که ، وەک خۆی بۆ هه ر که‌سێک ، لە هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی تری دنیا ، باس بکه‌یت ، بڕوا ناکه‌م ، هه‌ستی مرۆیانه‌ی بتوانێت بێ ده‌نگ بێت ، له ئاستی ئەو مەرگەساتە .
ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه ، له ناخی دا هه‌ست به ئازارێکی قوڵی مرۆیانە نه‌کات ،شه‌رمه‌زار نه‌بێت .
ته‌نیا سەرکردایەتی کورد‌و ده‌سه‌ڵات دارانی کورد نه‌بێت ، شانازی بە کورد بە کورد بە کوشتن ده‌که‌ن .
ئه‌م جینۆسایدەی کورد ،به سه‌رکه‌وتن و داستانی سه‌روه‌ری حیزبایەتی ده‌زانن .
ئه‌مانیش هه‌ر وه‌ک سه‌دام وبه عس ، مه‌دالیای ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی به‌و جاش و مسته‌شارانه ده‌به‌خشن ، کە کورد دەکوژن.
ئەم جاشانە به‌پاڵپشتی ئیستیخباراتی سه‌ربازی سوپای عێراق ، توانیویانه ئه‌و پێشمه‌رگه‌و فه‌رماندانه له ناو به‌رن ،روو به رووی پڕۆسه‌ی ته‌عریب و خاپورکرنی گونده‌کانی سەر سنوور ده‌بوونه‌وه .
زۆر له سه‌رانی کورد و سەرۆک عەشرەتەکان و شێخەکان ئاوا خه‌ت مائیل بوون ، ئاوابه‌م نه‌خشه‌و پیلانه نه‌یان شۆڕ‌شیان کردووه .
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌یان جاش و مه‌فره‌زه خاسه و ره‌فیق حیزبی و نه‌سیر موته‌قه‌دیم و خائین ،وه‌ک له تراژیدیای وێنه‌که‌دا ده‌یبینین ،به جیهازی تایبه‌تی ئیستیخباراتی عه سکه‌ری سوپای عێراق ،سه‌ر به لیواکانی فه‌یله‌قی یه‌ک و.. فه‌یله‌قی پێنج ، به ئوتۆمۆبیلی تایبه‌تی ، به هاوکاری هێزه‌کانی سوپا‌و کۆپته‌ر، تاریک و لێڵی به‌یانی خۆیان ده‌گه‌یانده ناو ئاواییەکان و شوێنه چه‌په‌که‌کانی نێو گردۆڵکه‌و دامێنی کێوه‌کان ، به‌دوای پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌کان..که‌رت ..هه‌رێمه‌کان دا ده‌گه‌ڕان ..بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌سگیر بکه‌ن و بۆ ئافەرینیک ..بۆمشتێ پاره بیان فرۆشن .
دوای راپه‌رین ئەو مستەشارو سەرۆک عشرەت و شێخ و کەسێتییە خائینانە , لە سایەی سەرکردەکانی کورد‌و حیزبەکانەوە بوون. بە تێکۆشەرو کەسێتی دیار,خاوەن دیوەخانی گەورەو تەکیەی نوێ ی سەردەم
ده‌یان ته‌لار و کۆمپانیای جۆراو جۆریان له سه‌ر ئێسک و پروسک ق خوێنی ئه‌و پێشمه‌رگه‌و فه‌رماندانه دامه‌زراند .
ئێستا ئه‌و جاش و مسته‌شارانه..ئه‌و ره‌فیق و نه‌سیر موته‌قه‌دیمانه، هاورێ ی گیان بە. گیانی و نزیکی زۆر له سه‌رکرده ی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانن.
پێکه‌وه پێکی کوردایەتی ده‌سکه‌وت و سه‌رکه‌وتنه‌کان هه‌ڵده‌ده‌ن .
ناوی ئه‌و جاشانه به کوژراوبه زیندوه‌کانیانه‌وه , له ناو لیستی شه‌هیدانی کوردستان وله لیستی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه دایه, به پله‌ی جیاجیا ، پله‌کانیا ن زۆر له شه‌هیدوپێشمه‌رگه دێرینه‌کان باڵاتره.
ئه‌مه‌یه کۆمید یای پڕله تراژیدیای بەرهەمی عه‌قڵی خێڵەکی سه‌رکردایه‌تی سیاسی خه‌باتی رزگاری خوازی کوردە.
سەرکردەکانی کورد چه ند داد په‌ره‌رن ،به به‌رنامه‌و پلان و نه‌خشه ی چڕ پڕ،له دوای راپه‌رین وپه‌رله‌مان وحکومه‌تی کوردی ,کاریان بۆ ئه‌وه کردوه جیاوازی نێوان پێشمه‌رگه‌و جاش نه‌هێڵن.
ئەم مێژوویییە شەرمەزارییەی کورد لە مێژووی هیچ گەلێکی دنیا ناچێت.
+ جه‌سته‌ی ( سیروان تاڵه‌بانی و حه‌سه‌ن خاوێ ی عه‌لی چه‌له‌بی و حاجی چاوشین و نه‌جات کەرکوکی و محه‌مه‌د کەریم ) له‌و تراکتۆره‌دا کران به خه‌ڵوز .
له سایه‌ی عەقڵی جاشایه‌تی و حیزبایه‌تی ، خوێنی ئه‌م شه‌هیدانه‌و هه‌موو شه‌هیدانی ئەم نیستمانە هه‌راج ده‌کرێن .
تراژیدیای کۆمیدیاکه ، له‌وه‌دایه ئه‌و سه‌رۆک جاشه ی که ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره یەی کردوه ناوی له لیستی شه‌هیدانه وشەهیدە.