نیوەرۆیەکی پایزی ساڵی١٩٨٦، شەڕی قەیوان – ماوەت بوو،دەنگی رەتڵی تۆپ و راجیمەی تۆپخانەی سوپای عێراق ،.لە نێو ئەو شاخ و دۆڵانە دا دەنگی دەدایەوە ، لە گوندی یاخسەمەرەوە گەڕامەوە بۆ ماڵی خۆمان لە قزلەر
لە یاخسەمەوەرەوە بە ھەنگاوی خێرا رووم کردە گوندی چۆخماخ ، رێبازی فەرماندەو چەند پێشمەرگەیەک لە کەپری چا یخانە کەی خواری ئاواییەکەوە دا دانیشتبوون .
تاوێک لەوەبەر لە سەر شاخ ، لە قۆڵی شەڕەکانی بەرامبەر سوپای عێراق بەدل کرابوون ،لەوێ نانیان دەخوارد..
ئەو کاتە ئەو فەرماندە خاوەن قەڵەمەم نەدەناسی ،بەدەم چا خوردنەوە ، سەرنجم دایە شێوەی قسەکردن و ھەڵسوکەوتی ، پڕ بوو لە ورد بینی ، توشی تێڕامانی کردم .
کۆمەڵێ پرسیاری بێ وەڵامی لە ناخما گەڵاڵە کرد ، ناو بەناو پێشمەرگەکان پرسیاریان رووبەروو دەکردەوە ،ئەویش بە ھێمنیەکەی خۆی و بە رویەکی خۆشەوە وەڵامی دەدانەوە.
ئەوەی زیاتر سەرنجی راکێشام تا داوا ھەناسەم ناتوانم لە بیری بکەم .
ریباز دەستی کرد بە بەر باخەڵەکەیا ، دەفتەرێکی دەرھێنا ،ناوی ھەموو لێپرسراوە دیارەکان و فەرماندە سەرباز ییەکانی سوپای عێراقی تیا تۆمار کردبوو،
ناوی ئەو ئەفسەرە پلە جیا جیانەی لە فەیلەقی یەک و فەیلەقی پێنچ کە سەرپەرشتی شەڕی ناوچە جیا جیاکنی کوردستان یان کردبوو.
لیستی ناوی مستەشارو ئامر سریەو مەفرەزە خاس وناوی ھەموو فەوجە سوک و تایبەتییەکانی بە پێ ی زانیاری ورد لە شوین وکردەوە و ھەڵوێستە پەڕپوتەکانیانی تۆمار کردبوو.
چەند زانیارییەکی لە سەر گوندەکانی دۆڵی جافایەتی ناوی شاخ ولوتکە و کانی و رێگا وتولە رێ گرنگەکانی کۆکرد بۆوە .
ئەم قەڵەمە عا شق و عەوداڵی نوسین و کۆکردنەوەی زانیاری ھەموو ئەوشوێنانە بوو, کە رووی تێ کردبوو ،ھەموو ئەو زانیاریانەی , لە دەفتەرەکەی بەر باخەڵی دا تۆمار دەکرد.
توانایەکی زۆر باش و وردی ھەبوو لە نوسین و تۆمار کردنی ھەواڵ وراپۆرتی رۆژنامەوانی.
رێبازی فەرماندەی پارتیزانی
لە ھەردوو کتێبی (قەند یل بەغدادی ھەژاند )، بە سەلیقەیەکی پڕلە وردەکارییەوە ، ژیانی پێشمەرگایەتی ونەبەرد ی و چالاکی و داستانەکان روداوە تراژیدیاکانی تۆمار کردبوو .
بە گوزارشتی پڕلە شکۆی مرۆیانە وە ،شۆڕ بووەتەوە .بۆ ناو ناخی پڕ لە رۆمانسیەتی پارتیزانەکا ن و سروشتی پڕلە چۆڵەوانی و جەنگ و سوتماکردنی نیشتمان .
دنیای پڕ لە پەنھانی شوانەکان ، تامی نانی وشک وشیر لەکاتی برسێتی دا ،
دڕندایەتی مرۆڤ ، کاتێ دەبێت بە جەلاد ،دەست و رۆحی بە خوێنی دیل سووردەکات .
رووبەرووبونەوەی ئەنفال وئەنفالەکانی دوای ئەنفال ،
پیرۆزی و مەزنی شکۆی پێشمەرگەوپێشمەرگایەتی ، بەھا مەزنەکانی پارتیزانی ئەوساو شکۆمەندی شەھیدە سەروەرەکان ، دڵ و ناخ و ھەست و نەستی رێباز، لە قەند یل باڵاتر و لە سەراپا نیشتیمانەکەی بەرینتربوو .
رێباز ..رێبازی ..وەفا ..ئەمەک ..پێزانینی ھەستی بەرز وجوانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی
بۆ شەھید..بۆ خاک ..بۆ نەتەوەکەی ..بۆ منداڵان ..بۆ بێ نەوایان
بۆ شوان ..جوتیار ..بۆ پێشمەرگەو پارتیزانەکانی ھاورێ ی
با بڕوانینە مێژووی دوورو نزیکی کورد ، بزانین خۆمان چەند جەلادین ،چەند دڕندەین ،بۆ کوشتنی براکانمان.
رێباز رێبازەی خۆشەویستی و ئازادی و مرڤایەتی کرد بوو ،بە رێڕەوی بەھامەزنەکانی پارتیزانی .
تا دوا ھەناسە دژی شەڕی براکان بوو،
خۆی وەک مەسیح ، بە دەستی براکانی خۆی لە خاچ درا .؟