شاخ و گردەکان خاپوور دەکەن

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2025-05-30   

 موتەسەریفی  سلێمانی، لە سەردەمی  کۆماری عێراق دا ، لە ناو سنەوبەرەکانی گردەکەی گەڕەکی بەرانان ،  کۆشکێکی  نوێ ی  دروست کرد، پێ یان   دەوت :

- گردەکەی ماڵی  موتەسەریف.

سەدام حسین ی سەرۆک کۆماری  عێراق ، شاخی( سەری رەش و گارا) ی ،داگیر کرد،  دوو کۆشکی خەیاڵی لێ دروست کرد .

ئەم کلتورەی داگیرکەران و سەدام  ،  لە ساڵی (١٩٩٢)ەوە ،  بووبە کلتووری سەرکردەی حیزبەکان وحکومەتی ھەرێم   و سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکان .

سەرانی  کوردستان  ، بە  بێ دەنگی و بێ ‌ھەڵوێستی ھەموو پارێزگاکانی شارو ئەنجومەنی پارێزگاکان ، بە رەزامەندی سەرۆکایەتی شارەوانی شار.

 ئاراستەی  ماستەر پلانی  شاریان  بۆ خزمەتی کۆمپانیاو  پرۆژەکانی خۆیان کۆنترۆڵ کرد ووە  ،ھەموو گردەکانی  ناو شارودەرەوەی شاریان  ،  بە بڕیاری یاسایی کردوە  ,بە موڵکی خۆیان و خانەوادەو بنەماڵەو کۆپانیاکانیان .

ھەموو خزمەت گوزارییەگشتیەکانیان لە کەرتی گشتییەوە کردوە، بە کەرتی تایبەتی . 
 
بەھۆی بێ دەسەڵاتی  پارێزگای شار و ئەنجومەنی پارێزگاو رەزامەندی  شارەوانی ، ھەموو  ماستەر پلان و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی کەرتی گشتی یان  ئیفلیچ کردووە.

بە پێ ی پیلان و بەرنامەو نەخشەی ئەندازیاری نوێ ، کوشک و تەلار و شوقەی چەند نھۆمی  لە سەر گردەکان دروست دەکەن  .

بە نرخی گران و خەیاڵاویی  بە( فیرعەونەکان  و سەرمایەدارە )کانیان دەفرۆشنەوە .

لێرەدا،  دوودیمەنی دژ بەیەکی ، ئزدیواجی ، لە ماھیەتی دوو فاقی   حوکمدارانی  کورد  دەبینین :

لەدیمەنی یەکەم دا : 
ئەوان شوقەی چەند نھۆمی،  لە ژێر زەوی و سەر زەوییەوە ، بەرەو قوڵایی ئاسمان بەرز دەکەنەوە .

لە دیمەنی دووم دا: 
ئەوان  لوتکەی  چیاو گردەکان لە ئاسمانەوە بەرەوسەر زەوی خاپوور و  تەخت دەکەن،

رۆحی ۆمانسیەتی سروشتی  جوانی چیاو گردەکان دەکوژن  و دەیکەن بە دیکۆری چیمەنتۆو شیس و ئاسن و روکەشێکی بریقەداری دروست کراو.
 

رۆژنامە نووسە ماستاوچی و نووسەرە دەربارە  لەب لەبانەکان ، لە میدیاکەنیانەوە ، بە  ریکلامەکانیان ،  ئەو پرۆژە و سیناریۆیانەی کۆمپانیاکان  دەکەن ، بە کارێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی .

گەر بە وردی بڕانییە  ،دەیان   ماستەر پلانی شار  ئیفلیج کراوە وەک:

( شەقامە  سییە کەی شاری سلیمانی)  ، لە ( سەردەمی سەدام ەوە تا ئێستا) ،(خۆڵە وقیرتاو) نەکراوە .

ئەو شەقامە خۆڵە  لە( پردی دەباشانەوە) ،  درێژ دەبێتەوە بۆ گەڕەکی  ( شێخ ئاوا و  گەڕەکی ھاوکاری و گەڕەکی کاڕێزە وشک، لەوێووە شۆڕ دەبێتەوە بۆ گەڕەکی ئاشتی ) ، بووە بە حاوییەی زبڵ و خاشاکی ئەو گەڕەکانەی شار.

چەندان گەڕەکی شار، لە ماستەر پلانی شار ،بێ بەری کراون .

دەیان  کەلاوەو دیمەنی ناشارستانی، لەو گەڕەکەکان دا دەبینرێت ،  پێویستی بە خزمەت گوزاری و گۆڕانکاری ھەیە و بۆیان نەکراوە .

زۆربەی شەقامەکانی شار ، پڕە لە چاڵ و چۆڵی وتا ئێستا  چاک نەکراون .

دەسەڵات داران و سەرمایەدارەکان ، رۆژانەسەدان ئۆتۆمۆبیلی جۆراو جۆر ،  دێننە  ناو شار.

شەقامەکانیان  بە  جۆرێک قەرەباڵغ کردوە ،ئاستەنگی ھاتووچۆ دروست کردووە ،  شار پێویستی بە چەندان ئەندەرپاس وپرد ھەیەوتا ئێستا دروست نەکراون و ماستەر پلانەکانیان لە پەراوێزدایە.

رۆڵی پارێزگای شارو ئەنجومەنی پارێزگاو سەرۆکایەتی شارەوانی  چی یە ؟ 

ئەو بێ دەنگی و بێ ھەڵوێستەیان ، لە ئاست ئەو ناعەدالەتییە  ،چی دەگەیەنێت؟.

فەرمانبەران و مامۆستایان و ھاوڵاتیان وکاسبکارانی شار و جوتیارەکان  بێزارن لە  حکومەتی ھەرێم و بەغداد  و حیزبەکان.

سەرکردەغرورەکان ، ئایا  ئێوە بیر لەوەناکەنەوە ، رۆژێک دێت ، چارەنووستان رووبەرووی شۆڕشی ئاشتی گەل و دادگای گەل دەبێتەوە .

ئێوەش ھەمان چارەنووسی حوکمڕانانی پێش خۆتان دەبێ.

گەر دەسەڵات دارانی کوردو سەرمایەدارەکان و کۆمپانیاکان ، لە سەر  پرۆسەیەی خاپورکردنی گۆیژە بەردەوام بن . 

ئەم  شارە بەرەو ھەڵدێر دەبەن ،گۆیژە  خاپوور دەکەن و  دەیکەن بە ڤێلاو شوقە، بۆ سەرمایەدارە عەرەبەکان و فیرعەونەکانی کورد.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×