جینۆسایدی ئابوری کورد

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2025-06-07     176

دوای گۆڕانکارییەکانی ٩ /٤ / ٢٠٠٣ , ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە بەغداد  ، سەرکردەی  حزبەکان  ،ئەوەندە ی دژایەتی  یەکتریان کرد و  ھەڵپەیان بۆ کورسی و دەسەڵاتی  حزبی یان کرد ،   ستراتیژیی چارەنووسی نەتەوەکەیان   ون کرد.

 سیناریۆو نمایشی ململانێ ی  تاک رەوی ونەرجسیەتیان  لە بەغداد کەوتە روو.

پەرلەمانتارانی کورد ،  ئەوەندە بێ دەسەڵات ولاواز بوون ، نەیانتوانی  بە یەک دەنگ و بە یەک ھەڵوێست ، لە ناو ھۆڵی پەرلەمانی  بەغدادی پایتەختا ، زنجیرە کۆمەڵکوژی کورد و ئەنفال و کیمیا باران و گۆڕەبەکۆمەڵەکانی کورد بگەین بە. عێراق  ، ویژدانی پەرلەمانتارانی شیعەو سونی عێراق  بھەژێنن ،   ، وەک دۆکۆمینتێکی نیودەوڵەتی ، لە ناوبەغدادەوە ، بیگەیەنن  بە  دنیای دەرەوە و پەلەمانی جیھان .

نەیانتوانی نوێنەری  دەنگ و رەنگی داوا سەرەتایی ویاسایی و دەستوورییەکانی کورد بن ، کێشە ھەڵواسراوقەیرانە ئاڵۆزکراوەکانی کورد لە ناو  ھۆڵی پەرلەمان چارەسەر بکەن،  سنووری باشووری کوردستان،   لەسەر نەخشەی جوگرافیای عێراق دیاری بکەن ،کوا ئەو بەرنامەو نەخشانەی  مادەی ١٤٠  ، بۆ  کاڵ کرا‌یەوە ؟.

 دادگای باڵای  تاوانبارانی عێراق  بە پێی مادەی( ١١  ، ١٢، ١٣ )  یاسای نیو دەوڵەتی ، کۆمەڵکوژی فەیلییەکان و بارزانیەکان و ئەنفال و کیمیا بارانی ھەڵەبجە)یان  بە جینۆساید ناساند ،بەڵام دەوڵەت عێراقی نوێ  قەرەبووی  ئەو زنجیرە جینۆسایدەی کورد یان نەکردەو.

سەرکردەکانی کورد تاوانبارەکانی ئەنفال و جینۆسایدی کوردیان ،لە کوردستان و دەرەوە  پاراست ، بواریان نەدەدا  بە پێ یاسا دادگایی  بکرێن .

ئەندام پەرلەمانەکانی کورد لە پەرلەمانی  (بەغدادو ھەولێر ) ئەوەندە رۆڵیان لاوازبوو ، بواریان رەخساند ،سەکردایەتی سیاسی  کوردو حکومەتی ھەرێم و حیزبە سیاسییەکانی کوردستان . بڕیاری یاسایی دادگایی باڵای تاوانبارانی ئەنفال بۆ دادگای تاوانباران ،بخرێتە  پەراوێزە ؟

حکومەتی نوێی  عەرەبی عێراقی  شیعە ، تا ئێستا مەرسومی جمھوری دەر نەکرد وە و کە حکومەتی عەرەبی سونەی عێراقی  جینۆسایدی کوردی کردوە و دوای لێبوردنیان  لە کورد نەکرد وە .

 دەوڵەتی نوێ ی عێراق بە پێ ی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی  قەرەبووی یاسایی و مادی و مەعنەوی جینۆسایدی کوێتی بە( ٥٢ )  ملیار دۆلارو( ٤٠٠ )ملوێن دۆلار  کردەوە ، بەڵام قەرەبووی جینۆسایدی کورد یان نە کردوەتەوە.
 سەکردەکان و حیزبەکان و حکومەتی ھەرێم ، تاوانبارانی  رەشەبای ژەھرو ئەنفال و جینۆسایدی کورد دەپارێزن  ، تاوانبارەکانیان پاراست ، نەدرین بە دادگا.

دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق،  لە بەر ھەڵوێستی لاواز ی  پەرلەمنتارانی کوردو  سەرک کۆمار ی کورد و نوێنەرانی کورد لە بەغداد داخرا  .

 لە بەر گرێ ی سایکۆلۆجی  مدمینی جەلالی ومەلایی   ، یەکتریی دەسڕینەوەیان ، رۆڵی کورد لە بەغداد  لاوازە.

دەبوایە بە پێ ی دەستوورو یاسا ، بوار نەدرایە ، بە ھیچ سەرکردەو حیزبێک،  بیرە نەوتەکان بۆ بەرژوەندی خۆیان بەکار بھێنن ، یاری  بە گرێبەستی نەوت نە کرێ ، کاروانی تەنکەرە نەوتەکانیان سامانی نیستمان  بە قاچاخ  ئاودیووی سنوورەکان نەکرین ، داھاتی خاڵە گومرگییەکانی سنوورەییەکان بە نھێنی بە ھەدر نەدرێ.

پەرلەمنتارانی کورد نەیان توانی فشار بخەنە ،سەردەوڵەتی عێراق ، عێراق ، ببێ بە ئەندامی دادگای نیودەوڵەتی ، بۆ ئەوەی جارێکی تر کورد  ، ئەنفال و جینۆساید نەکرێتەوە .

 سیناریۆکانی حکومەتی ھەرێمی  کوردستان و دەوڵەتی فیدراڵی  عەرەبی  شێعەی عێراق،   دوور لە دەستوورو یاسا ، یاری بەقوت و بژێوی ھاوڵاتیانی کورد دەکەن ، مافی ھاوڵاتی  کورد یان  لە سەر نەخشەی عێراق  سڕیوەتەوە ، جینۆسایدی ئابووری  کورد دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×