(عەبدولسلام عارف)* وبەعسییەکان ، بە کۆدەتا ی سەربازی دەسەڵاتیان لە عێراق دا گرتە دەست .
دوای چوار مانگ ،تاریک و لێڵی بەیانی ٩/ ٦/ ١٩٦٣ بە بڵند گۆ سەراپا شاریان ھەژاند ، قەدەغەکردنی ھاتوو چۆی ناو گەڕەک و کۆڵان و شەقام و بازاڕی شاری سلێمان یان راگەیاند .
ھێزەکانی سوپای عێراق وحەرەس قەومییەکان بە سەرپەرشتی لیوا (زەعیم سدیق)** رژانە ناو سەراپا کۆڵان وشەقام و گەڕەکەکانی ناو شار ، دەرگای ماڵ بە ماڵیان ،ئاواڵاکرد ،نێرینەی ماڵەکانیان دەسگیر دەکردو لە ئینزیبات خانەی سلێمانی و حامیەو ژووری ئێسترەکانی حامیەی سلێمانی زیندانیان کردن .
دەیان ،سەدان کەسی تێکۆشەرو خاوەن ھەڵوێست ورووناکبیرو کەسێتی جیا جیان ، لە ھەموو چین و توێژەکانی شار دەسگیر کرد ، ھەموو کۆمەڵکوژکوژییەکانی زەعیم سدیق دوور لە چاوی میدیا کرا ، لە بەر بەر بڵاوی رەشبگیریی و کۆمەڵ کوژییەکە :
ھەندێک کەس دەڵێن ١٧٠ زیندانی کۆمەڵکوژ کراون ، لە نامیلکەی ٩ی ١٩٦٣، کە چەند لاپەڕەیەکی خوێناوی بە خەباتی گەلی کورد ناوی (٨٤) زیندانی خستوەتە روو .
• سوپای عێراق و حەرەس قەومییەکان ،بەسەرپەرشتی ئەفسەر(تەھا الشکرچی ) لەشاری کۆیە ، رەشبگیریی کاسبکاران و فەرمانبەران و مامۆستایانیان کرد ، (٩) کەسیان لە ناو بازاری کۆیەدا کۆمەڵکوژ کرد .
•
• زەعیم سدیق( ٣٣) ھاوڵاتی گوندی سەیارەی لای دەربەندیخانی گولە باران کرد ،مەلای گوندەکە بە قورئانەوە چوو بە پیر زەعیم سدیقەوە، زعیم بێ ڕێزی نواند .
• لە ١٨/ ١١/ ١٩٦٣ عەبدولسەلام عارف کۆدەتایەکی بەسەر بەعسییەکان دا کرد وخۆی دەسەڵاتی گرتە دەست ، سوپای عێراق ی کرد بە ئامرازێکی زەبرو زەنگی توندو تیژیی بۆ زنجیرە کۆمەڵکوژی کورد و تاڵانی و بۆردومان وخاپوورکردنی گوندەکان .
عەبدولسەلام لە کۆنفراسێک دا ،نوێنەرانی نەتەوەیی عەرەبی کۆکردبووە ،بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەک بۆ کێشەی کورد و بزوتنەوە ی کورد .
(فائق السامرائی) سەرۆکی یانەی پارێزەرانی عێراق یەکێک بوو لە نەتەوەییەکانی عەرەبی (الناسری )وتبووی :
-توانەوەی کورد لە بۆتەی نەتەوایەتی عەرەب و نەھێشتنیان لە سەر رووی زەمین تاکە چارەسەرە.
• موفتی ئەردەن لە کۆنفراسێکی زانایانی ئاینی دا فتوای دا:
-ھەموو چەکدارە کوردەکان ، دژ بە سیستەمە (ئیسسلامیی عێراق) دەجەنگن ، (کافرن )و کوشتنیان رەوایە .
سەرچاوەو پەراوێز:
عەبدوڵڵا کەریم مەحمود : رەشەبای ژەھرو ئەنفال ، بەرگی دوەم ، ل٩-١٠
*عەبدولسەلام عارف: لە ٢١ی ئازاری ١٩٢١ لە بەغداد لەدایک بووە، لە١٩٣٨ چوەتە کۆلیژی سەربازی ،لە ١٩٥٧ لەسەرداوای عەبدولکەریم قاسم پەیوەندی کردووە ، بە رێکخراوی ئەفسەرانی ئازادی خواز، رۆڵی سەرەکی ھەموو لە کۆدەتای ١٤ی گەلاوێژی ١٩٥٨، دوای کۆدەتای ٨ی شوباتی ١٩٦٣ بووە بەسەرۆک کۆماری عێراق، لە ١٣/٤/١٩٦٦بە ھۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەیەوە گیانی لە دەست داوە . گۆران ئیبراھیم ساڵح ،دۆزی کورد لە بازنەی پەیوەندییەکانی ئەمەریکاو عیراقدا ٦ی ئازاری ١٩٧٥- ٢ی ئازاری ١٩٩٠،چاپخانەی رۆژھەڵات –ھەولێر ، چ ١ ، ٢٠١٣، ل ٤٠.
** سدیق مستەفا ناسراو بە ( زەعیم سدیق):ئەفسەرێکی سوپای عێراق و خەڵکی شاری موسڵ بوو ، فەرماندەی لیوای ٥ی سوپای عێراق بوو .کورد پێدیا.