رۆڵی سەرکردە سیاسییەکانی کورد ، لە ئەزموونی دیاری کراوی نێو حیزبەکان و پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، لە نێو کایە و ئۆرگانە جیا جیاکانی دەسەڵات ، رووبە رووی دەیان قەیرانی چەق بەستووی ئالۆز بوونەتەوە.
ئەرکی پسپۆرەکانی بواری مێژوویی و کۆمەڵناسی ودەرونی یە ، لە ھەموو ئەو بوارانەدا ، بەدواداچوون ولێکۆڵینەوە و تویژینەوە ئەکادیمی وردو قوڵی لەسەر بکەن ، بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو برینە موزمینە ، تراژیدیانەی مێژووی دوورو نزیکی ئێستای سەرکردایەتی کورد دابنرێن.
سەرکردەکانی کورد، بە ھەمووبیرو بۆچونە جیا جیاکانی چەپ و راست و ئیسلامی سیاسیی ، لە حیزبی کوردی و پەرلەمان وحکومەتی ھەرێم .
ئەو روخسارانەن ، بە پلان وبەرنامەی نەخشە ی داڕێژراو ، بۆ مانەوەی ھەتا ھەتایان لە دەسەڵات، کۆنترۆڵی ھەموو کۆیلەکانی دەوروبەریان و ئۆرگانەکانی حیزبیان کردووە ، ھەموو کایەکانی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێم یان بە دەسەڵاتی نەرجسی و تاک رەوانە یان ئیفلیج کردووە .
.لە سەردەمی شاخ وشۆڕش و پێشمەرگایەتی دا ، چەند سەرکردەیەک ، خاوەن بڕیار بوون ،ئەوان چەندان گروپی دیاری کراویان وەک سێبەر ، لە دەوری خۆیان دروست کرد بوو ، ئەو گروپانە توتی ئاسا ، ھەموو بڕیارەکانی ئەوانیان جێ بەجێ دە کرد.
دوای راپەڕین و ھەڵبژ اردنی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، ئەو سەرکردەور خسارانەی شاخ و ئینیھازی نێوشارەکان ، بە ھەمان ئەزمونی شاخ و بە عەقڵی دیاری کراوی مەزاجیانەی خۆیان ، کۆکتێلی عەقڵی خێڵەکی و ئیسلامی سیاسیی ، خۆیان لەھەمووکۆنگرەکان دا ، خاوەنی دەنگی پێش ھەڵبژاردن بن ،خاوەنی حیزب و خاوەنی دەنگی خەڵک و پەرلەمان و حکومەت و سامانی نیشتمان بن .
ئەو سەرکردانە ، نیازیانە ، وەک ئەوساو و ئێستا ، دەستاو دەستی دەسەڵات ، بۆ کوڕوکچەکانیان بێت و ئامێری بەرژەوەندییە کانی داگیرکەرانی نیشتمان بن ، دژ بە نەتەوەو نیشتمانەکەیان .
ستراتیژی ئەم سەرکردانە ، بەعس ئاسا ، گەر ھەرتاکێک ، پەروەردەیەکی جوان و نمونەیی بێت ،خاوەنی ئیرادەیەکی بەھێزو بە ھەڵوێست بێ ، خاوەنی راوبۆچونی لۆژیکانەی زانستی بێ ، ئەوان ھەموو دەرگا و پەنجەرەکانی ئاسمان و زەوی ئەم نیشتمانەیان لێ دادەخەن ،بواریان پێ نادەن ، رۆڵی خۆیان ببینن ، پاشقولیان لێدەگرن و دەیان خەنە پەراوێزەوە .
ئەوسەرکردانە بە درێژایی مێژوو تا ئێساتا ، بەدوای کەسێتی لاواز و توتی و کاسەلێس و ماستاوچی و پەڕپوتی ئاست نزم دا دەگەڕێن ، زۆربەی ئۆرگانەکانی حیزب و کایەکانی پەرلەمان و حکومەت یان پێ پڕدەکەنەوە .
پلان و بەرنامەونەخشەکانیان ، بە جۆرێک دارێژراوە ، بوار نادەن ، ھیچ ئەلتەرناتیڤ وەک سەرکردە ، لە ناو حیزب و ھیچ پسپۆرێکی نمونەیی بە توانا ، لە پەرلەمان و حکومەت ، رۆڵیان ھەبێت و بوونی پسپۆڕی خۆیان بسەلمێنێت .
ئەوسەرکردانە ،دەبێ خۆیان وئەندامانی خانەوادە و بنەماڵە کانیان ، سەرکردەی حیزبەکان و پەرلەمان و حکومەت بن ، نەخۆشی گرێ سایکۆلۆجی کورسی دەسەڵات و تاڵانی سامانی نیشتمانن .
دەبێ ژیانی ئەو سەرکردانە بە کوڕوکچ و خانەوادەو بنەماڵانە کانیانەوە ، لەو رۆژەوە لەدایک بوون، تا ئەو ساتەی دەیان خەنە قەبرەوە ، لە گەڵ ھاوڵاتیان ئاسمان و رێسمان بێت، لەمردنیشا، تارمایی کۆشک وگۆڕەکان یان لە شوێنی جیاوازو تایبەتی بێت.