له دیمه‌نه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆی که‌ڵه‌شێره‌کان دا ،شه‌ڕی ناوخۆی برا کوژی ده‌بینینین .
شه‌ڕ شێتێتیی یە ، هیستریایه ، لۆژیکی عەقڵ نییە ، له سه‌رده می شه‌ڕی کورد بە کورد کوشتندانی حیزبه‌کانی کوردستانی باشووردا ، بۆ ئه‌وه‌ی کاری درندایه‌تی و جانەوەرانەی توندوتیژی و ناڕه‌وایی وهێستریا ی شه‌ڕی کورد کوشتن و برا کوژی ، به بڕیاری سه‌رکرده سیاسییەکانی کورد ، بخه‌مه روو، بۆ ئەوەی ئەوە بخەمە روو ،ئەو کەسەی مرۆڤ دەکوژێ ، ئازا‌و قارەمان نیە ، لاواز‌و تاوانبار‌و ترسنۆکە .
بەیانییەکەی رووم کرده شوێنی شه‌ڕی ناوخۆی که‌ڵه‌شیره‌کان و لەوێ لە دیمه‌نی شە ڕە کەڵە شێرەکان دا ، دیمەنی شه‌ڕی کورد بە کورد کوشنم هاتەوە یاد :
له دوای راپه‌ڕین و په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم ، شه‌ڕی برا کوژی حیزبه‌کانی کوردستان ، وەک رەوشتی رۆژنامەنووسی ، ریپۆرتاژی شه‌ڕی ناوخۆی که‌ڵه‌شێره‌کانم ، به‌زمانێکی کاریکاتێری نوسی و بڵاو م کردەوە، ئه‌و که‌ڵه‌شێره‌کانه‌ی که له گۆڕپانه‌که‌دا شه‌ڕیان پێ ده‌کرا ، لام بون ب ە حیزبه‌کانی کوردستان ، خاوه‌ن که‌ڵه شێره‌کان تورکیا‌و ئێران بوون ،
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان شه‌ڕیان به عه‌قڵی سه‌رکرده‌کانی کورد ده‌کرد ، ئه‌م نیشتمانه‌یان ده‌کرد ، به گۆڕه‌پانی شه‌ڕی کورد کوشتن .ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌م نوسینانه‌م ، له رۆژنامەی ئاڵای ئازادی و هەرێم و کوردستانی نوێ دا ،بڵاو کرده‌وه ، هه‌ژانێکی دروست کرد.
گه‌ر بڕوانییه مێژووی دوور‌و نزیکی شه‌ڕی کوردکوشتن ، به ده‌ستی یه‌کتریی ، پڕه له زنجیره شه‌ڕی ناوخۆی براکان ،له‌و شه‌ڕانه‌دا مرۆڤ ده‌بێت به ئامیرێکی دڕنده ، جگه له‌وه‌ی لە شه‌ڕه‌کاندا، براکان برای خۆیان ده‌کوژن ،
دەیان جار ، سەدان جار ، له شه‌ڕه‌کان دا ، براکانی خۆیانیان به بریندار‌و دیلی گرتوه و یه‌کسه‌ر گوله بارانیان کردوه و ته‌رمه‌کانیان شوین بزر کردوه ، بکوژه‌کان خۆیان به ئازا‌و قاره‌مان و زانیوه ، له لایه‌ن سه‌رکرده‌کانی کورده‌وه خه‌ڵات کراون . شانازی به توندوتیژی و شه‌ڕێنگێزییه‌وه کردووه ، به ئازایه‌تی و قاره‌مانێتیان داناوه.
لێره‌دا له دیمه‌نه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌م که‌ڵه شێرانه‌وه ، شه‌ڕی ناوخۆی حیزبه‌کانی کوردستان ده‌بینین ، چه‌ند مێژووه‌یه‌کی شه‌رمه‌زاری و رسواییه ، ئایا ئه‌و هه‌موو کورد کوشتن و براکوشتن و ئامۆزو خاڵۆزا کوشتنه ؟، چ سه‌رکه‌وتنێکه ؟، چ قاره‌مانیه‌تیه‌که ؟، ئه‌و شه‌ڕانه ،شه‌ڕی رسوایی و شه‌رمه‌زاری و خیانه‌ت و کۆیلایه‌تی یه بۆ داگیرکه‌رانی نیشتمان .
له‌شه‌ڕ ی کورد کوشتن ، براکوشتن ، مرۆڤ کوشتن دا ، پێوه‌ری به‌های ئازایه‌تی و ترسنۆکی نیه ، له‌و شه‌ڕانه‌دا براوه و دۆڕاو نی یه ، هه‌ردوولا ، براوه‌و دۆڕاو ، هەموویان (دۆڕاون )..
لیره‌دا چه‌ند دیمه‌نێکی شه‌ڕی ناوخۆ ی که ڵه‌شیره‌کان ، وه‌ک شه‌ڕی برا کوژی ،وه ک ئه‌مانه‌تێکی مێژوویی ده‌خه‌مه روو ، بۆ رسوا کردنی شه‌ڕی کورد کوشتن و برا کوشتن ، له هه‌موو دیمه‌نه‌کانی شه‌ڕه که‌ڵه‌شێردا ، شه‌ڕی کورد کوشتن و برا کوشتن ده‌بینین .
(1)
( ئه‌بو حه‌ربه...له 8شه ڕ‌دا سه‌که‌وتوو بوو )
که‌ڵه شێری ئه‌بوحه‌ربه له هه‌ولیره‌وه هاتوو ته سلێمانی ه، ره‌نگی شۆکی یه ،کێشی 5 کیلۆو نیوو ده‌بێت ،
تا ئێستا له 8 شه‌ڕی ناوخۆدا سه‌رکه‌وتوه به‌سه‌ر که‌ڵه‌شێری ( ئه‌بو لئوزدی هه‌ولێری و رامبۆی چه‌مچه‌ماڵ و چاوسووری هه‌ولیری و ئاسترای به‌غدادی ) ، له‌ساڵی 1997 دا ئه‌بو حه‌ربه له شه‌ڕێک دا بریدار کراو توشی نه‌خۆشی گان گرین بوو ، خاوه‌نه‌که‌ی خستیه په‌راوێزه‌وه تا مرد .؟
(2)
فیرعه‌ون .....کوڕی ته‌ره‌قه یه
که‌ڵه‌شیری فیرعه‌ون زه‌رد باوه و له بنه‌ڕه‌تا کوڕی که‌ڵه‌شێری ته‌ره‌قه‌یه ، دایکی کچی سه‌قاته‌یه و خه‌ڵکی بازیانه ،کێشی 4 کیلۆو نیووه ،ئێستا لای ئاکۆ عه‌زیزه ، خۆی ئاماده‌کردووه بۆ جه‌وله‌کانی تری شه‌ڕی ناوخۆ.
(3)
(سه‌رشێت له شه‌ڕێکی نابه‌رامبه‌ردا سه‌رکه‌وت )
که‌ڵه‌شێری سه‌رشێت ره‌نگی سوورێکی تێره ،باوکی ته‌ره‌قه‌یه ،دایکی له خێڵی ئارامه ، سه‌رشێت باڕێکی 7 مانگی بوو، توانی به سه‌عاتێک و 26 ده‌قیقه ،له شه‌ڕێکی نابه‌رامبه‌ردا، به‌سه‌ر که‌ڵه‌شێرێکی ته‌مه‌ن 2 ساڵی دا سه‌رکه‌وێت ، دوو هه‌فته ، دوای ئه‌وه له شه‌ڕیکی تردا که‌ڵه‌شێرێکی تری به سه‌عاتێک و 50 ده‌قیقه له خێڵی سه‌قاته به‌زاند ، تا ئێستا له 5 شه‌ڕی ناوخۆدا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه ،خاوه‌نه‌که‌ی زۆر خزمه‌تی سه‌رشێت ده‌کات ، ئاماده‌کراوه بۆ هه‌ر شه‌ڕێکی ناوخۆ ، له هه‌رشوێنێکی ئه‌م نیشتمانه بکرێ.
(4)
( هه‌رمن دوو که‌ڵه‌شیری له مه‌یدان دا کوشتووه )
که‌ڵه‌شیری هه‌رمن سوورێکی تۆخه ،چاوی شینه ،باڵای مام ناوه‌ندییه ، کێشی 6 کیلۆیه ،تا ئێستا له 15شه‌ڕدا سه‌رکه‌وتووه ، هه‌رمن بێ که‌سه‌و که‌س نازانێ باوک و دایکی کێ یه؟، بۆیه ناویان ناوه هه‌رمن ، ته‌نیا هه‌ر خۆی ماوه ، شاسوار له کفری یه‌وه هێناویه‌تی بۆ سلێمانی ، هه‌رمن له کاتی شه ڕ‌دا نیو سه‌عات به ده‌وری مه‌یدانی شه‌ڕگه‌که‌دا ده‌سوڕێته‌وه ، له پڕ شاڵاو بۆ که‌ڵه‌شیری به‌رامبه‌ری ده‌بات ، به به‌رده‌وامی شه‌ق ده‌هاوێ ،
تا ئێستا له شه‌ڕدا دوو که‌ڵه‌شێری کوشتووه ،تا ئه‌م ساڵانه‌ش مابوو ، لای کاک مه‌حمود ره‌شید ه بوو ، خزمه‌تی ده‌کرد و وه‌چه‌ی لێ ده‌گرێته‌وه ، بۆ جه‌وله‌کانی تری شه‌ڕی ناوخۆ .
(5)
( عه‌رام دڵی وه‌ستا )
رۆژێک خه‌ڵکێکی زۆر سه‌یری شه‌ڕی نێوان( که‌ڵه‌شیری عه‌وام )و(که‌ڵه‌شیرێکی شۆکی ) یان ده‌کرد ، له شه‌رگه‌که‌دا ، به‌ر ببونه جه‌سته‌ی یه‌کتری و یه‌کتریان داده‌پاچی ، ئه‌وانه‌ی سه‌یری شه‌ڕه‌که‌یان ده‌کرد ، شه‌ڕه‌که یان به‌وردی ده‌بینی ، دڵنیابوون ( عه‌وام ) له‌شه‌ڕه‌که‌دا سه‌رده‌که‌وێت ،چونکه پێشوو تر له چه‌ند شه‌ڕدا سه‌رکه‌وتو بوو ،به‌ڵام له ناکاو عه‌وام له کاتی شه‌ق وه‌شاندا که‌وته سه‌ر زه‌وی ، دڵی وه‌ستا ،به‌مه‌ش (شۆکی )ی شه‌ڕه‌که‌ی برده‌وه .
(6)
RBG) )
که ڵه‌شێری R.B.G سورێکی خورماییه ،ته‌مه‌نی 10مانگه، کێشی 5 کیلۆیه ،باوکی شه‌قاته‌ی هه‌ولێریه‌و دایکی کۆمنسۆیه ، باڵای به‌رزه ، له شه‌ڕدا زۆر ئازا‌و کۆڵنه‌ده‌ره ، به‌زه‌یی نازانێ، زۆر به ئازایه‌تی و سه‌که‌وتنه‌کانی خۆی ده‌نازێ و له خۆی بایی یه ،هۆگری خاوه‌نه‌که‌یه‌تی ، که‌ڵه‌شیری RBG بێ مریشک ناژی ،گه‌ر مریشکی لی دوور بخه‌یته‌وه ژیانی لا تاڵ ده‌بێت ،مان له خواردن ده‌گرێ ، که‌م ده‌خوێنێ ،ناڕه‌زای نیشان ده‌دات ،.گه‌ر مریشک بخه‌یته لایه‌وه له خۆشیا ده‌قوقێنێ و فیکه لی ده‌دات ، خاوه‌نه‌که‌ی زۆری خۆش ده‌وێت ،به 4 هه‌زار دینار نایفرۆشێ.
(7)
(سوار ، سه‌ری به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌بڕێته‌وه)
(که‌ڵه‌شیری سوار) ره‌نگی سوورێکی کاڵه ، زۆر ئازا‌و به‌هێزه ،چاوێکی کوێره ،ته‌مه‌نی ساڵێک و 6 مانگه ،
تا ئێستا له 6 شه‌ڕی ناوخۆدا سه‌رکه‌وتو بووه ، به‌سه‌ر دوو که‌ڵه‌شیری هه‌ولیر و دوو که‌ڵه‌شیری سلێمانی ودوو که‌ڵه شیری چه مچه‌مال دا ، له شه‌ڕدا زۆر وریا‌و زاڵه ...هه‌وڵ ده‌دات ده‌نوکی بگاته سه‌ری که‌ڵه‌شیری به‌رامبه‌ری به چه‌قانه‌کانی سه‌ری که‌ڵه‌شیری به‌رامبه‌ری داده‌گرێته‌وه ، وه‌ک چه‌قۆ سه‌ری به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌بڕێ ،له‌شه‌ڕدا هه‌ناسه درێژه ،توانای به‌رگریه‌کی درێژ خایه‌نی هه‌یه ،هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه ته هۆی سه‌رکه‌وتنی .له هه‌موو شه‌ڕه‌کان دا ، به (50- 75 ) ده‌قیقه ، که‌ڵه‌شیری به‌رامبه‌ری ده‌به‌زێنێت ،ئه‌م که‌ڵه‌شیره لای عه‌لی حاجی سادقه .
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
Abdullah
شه‌ڕی ..ناوخۆ...(1)