داستانی سەرای عەبدولرەقیب یوسف

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2025-09-15     283

 لە ساڵی ١٧٨١مەحمود پاشای بابان ، لە قەڵاچۆلانەوە رووی کردە  گوندی مەڵکەندی ،  مەخفەرێکی لە سەر گردی  قشڵە *دروست کرد ،بۆ پارێزگاری لە و شارە  نوێ یەی ،  نیازبوو  دروستی بکەن .

لە ١٧٨٤ئیبراھیم پاشای  بابان ، شاری سلیمانی   لە گوندی مەڵکەندی   بە چەند بینایەک و بازاڕ و سەرا  بنیات نا.

لەو کاتەوە   سەرای سلێمانی بوو،  بە ناوەندی کاروباری ئیداری و سیاسیی و دیبلۆماسی  و گفتوگۆ ورێکەوتن نامەی  ئەمارەتی بابان ، بەردەرگای سەراو گۆڕەپانی  سەرا  ،  بوو بە ناوەندی گردبوونەوەی  بۆنەکانی خەڵکی شار.

*لە ١٧  تشرینی دووەمی ١٩١٨ مێجەرنۆئێل  لە گۆڕەپانی  سەرای سلێمانی  ، لە کۆبونەوەیەکی فراوان ، لە بەردەم خەڵکی شارو سەرۆک عەشرەتەکان و چەند کەسێتیەکی  دیاری رۆژھەڵاتی کوردستان  ،شێخ مەحمود یان  بە حوکمداری سلێمانی دانا.

ئەم رووداوە گرنگە ،گۆڕانکارییەکی نوێ بوو ،ئینگلیزەکان تەواوی شارەکانی عێراق یان بە سوپای پیادە و بە زەبروزەنگ و شەڕ داگیر کردبوو ،بەڵام بە بڕیاری بەریتانیا ،  نوینەری  بەریتانیا،  دەسەڵاتی ئیداری وسیاسیی و فەرھەنگی یان  بۆ کورد لە سەرای سلێمانی دامەزراند  .

*٦ی ئەیلوولی ١٩٣٠ راپەڕینی   نوێ ی،   شەپۆلی شەقامی شار بوو ، ھەرھەموو یان بە یەک دەنگ و بە یەک  ھەڵویست،  لە بەردەم سەرای سلێمانی کۆبونەوە ،  سەراپا شاری سلێمانی یان ھەژاند ، بۆ رووبەرووبوونەوەی بەرنامەو نەخشەی بەریتانیا، فەوجی سەربازانی  بەریتانیا،  لولەی مەترەلۆزەکان  یان کردە خەڵکەکە  وکۆمەڵ کوژی کوردیان کرد ،( ٦٠ ) کەس شەھید کرا ، (٩٨)کەس دەسگیر کرا .

  * لە ١٠  / ١٠ /  ١٩٥٦تەرمی شێخ مەحمود ،لە مەراسیم وپێشوازیەکی   گەورەدا ،  لە بەغدادەوە گەیشتە سلێمانی   ، شەپۆلی شەقامی شار ، تەرمەکەیان بردە  بەردەم سجنی سەرەوەی سلێمانی .

  داوای ئازادکردنی شێخ لەتیف ی کوڕی  شێخ مەحمود یان  کرد ، بۆئەوەی  لە پرسەی  باوکی دا  ، بەشداری بکات ، دەسەڵاتدارانی پاشایەتی داوەکەی شەقامی شاریان  رەت  کردەوە .

 تەرمەکەی شێخ مەحمود یان  بە ئوتۆمۆبیلەکەوە لە سەرا ی شار  ،وەک ناڕەزایی بەرز کردەوە ، بە بریاری عومەر عەلی متەسەریفی سلیمانی ،پۆلیسەکان تەقەیان لە خۆپیشانداران کرد .

دووگولە بەرتەرمەکەی شێخ مەحمود کەوت ،خوێنێکی زۆری لەبەر رۆیشت ،ئەختەری ھاوسەری رەشۆڵ عەبدوڵلای  ھونەرمەند  شەھید کرا.

دوای راپەڕینی ١٩٩٩١ ، ھەموو ھاوکێشەکانی ژیان گۆڕا ، لە ساڵی ١٩٩٧پارێزگای سلێمانی  و لەساڵی٢ ٢٠٠وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، لە پلان و بەرنامەو نەخشەیەکی بازرگانی دا ،بە نیازبوون ،سەرای سلێمانی و ھێمای شکۆی شاری ھەڵمەت و بەرگری و خۆپیشاندانی شەقامی شاری سلێمانی بڕوخێنن و لە شوێنەکەی تەلاری بازرگانی و بازاڕی ئاڵتون و گەراج دروست بکەن .

*مامۆستا عەبدولرەقیب یوسف ی زاناو شوینەوارناسی  گەورەی کورد ، لە ھەڵویستێکی زۆرباڵای  جوامێرانە ، لە گەڵ ھاوڕێکانی دا ،  شەورۆژ بێ ئەوەی ماندووبوون بزانن ، بە یاداشتیکی ١٢لاپەرەیی  ناڕەزەیی ، بە ھەموو توانایانەوە ،  رووبە رووی ئەو  خاپوورکردنە ی سەرا  وەستانەوە  ، ئەو سەربازە ونەی عاشقی شوینەوارە دیرینەکانی کوردستان لە گەڵ ھاوڕێکانی دا ،(١٠١٠) ئیمزای کەسایەتیە دیارو چین و توێژە جیاجیاکانیان ، بە ناوی سیانی  خۆیان  و بە  ئیمزای خۆیان ،  دژی روخانی سەرای سلێمانی و فرۆشتنی گردی قشڵەی  سلێمانی  کۆکردەوە. 

*بڕیاری دا گەر دەسەڵاتدارانی کورد بە دواکاریی و  ناڕەزاییەکانیان  و ئیمزاکانیان ،  دژ بە رووخانی سەرای سلیمانی رازی نەبن ،  لە ھەڵویستیکی باڵای تەحەدا ، لە بەردەم  سەرای سلێمانیدا ، ئاگر لە جەستەی خۆی بەربدات .

مامۆستا عەبدولرەقیب نامەیەک و  دوانزە  لاپەرە  یاداشتی  بە( ١٠١٠)  ئیمزاوە ،   تەسلیم بە جەبار فەرمان کرد ، بۆ ئەوەی بیگەینێتە دەست مام جەلال و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە قەڵا چۆلان  .
لەو کۆبونەوەیەدا مام جەلال و مەکتەبی سیاسی ،  کە نامەکەو دوانزە لاپەرە  یاداشتەکەیان  خوێندەوە   ،توشی تێڕامان  بوون ،

 لە ھەڵوێستی باڵای مامۆستا عەبدولرەقیب یوسف ، چۆن بەو عەشقە بێ  سنوورە باڵایەوە ،چۆن بە جورئەتەوە ،  بە گژ نەخشەی  رووخانی سەرای سلێمانی و فرۆشتنی قشڵەی سلێمانی وەستاوەتەوە ؟ 

چۆن مامۆستا عەبدولرەقیب  و ھاوڕێکانی ، ئەو ھەموو ئیمزایەیان  کۆکردوەتەوە ؟

 چۆن بە ئیرادەیەکی ئازایانەوە ، ئامادەیە  جەستەو رۆحی خۆی بکات بە مەشخەڵی بەھای شکۆ ی سەرای شارو قشڵەی سلێمانی ؟

ھەر ئەو کاتە مام جەلال و مەکتەبی سیاسیی ،  ھەموویان بە یەک دەنگ و بەیەک ھەڵویست ، پشتگیری داوا رەوا کەی مامۆستا عەبدولرەقیب و ھاوڕیکانی و ئیمزاکان  کرد و بڕیاری روخانی سەرای سلیمانی  ھەڵوەشاندەوە .


سەرچاوە:
چەند  زانیارییەکم  لە مامۆستاعەبدولرەقیب ی زاناو شوینەوارناسەوە پێ گەیشتووە .
 *دوای چەند ساڵیک  دەسەڵاتدارانی شاری سلێمانی ، گردی قشڵەی  پەرستگای ،  شەش ھەزار ساڵی شاری سلێمانی یان  ،لە سیناریۆیەکی  بازرگانی دا فرۆشت  بە بازرگانێکی گەورە ، ئەو شوینەوارەیان خاپوورکرد و کردیان  بە (کاسە مۆڵ )بازرگانی و نازاڕی نوێ ی  شار.

فۆتۆ : سەنگەر عەبدوڵڵا

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ئۆجه‌لان: كوشتنی سیپان حوزنی دڕاندانه‌ بو، ده‌بێت ئێران له‌سێداره‌دان رابگرێت
باخچەلی دەنگۆی دروستکردنی ڤێلا بۆ ئۆجەلان ڕەتدەکاتەوە
بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پزیشكیان: هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌
حکومەتی هەرێم داوای ١٤٪ی پشکی بودجە دەکات و وردەکارییەکانی لێکتێگەیشتنی پارتی و یەکێتی ئاشکرا دەکات
بە دەیان موشەک و درۆن؛ حوسییەکانی یەمەن هێرشکردنە سەر کۆمپانیای ئارامکۆ و بنکەیەکی ئاسمانییان لە سعودیە ڕاگەیاند
پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان پێیناوەتە قۆناغی کۆتاییەوە
هاكان فیدان: كردنه‌ ئامانجی سعودیه‌ له‌ یه‌مه‌ن و عێراقه‌وه‌ قبوڵكراو نییه‌
مەزڵووم عەبدی: لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی ڕووداوەکەی کۆبانی دەکرێت
​وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی ٣٣ جۆر بەرهەم بە یەکجاری قەدەغە دەکات
چین هۆشداری لە فراوانبوونی ململانێکان دەدات و داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×