درۆی ره‌نگاو ڕه‌نگ

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2025-10-18     207

له‌ 1920 به‌ریتانیا ده‌وڵه‌تی عێراق-ی دامه‌زران وده‌سه‌ڵاتی مه‌لیکی به‌خشی به‌ گروپێک له‌ سونه‌ مه‌زهه‌به‌کان , بۆ ئه‌وه‌ی نێوێنه‌رایه‌تی سه‌راپا پێکاته‌ نه‌ته‌وه‌ه‌یی ومه‌زهه‌بی یه‌ جیا جیاکانی عێراق  بکات  .
 

ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی عێراق له‌ 1920-   1958 نزیکه‌ی 38 ساڵی سیسته‌می  تۆتالیتاری پاشایه‌تی کۆکتێلی به‌ریتانی بوو،گه‌لی  کورد بچوکترین مافی  نه‌ته‌وه‌یی و  هاوڵاتی بوونی نه‌بوو .

 

له‌ دوای کۆده‌تای 14  گه‌لاوێژی 1958- 9/4/2003 له‌ماوه‌ی 45ساڵی ده‌سه‌ڵاتی  کۆماری  عێراق  ، گه‌لی کورد له‌ژێر سایه‌ی سیته‌مێکی تۆتالیتاری دا ،  ئه‌نفال و کیمیاباران وجینۆساید کراو له‌ گۆره‌ به‌کۆمه‌ڵه‌ه‌کان دا شوین بزر کرا.

 

له‌ دوای راپه‌رینی ئازاری 1991 به‌ره‌ی  کوردستانی وهه‌ڵبژاردنی په‌له‌مان و..دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم –ی کوردستان و 30 ساڵی  ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان 

 

کامه‌ یه‌ مافی به‌ هاوڵاتی بوون له‌م هه‌رێمه‌، جگه‌  له‌ شه‌ڕی براکان ، کوشتنی رۆژنامه‌ نوسان 

پێشێل کردنی مافی مرۆڤ وشکاندنی که‌رامه‌تی مرۆڤ ، کوشتنی ئه‌و هه‌موو کچ و ژنانه‌ به‌ بیانوو ی جیا جیا ، سیناریوی  دروست کراو.هه‌ڵبه‌ستراو .

 

که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی حیزبه‌ه‌کان به‌ جۆرێک  ، شپرزه‌ی پڕله‌ حه‌ماسی ده‌مارگیری حیزبی دێنه‌ ناو ماڵه‌کانمانه‌وه‌ ، خوی منداڵه‌کانیشیان تێک داوین ، ئه‌وانیش وه‌ ک  کادره‌ (سه‌وزوزه‌ردوسوورونیلی وسپی وشین و  قاوه‌یی )- یه‌کان ، هه‌موو ناخیان پره‌ له‌ گرژی  و ئاڵۆزی ده‌رونی ، له‌ رق وکینه‌ و بوخز و جنێو و هه‌ڵبه‌ستنی ده‌یان  تۆمه‌ت و تاوان  و سیناریۆ به‌رامبه‌ر  به‌ یه‌کتریی ، ..

 

ئه‌وه‌ 30ساڵه‌ په‌رله‌مانی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم وزۆر له‌ سه‌رکرده‌کانی کورد درۆی  سه‌وز وزه‌رد و سوور و نیلی  و سپی و شین و قاوه‌یی  ودرۆی کۆکتێلی ره‌نگاوره‌نگی بریقه‌دارمان  بۆ ده‌که‌ن .

 

هه‌موو به‌ڵێنه‌کانیان   یه‌ک  هه‌نگاوێک بڕناکات ،  خزمه‌ت گوزارییه ساده‌کانیش  ده‌که‌ن به‌ ریکلام و موچه‌و قووتی منداڵه‌کانمان ده‌دزن 

 

خۆیان  وه‌ک فیرعه‌ونه‌کان  له‌کۆشک و ڤێلاکانیان دا کات به‌رێ ده‌که‌ن ، به‌ داهاتی خه‌یاڵی کۆمپانیاو قاسه‌ی زه‌به‌لاحی ده‌فته‌ره‌ دۆلار  تێر ناخۆن 

 

ئه‌ما نیش وه‌ک سه‌دام به‌ مه‌زاجی خۆیان ، یاری  به‌  ده‌ستوورو یاساو رێسا ده‌که‌ن .
 

ئێستا  سه‌رکرده‌کان شار به‌شار وگوند به‌ گوند ، شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کان ته‌ی ده‌که‌ن ،راوی ده‌نگ و ره‌نگ و کورسی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن .

 

به‌ده‌نگی هاوڵاتیان  و ته‌زویری  ده‌نگ،  ده‌چنه‌ سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات  ،ده‌نگ و ڕه‌نگی هاوڵاتیانیان بۆ خۆیان داگیر کرد ،کە بوون بە پەرلەمانتار و وەزیر، ژماره‌ی موبایله‌کانیان ده‌گۆڕن ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی خه‌ڵک نه‌ده‌نه‌وه‌ ،ده‌ڵێن :

 

-ئه‌گه‌ر خەڵک  گێل نه‌بونایه‌ ، ده‌نگیان به‌ ئێمه‌ نه‌ده‌دا ،ئێمه‌ بۆیه‌  ئه‌و هه‌موو درۆو فێڵه‌مان   بۆ کردن.، بۆ ئه‌وه‌ی  تا  4ساڵی تر چاره‌یان  نه‌بینینه‌وه‌.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ئۆجه‌لان: كوشتنی سیپان حوزنی دڕاندانه‌ بو، ده‌بێت ئێران له‌سێداره‌دان رابگرێت
باخچەلی دەنگۆی دروستکردنی ڤێلا بۆ ئۆجەلان ڕەتدەکاتەوە
بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پزیشكیان: هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌
حکومەتی هەرێم داوای ١٤٪ی پشکی بودجە دەکات و وردەکارییەکانی لێکتێگەیشتنی پارتی و یەکێتی ئاشکرا دەکات
بە دەیان موشەک و درۆن؛ حوسییەکانی یەمەن هێرشکردنە سەر کۆمپانیای ئارامکۆ و بنکەیەکی ئاسمانییان لە سعودیە ڕاگەیاند
پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان پێیناوەتە قۆناغی کۆتاییەوە
هاكان فیدان: كردنه‌ ئامانجی سعودیه‌ له‌ یه‌مه‌ن و عێراقه‌وه‌ قبوڵكراو نییه‌
مەزڵووم عەبدی: لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی ڕووداوەکەی کۆبانی دەکرێت
​وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی ٣٣ جۆر بەرهەم بە یەکجاری قەدەغە دەکات
چین هۆشداری لە فراوانبوونی ململانێکان دەدات و داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×