دڵی هونەرمەند قادر کابان ، لە به‌فری چیاکان سپی تر و ناخی له په‌ره‌ی گوڵ ناسک‌تر و جوانتر بوو ،ده‌نگی ئه‌و هاژه هاژی تاڤگه‌یه‌کی پڕ لە ئەوین وسروشتی پر لە جوانی مرۆڤ بوو.
سیحری ده‌نگ و ئاوازه‌کانی شه‌پۆلی ده‌ریایه‌ک بوو ،لە کەناری خۆشەویستی ولەمۆسیقای ئەوین ، روخساریی کابان پر بوون له په‌پوله‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌ی سۆزی عه شق و میهره‌بانی .
کابان به جۆرێک تێکه‌ڵ به شیعر وده‌نگ و ئاواز و رۆمانسیه‌ت دەبوو،هه‌موو تۆنی دەنگ و سۆزێکی و ئاوازەکانی پڕ بوو، لە ئیحساسێکی هەژانی رۆحی مرۆڤ .
ئاوازەکانی رووبارێک بوو لە خۆشه‌ویستی و وه‌فا و ئەمەک و هه‌ڵوێستی نیشتیمانی ، بۆ کلتووری نەتەوە‌که‌ی و شکۆی ژیان.
له 1978 هونه‌رمه‌ند قادر کابانم ناسی ،ئێواره‌یه‌کی هاوینی 1978 له شه‌قامی مه‌وله‌وییه‌وه رووم کرده سه‌رتاشخانه‌ی ده‌رسیم ،
سێبه‌ری ئه‌و ئێواره‌یه باڵی کێشا بوو به سه‌ر شه‌قامه‌کانی شاردا،
شه‌قامه‌کان جمەی دەهات ، نوقمی سێبه‌رێکی تۆخ گەرم و شنەی ئەو ئێوارە بووم ,که گه‌یشتمه ده‌رسیم چوومە ژووره‌وه،
( ئیبراهیم محه‌مه‌دو عوسمان عه‌لی) لای قادر کابان دانیشتبوون ، سه‌رقاڵی گڤتوگۆ ی هونەری و بەرهەمە نوێکانیان بوون .
.دوای ئه‌وان ماڵئاواییان کرد،نا میلکەی (مژدانەی شەکراوێکی تاڵ) *م ، لە زەرفەکە دەرهێناو بە قەڵەمە جافەکەم لە سەر لاپەرەی یەکەم نوسیم :
(دیاری و پێشکەشە ،بەهونەرمەندی خۆشەویست ،قادر کابان)
پیرۆزبایی لێ کردم
لاپەرە بە لاپەرە .ناونیشانی هۆنراوەکانی سەیرکرد ،گەیشتە سەر هۆنراوەی
(کامێرای شەش تابلۆ‌و یادگارێک)
نوسرابوو:
-ئەم هۆنراوە یەپێشکەشە ،بە دەنگی هونەرمەند ی خۆشەویست (قادر کابان )
سەری لەسەر لاپەرەکەی بەردەمی بەرز کردوە ، بە زەردەخەنەیەک و روویەکی خۆشەوە، هۆنراوەکەی بە دەنگی خۆی بۆ جوێندمەوە .زۆری بە دڵ بوو .وتی :
-ئاوازی بۆ دادەنێم ، لە گەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانیدا، ئەم هۆنراوەی (یاد)ە ، بۆ یادگاری تۆمار دەکەم .
دواتر له گه‌ڵ قادر کابان دا ،به پیاسە به شه‌قامی کاک ئه‌حمه‌دی شێخا رووه‌و زانکۆی سلێمانی سه‌رکه‌وتین،
هه‌موو خه‌مه‌کانی کابان ئه‌و چه‌ند هۆنراوه‌یه بوو ، خۆی ئاوازی بۆ دانا بوو،به‌ڵام هاوڕێکانی پێیان وتبوو :
- ئاوازەکانت له رووی هونه‌رییه‌وه که‌م و کوری هه‌یه، بۆیان تۆرمار نه‌کرد بوو ، ئەو ئاوازەکانی وەک جگەر گۆشەکانی رۆحی،بێ سنوور خۆش دەویست .
به‌ده‌م ئازارێكی توندی پشتیه‌وه رووی تێ کردم وتی :
-ئه‌وه چه‌ند ساڵه سه‌رتاشی ده‌که‌م ،توشی فه‌قه‌رات بووم. ناتوانم
لە مه‌زیاتر له سه‌ر ئه‌و کاره قورسە به‌رده‌وام بم.
له‌م رۆژانه‌دا به نوسراوێک ، داوای مۆڵه‌تی دانانی کتێبخانه‌یه‌کم لە سەر یەکێک لە شەقامەکانی شار کرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌و دوا کتێب و گۆڤار‌و رۆژنامە بفرۆشم، به‌ڵام ئه‌منی سلێمانی پیان وتم :
-ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ره‌زامه‌ندی له سه‌ر داواکه‌ت بکه‌ین ، ده‌بێت ببی به به‌عسی ).
منیش پێم وتن :
- له داوای مۆڵه‌ته‌که‌م په‌شیمان دەبمەوە ،کتێبخانه دانانێم.
ئێوارەیە کی بەهاری 1981 بوو، بە بەردەم سەرتاشخانەی دەرسیم دا تێ پەرێم ،بەرەو شەقامی مەولەوی ، لە بەردم باخی گشتی دا، باڵی خەیاڵ گەڕاندمییەوە :
بۆ 28 / 2 /1981 ، ئەو رۆژەی چەند ئەمنێک هونەرمەند قادر کابان ، له ناو سه‌رتاشخانه‌ی ده‌رسیم دەسگیر کرد ، لەو ساتەدا ، دەنگ وئاوازەکەی کابان ، رۆح و دڵمی هەژاند ، بە روویەکی خۆش و بە هێمنییەوە ئاوازی گۆرانی ( یاد )ی تەواو کردبوو .بۆ ی وتم :
لە گەڵ هەر هەنگاوێکم دا ، دەنگ و ئاوازەکەی کابان تێکەڵ بە گەڵای سەوزی درەختە باڵابەرەکان و جوانی پەرەی گوڵە رەنگاو رەنگەکانی باخی گشتی دەبوو:
(١)
پەرە ...پەرە
بیرتە چرپاندت بە گوێما و
بە نهێنی باسی دڵداریت لا دەکردم
نەم ئەزانی خۆشەویستی رووی لە کوێ یە ؟
ها نیوەڕۆکە هاتیت و
ئەڵقەکەت لە پەنجە کردم
(٢)
پەرە ..پەرە
ئەو چێشتەنگاوەت لە بیرە
کە خانۆچکەکەم دروست کرد
بۆت رووخانم
ووتت خۆ ئێمە منداڵ نین
بۆ دووەم جار بە گوێتدا چرپاندم
(٣)
پەرە...پەرە
ها ئەو رۆژەی چەمەکە
هەردووکمان ماسیمان ئەگرت
کە ماسییەکانمان بەش کرد
زۆرەکەشت بۆ من دانا
چونکە زۆرت خۆش ئەویستم
(٤)
پەرە ...پەرە
ها ئەو رۆژەی
ماڵەکانمان چوون بۆ سەیران
کە من بۆ گوڵ دوورکەوتمەوە
کەوتیتە دوام
بیرتە لە پاڵ چنارەکە ...دەستت گرتم
روومەتت هێنا ماچی بکەم
منی گرۆز ماچم نەکرد
زلەیەکی توندت لێ دام
(٥)
پەرە ...پەرە
بیرتە چاوشارکێمان ئەکرد
هەر دوات کەوتم و نەم گرتی
خۆت کرد بەماڵی خۆتانا
چەند فرسەت بوو ...ماڵ چۆڵ و هۆڵ
بۆ یەکەم جار ...ماچم کردی
(٦)
پەرە. ..پەرە
دوێنێ بیستم
دایکی تاڤگە و کامەرانیت
کوا وەکو ئەو کاتە جوانی؟
لە ژیانی من ئەپرسی
توشی هەزار دەردی سەرە
کاتێ ئێوە بارتان کرد
وتم بابە
با ( تریفە) ،ناونێین( پەرە)
١٩٧٦سلێمانی
ئەو دەنگ و ئاوازەی کابان ، ئەو یادانە ،رۆح و دڵمی بە جۆرێک هەژاند ، باڵی خەیاڵ گەڕاندمیەوە بۆ ناو دنیای رۆمانسیەتی ئەوسا ی منداڵی.و گەرەک .
لە دوا تابۆی دەنگ ئاوازەکەی (یاد) ی کابان دا ، نوقم ببووم ، کاتێ بە ئاگا هاتمەوە ، گەیشتمەتە بەردەم دەرگای ئەمن ، ئەمنەکانی بەردەرگاکە دەستیان لە سەر پەلەپیتکەی چەکەکانیان بوو .
دیمەنی تەلی دڕکاوی سەر دیوارەکانی ئەمن ، دەنگ و ئاوازەکەی کابان ویادەوەرییدکانی بچڕاندم :
وەتەنەکەی جاران و زیندانی ئەمنی ئێستا ، سوێ ئازرێکی توندی بە یادەوەرییەکانی وەتەن و رۆحم گەیاند :
-بڵێ ی ئێستا دەنگ و ئاوازەکان وجەستە و رۆحی کابان
لەکام پۆلی جارانی وەتەن دابێ .
بڵێ ی ئێستا ، لە کام ژووری تاریک و شێ داری ئەمن دا بێ ، بە دەم سوێ ی ئازار‌و ئەشکەجە وە ،دەنگ و ئاوازەکانی و رۆحی خامۆش کرابێ .
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
*مژدانەی شەکراوێکی تاڵ ، یەکەم نامیلکەم بوو ، بریتی بوو لە چەند هۆنراوەیەک ، لە ١٩٧٧ ، خوێند کاربووم هاوینەکەی جووم بۆ بەغدا ، سێ مانگ لەوێ کارم کرد ، بە رەنجی ماندووبوونم خۆم ، ئەو بەرهەمەم چاپ و بڵاو کردەوە.