دوای راپەڕینی بەھاری ١٩٩١ و ..ھەڵبژاردنی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێم ، شەپۆل شەپۆل خەڵک دڵی بەم دامەزراوە دیمکراسی یە خۆش بوو ، بە پەرۆشەوە دەچوون بۆ بنکەکانی دەنگدان.
دوای گۆڕانکاری ٩/ ٤/ ٢٠٠٣ راماڵینی سیستەمی دەسەڵاتی رژێمی تۆتالیتاری سەدام ،حکومەتی کاتی عێراق دامەزرا ، ە ٣٠/ ١/ ٢٠٠٥ ئەمجومەنی نیشتیمانی ھەڵبژێرا .
کورد لە پێش راپەڕین و دوای راپەرێن ودوای راماڵینی دەسەڵاتی سەدام لە ناو ھاوکێشە سیاسییەکانی ناوەوە و.دەرەوەی عێراق پایە وپێگەیەکی پارسەنگی پڕ لەسەنگ و قورسایی بەھێزو تایبەتمەندی خۆی ھەبوو ،رۆڵی بڕیاری سترایجی عێراق دا ھەبوو .
دوای سەرھەڵدانی داعش و ئەنفال کردنی شەنگال ،تێکشکانی سەربازی داعش ودەوڵەتەکەی لە عێڕاق ، پێشمەرگە وەک ھێماو ناوێکی دیار لە دنیادا ، بوو بە بەھای پیرۆزی بەرگریی لە نیشتمان و خەڵک وشکۆی مرۆڤ و مرۆڤایەتی .
پەلەکردن و شپرزەیی ریفراندۆمەکەی ٢٠١٧ ھەموو ھاوکێشەسیاسییەکانی لە کوردستان دا لا سەنگ کرد .
دوای قوربانییەکی زۆر پێشمەرگەلە سەنگەرەکانیان ھەڵکەنران ، حەشدی شەعبی گەیشتنە ھەموو شوێنە ستراتیجییەکان و کوردو لە دوزخورماتوو جینۆساید کرا .
کوردەکانی کەرکوک کۆچ و رەویان کرد ،حەشدی شەعبی کەرکوکیان داگیر کرد.
سەرکردایەتی سیاسیی کورد دانیان بە ھەموو ھەڵەو کەم و کوڕییانەی خۆیان دا نەنا ،بۆ بە دروشمی ریفڕاندم،. پارسەنگی بەھێزەی دەسەڵاتیان ھاێنایە سەر خاڵی ھیچ ؟
لە میدی حیزبەکامەوە ، بەشێوەیەکی چەواشە کاری ، ئەم حزب ، ئەو حیزبی تر وھەردووحیزب یەکتریان تاوانبار کرد ، وەک ھیچ ھەڵەوکەم کوڕییەک رووی نەدابێت ،خوێنی ھەموو شەھیدانی شۆڕشەکانی کورد وئەنفال وکیمیابارانی ھەڵەبجەو گۆڕەبەکۆمەڵەکانی جینۆسایدی کوردیان ، لە چەند رۆژێکدا بە ھەدەردا .
ئایا بەم سەرکردە سیاسیانەی کورد کە یەکتریی دەسڕنەوە ، بەم عەقڵیەتە چەق بەستووە ی حیزبایەتی ، ھە موو یڕیارەکانیان بڕە لە بڕیاری عەقڵێک نوقم بوون لە رق ...کینە ...بوخز ..وتوندو تیژیی و سیناریۆی نابەجێ بەرامبەر بە یەکتریی و گەل و نیشتمانەکەیان .
دوورن لە ناسنامەی وتاری نەتەوەیی،
دەبێت رۆڵی یان لە بەغداد چی بێت ...؟
ھیچ سەرکردەیەکی کورد ، تا ئێستا بە درێژایی مێژوویی کۆن ونوێ ، نەیان وتووە فڵان ھەڵەمان کردووە ، دانیان بەو ھەموو زنجیرە ھەڵانەیان دا نەناوەکە کردویانە ،
ستراتیجی سەرکردەکان لە بەرژەوەندی حیزبەکانیان وپێگەی دەسەڵاتی خۆیان و خانەوادەکانیان بۆ کوڕو کوڕیان دا قەتیس ماوە
ھیچ رۆڵێکی نیشتمانی نەبینن ، ئامێریکی نوێ ی جیھانگیرین ، بۆ جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەو نەخشەی داگیرکەرانی نیشتمان .
چاوەڕوانی ، چی لەم سەرکردانە بکەین، لە ھەڵەی گەورەتر و سیناریۆی تراژیدیا زیاتر.
کورد وەک ھەموو جارەکانی تر ، بە درێژایی مێژوو وەرەقەیەکی دۆڕاو بووە و جینۆساید کراوە .