مەسیحییەکانی سلێمانی

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2025-12-24     189

لە بارەی رەچەڵەکی مەسیحییەکانی کوردستانەوە ، دوو رای جیاواز و بۆچونی جیاواز ھەیە .

رای یەکەمیان دەڵێ: 

( مەسیحییەکانی کوردستان،  بە رەچە ڵەک دەگەرێنەوە سەر ئاشوری و ئیمپراتۆریەتی ئاشوری)

رای دووەمیان دەڵێت:
 
مەسیحەکان لە عە ینکاوە و ھەرموتە وھێران و نازەنین و شەقڵاوەو دیاناو دھۆک و زاخۆ و کۆیەو سلێمانی ]دا ژیاون ،تا سنووری میزۆپۆتامیا

   بە پێی بەڵگەی لۆژیکی میژوویی , بە پێ ی دان پێ نانی ئاشورییەکان خۆیان ، لە کاتی دەسەڵات و فەرمانرەوایان نەگەیشتونەتە ناوچە شاخاوییەکانی زاگرۆس ، کە بە سیگۆشەی سنوور ناسراوە ، ئەو شوێنەی ھەر سێ سنووری [عێراق -ئێران -تورکیا ]بەیەکەوە دەبەستێتەوە .

بەو پێییە مەسیحییەکان ، لە ناوچەجیایاکانی کوردستانا ژیاون  . ئەمەش بەڵگەیە  ، بۆ ئەوەی کە ڕای دوەمیان  وشیاوترو راست تر بێ .

گەربڕوانینە لاپەرەکانی مێژوو ، کلدانییەکان فەرمانرەوایی ناوچەکەیان کردووە ،دواتر ئاشورییەکان،چەند ھەزارساڵێک پێش لە دایک بوونی مەسیح .

میدییەکان بەھەماھەنگی فارسەکان ،بەسەر ئاشورییەکان دا زاڵبون ،ھیچ جۆرە بەستنەوەیەک لە نێوا ن ئاشورییەکانی ئەو سەردەمەو ئێستادا نەبووە.

‌ بە ھیچ جۆرێک شیاونییە ،ناسنامەی نەتەوەیی لە سەر بناغەی ئاین دیاری بکرێت ،گەلی کورد نەتەوەی زەردەشت نەبووە ،بەڵکو خاوەنی ئاینی زەردەشتی بووە . 

لە بارەی مەسیحییەکانی کوردستانەوە 

کەسێتیەکی وەک [قداسە البگریاک مار رۆفائیل ] یەکەمی بیداوید سەرۆکی ھەموو کلدانییەکانی جیھان لە سەردانێکیا بۆ شاری سلێمانی لە ١٦ / ٨ / ١٩٩٨ وتی :

-بە ھیچ جۆرێک بەڕەوای نازانین ، ئێمەی مەسیحی بە میوان یا بە پەناھەندە لە سەر ئەم خاکە قبوڵ بکرێین ،بەڵکو ئێمە لە گەڵ ئەم شاخ و گردۆڵکە و نشێوانە بووین و دەبین ،دەبێت ئەمرۆ ھەموو توانامان بۆ خزمەتی کوردستان بخەینە گەڕ.

 

سەرچاوە :

عەبدوڵڵا کەریم مەحمود ، یەکەم کەنیسەی مەسیحییەکانی سلێمانی لە ساڵی ١٨٦٢ دروست کراوە ، تایم ژمارە ٩، نیسانی ١٩٩٩، ل ٢٠-ل٢٤.
 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سه‌عدی پیره‌: مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی داوای له‌ كاك بافڵ كرد به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی لایه‌نه‌كان بكات
ئەکسیۆس: ئەمریکا پلانی هێرشێکی گەورەیان بۆسەر ئێران ئامادە کردووە
لە بەنزینخانەکانی هەولێر بە کارتی (کۆبۆن) کۆتایی بە نۆرەگرتن دەهێنرێت
"زه‌یدی داوای كردوه‌ ئێران هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی نه‌وتی عێراق ده‌گوازنه‌وه، وه‌ڵامی رونی وه‌رنه‌گرتوه‌‌"
پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ ئاوێنە: ئەگەر یەکێتی‌و نەوەی نوێ توانییان دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرن پیرۆزباییان لێدەکەین
پەرلەمانتارێک: تێچوی لیترێک بەنزین ناگاتە ١٥٠ دینار، بۆ ھەرزانی ناکەن
لە شەوی رابردوەوە ئەمریکاو ئێران ھێرشیان نەکردۆتە سەر یەکتری
وتەبێژی سوپای پاسداران: دوای پێشێلکردنی لێکتێگەیشتنەکە ٢٠٠ ئەمریکی کوژراون
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
زێلێنسکی: هێزەکانمان کەشتییەکی روسیایان تێکشکاند کە باری ئێرانی هەڵگرتبوو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×