دوای راپەڕینی بەھاری ١٩٩١، خەڵک دڵی بەم دامەزراوە دیمکراسییەی کورد خۆش بوو ، شەپۆل شەپۆل بە پەرۆشەوە دەچوون بۆ بنکەکانی دەنگدان، بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان .
دوای گۆڕانکاری ٩/ ٤/ ٢٠٠٣ ، نەمانی سیستەمی دەسەڵاتی تۆتالیتاری سەدام ،حکومەتی کاتی عێراقی شیعە ی عەرەبی ئیسلامی دامەزرا ، ە ٣٠/ ١/ ٢٠٠٥ ئەمجومەنی نیشتیمانی ھەڵبژێرا .
کورد لە پێش راپەڕین و دوای راپەرێن ودوای نەمانی دەسەڵاتی سەدام ، لە ناو ھاوکێشە سیاسییەکانی ناوەوە و.دەرەوەی عێراق و دنیا ، پایە وپێگەیەکی پارسەنگی پڕ لەسەنگ و قورسایی بەھێزو تایبەتمەندی ھەبوو ،رۆڵی لە بڕیاری سترایجی عێراق دا دیاربوو.
دوای سەرھەڵدانی داعش و کۆمەڵکوژیی شەنگال ،تێکشکانی سەربازی داعش ودەوڵەتەکەی لە عێڕاق ، پێشمەرگە وەک ھێماو ناوێکی دیار لە دنیادا ، بوو بە بەھای شکۆی بەرگریی لە نیشتمان و خەڵک وسەروەریی مرۆڤ و مرۆڤایەتی .
پەلەکردن و شپرزەیی ریفراندۆمەکەی ٢٠١٧ ، دروشمێکی بریقەداری بەتاڵ بوو، ھەموو ھاوکێشەسیاسییەکانی لە کوردستان دا لا سەنگ کرد .
دوای قوربانییەکی زۆر پێشمەرگەلە سەنگەرەکانیان ھەڵکەنران ، حەشدی شەعبی گەیشتنە ھەموو شوێنە ستراتیجییەکانی ھەرێم کورد لە دوزخورماتوو جینۆساید کرا .
کوردەکانی کەرکوک کۆرەویان کرد ،حەشدی شەعبی کەرکوکیان داگیر کرد.
بە دریژایی مێژوو سەرکردایەتی سیاسیی کورد ھەڵە دەکەن ، ھیچ کاتێ دانیان بە ھەڵەکانی خۆیان دا نەنا وە ،بۆ بە دروشمێکی ریفڕاندم،. پارسەنگی بەھێزەی دەسەڵاتیان لە عێراق دا ، ھێنایە سەر خاڵی ھیچ ؟
میدیای حیزبەکان ، بەشێوەیەکی چەواشەیی ، دوور لە بەھای رەوشتی پیشەی میدیا ، ئەم حزب ، ئەو حیزبی تر و ھەردووحیزبەکە ، یەکتریان تاوانبار دەکرد ،
وەک ھیچ ھەڵە یەک رووی نەدابێ ،خوێنی (١٠٠) ساڵی ھەموو شەھیدانی شۆڕشەکانی کورد ورەشەبای ژەھرو ئەنفال و گۆڕەبەکۆمەڵەکانی جینۆسایدی کورد و رەنجی پێشمەرگەی نیشتمان و زیندانەکانیان لە چەند رۆژێکدا بە ھەدەردا .
سەرکردە سیاسیانەی کورد لە ھەولێرو بەغداد یەکتریی قبوڵ ناکەن ویەکتریی دەسڕنەوە، بە عەقڵیەتی چەق بەستو ی حیزبایەتی ، وتاریی نەتەوەیی کورد لە بەغداد بە تاڵ دەکەنەوە .
بڕیارەکانیان بڕە لە رق ...کینە ...بوخز ..وتوندو تیژیی و سیناریۆی نابەجێ بەرامبەر بە یەکتریی و پەراوێز خستنی مافەکانی کورد و لە بەغدادو لە ھەولێر .
غرووری نەرجسیەتی سەرکردەکانی کورد بەجۆرێکە، ھەموو یاساو رێساو پرۆژەکانیان لە بەرژەوەندی دەسەڵاتی خۆیان و خانەوادەکانیانە بۆ کوڕاو کوڕیان.، ھیچ رۆڵێکی نەتەوەیی و نیشتمانی نابینن، ، ئامێری جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەو نەخشەی داگیرکەرانن .
لە بەغدادی پایتەختی جینۆسایدی کوردا ،نوێنەری کورسیەکی لەرزۆکی بەتاڵن . نەک مافە سەرەتایەکانی تاکی کورد .
عەبدوڵڵا کەریم مەحمود