لە ٢٠١٨ دەوڵەتی تورکیا، بە پاڵپشتی روسیاو بێ دەنگی ناتۆ وزلھێزەکانی دنیا ونەتەوەیەکگرتوەکان ،لە (ئەپەراسیونی لقی زەیتون) دا ، بە ھەمووھەموو تەکنەلۆژیای عەسکەری نوێ و بە ھێزی ئاسمانی سەنگەری شەرڤانان وھەموو گوندەکانیان لە (عفرین )،نوقمی باروت و ئاگرو ئاسن کرد.
بە سیناریۆی بەرژەوەوندییەکانی ھەرێمیی و ناوخۆیی و ھێزە نیو دەوڵەتیەکان ، ھێزە سەربازییەکانی تورکیا وگروپە چەکدارە تیرۆریستەکانی ئەردۆغان ، لە باکووری رۆژئاواوە چوونە ناو عفرینەوە.
دوای نەمانی ئەسەد ، جارێکی تر ، ئەردۆغان ، بە پاڵپشتی ناتۆ و بێ دەنگی و بێ ھەڵوێستی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی ،ھێزەکانی سوپای پیادەی تورکیاو ھێزی ئاسمانی ومیت و گروپ و میلیشیا چەکدارەکانی سوریا ،ھەموو بنەما دەستووریی و یاساییەکانی سەرسنووری تورکیا- سوریا ، بە بەر چاوی ھەموو میدیاکانی دنیا بەزاند.
پیلان و بەرنامەو نەخشەکانی ئۆردغان، زنجیرە کارێکی تیرۆریستی بوو، بۆ سڕینەوەی سروشتی رۆژئاوای کوردستان بە زەیتون وگەنم و روەک و و ئاو ھەوا ، ھەر ھەمووی نوقمی ژەھری باروت کرد ، بۆ کۆمەڵکوژیی مرۆڤ و زیندەوەرو ئاژەڵ و پەلەوەر.
ئەردۆگانی عاشقی تاریکیی ، بە تەکنەلۆژیای سەربازی ، ھەموو چراخانی گوندەکان و وزەی کارەبا و رووناکی شارەکانی بە جۆرێک تێک شکاند ، بە نیازبوو رۆژئاوای بکات بە شەوەزەنگ .
ئەزموونی(حوکمی خۆبەڕیوەبردن)، لە رۆژئاوا بە تێکشکانی داعش و تێک شکانی سوپای ئەردۆغان و ھەنگاوە نوێکانیان ، بووەبە مایەی تێڕامانی کۆمەڵگای نیو تەوڵەتی و ناتۆو زلھێزەکانی دنیا .
ئەزموونی رۆژئاوا شۆڕشیکی گەورەو مەزن بوو ، بە کۆمەلکوژی کورد لە دایک بوو ، گەورەترین گۆڕانکاری نوێ بوو ، بۆ خزمەتی کوردو نەتەوە جیا جیاکان و نیشتمان و مرۆڤ و مرۆڤایەتی .
بێ دەنگی و بێ ھەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆو زلھێزەکانی دنیا ،بە گەمەکانی ئەمەریکاوە ،بەرامبەربەو ھەمووکارە تیرۆریستیانەی ئەردۆغان ، رەوایی و بەردەوامی، بە کاری تیرۆریستی دەوڵەتی تورکیا، لە رۆژئاوای کوردستان دەدەن .
سەرکردەی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان و حکومەتی ھەرێم، نەک پاڵپشتی مادی و مەعنەویی و میدیایی ئەزموونی ئەو خۆرەی کوردستانی رۆژئاوانین ، بە پێجەوانەوە دەروازەکان سەر سنووری کوردستانیان لەسەر داخستوون .
بە شانازییەوە لە گەڵ ئۆردغانی تیرۆریست وکورد کوژ دادەنیشن و گفتوگۆوی نھینی وداخراو لە گەل ئەو فریاد رەسە دەسکەوتی دیبلۆماسی دادەنێن .
گروپە تیوریستەکانی (عشات و حمزات و نورەدین) ، بە پلان و بەرنامەی نەخشەی سیناریۆی ئۆردوغان و ناتۆو وەزارەتی بەرگریی حکومەتی سوریا و سەرۆکی سوریا ئەحمەد حسین شەرعناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی )، بە تەکنەلۆژیای چەکی کۆکوژیی ، (کۆمەڵکوژیی . منداڵ و پیاو و ژنی ) دانیشتوانی ( عەفرین و باکووەری حەلەب )دەکەن .، ئاگربارانی ھەردوو گەڕەکی (ئەشرقیە و شێخ مەقسود دەکەن .
ئەرکی نووسەران و رۆژنامەنووسان و کۆمەڵگای مەدەنی و ھەموو تاکێکی کورد ە ، بەھەموو توانا جیاجیاکانەوە ،پشتگیریی و پاڵپشتی (حوکمخۆبەڕیوەبردن )ی یەپەدە بن لە رۆژئاوا، بۆ ئەوەی خۆری کورد ئەمجارە لە رۆژئاوە ھەڵبێت و بگاتە ھەمووبستێکی نیشتمان .