دەوڵەتی تورکیا ، لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و کۆماری تورکیا بە زەبری سوپا ، تا ئیستا کۆمەڵکوژی کوردی لە باکوری کوردستان ئەنجام داوە .
لۆزان پلان و بەرنامە و نە خشە ی نیو دەوڵەتی زلھێزەکانی دنیا بوو ، دوای دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیا ی نوێ ، بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال ئەتاتورک .
لە ٢٤ / ٧ / ١٩٢٣ ، لە رێکەوتن نامەی لۆزان ،لە شاری لۆزانی سویسرا، لە نێوان ( بەریتانیا ، فەرەنسا ، ئیتالیا ، ژاپۆن ، یۆنان ، رۆمانیا ، سربیا، کرواتیا ، سلۆنیا ، تورکیا )
لۆزن سیناریویەکی داخراو و نھێنی نیو دەوڵەتی بوو ، لە نێوان بەریتانیای عوزماو فەرەنساو مستەفا کەمال ئەتاتورکی ، سەرۆکی دەوڵەتی تورکیا ی نوێ ، بۆ سڕینەوەی مافی چارەنوسی کورد لە کوردستان ، لەسەر نەخشەی جیھان .
ئەو سیناریۆ کۆنکێتییە لەو کۆنگرەیە ، بۆ بەتاڵ کردنەوەی مادەی ٦٢ و ٦٣، ٦٤ ی سیڤەر ، بە جۆرێکێک دارێژرابوو ، ناوی کورد ومافە سەرەتاییەکانی، بەتاڵ کردوە .
لە لۆزانی مستەفا کەمال ئەتاتورکەوە ، تا ئەردۆغانی ئەتاتورک و ئەحمەد شەرع ، ئەوە ١٠٢ ساڵە کورد لە دەیان سیناریۆی جیا جیا دا ، لە نیشتمانەکەی دا کۆمەڵ کوژ دەکرێ .
ھێزەکانی سوپای دیموکرات (ھەسەدە ) ،لە شەڕی بەرگری و رووبە رووبونەوەی (داعش و گروپەکانی سەر بە رێکخراوی ئەلقاعیدە )، لە رۆژئاوای کوردستان ، گەورترین سەرکەوتنیان ،بە خوێنی ١١ھەزار لە شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژە تۆمار کرد .
لە بری ریزو پیزانین ، بۆ ئەو ھەموو قوربانی سەرکەتنانەی ھێزەکانی سوپای دیموکرات ، رژێمی (ئۆردوغان و بەشارئەسەد ) و (ئەحمەد حسین شەرع )،ناسراو بە ئەبوو محەمەد جۆلانی )بە ھەموو توانایانەوە دژایەتی کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکەن .
ئەمەریکاو روسیا وڵاتانی ئەوروپا و بەریتانیا ، وەک سیناریۆی سیاسسیی ونێودەوڵەتی لۆزان ، جارێکی تر ، پشتیان لە ھێزەکانی سوپای دیموکرات کرد.
ترامپ لە ناسکترین بارودۆخ دا ، بڕیاری دا ھێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا بکشێنەوە ، ئەو بڕیارەی ترامپ ،لەو ھەل ومەرجە ناسک و دژوارەدا ، جۆرە سیناریۆیەکی نھێنی بوو ، راستەو خۆ بوار یان رەخساند ،بۆ سوپا ی پیادە و ھێزی ئاسمانی تورکیا ، بە ھەموو توانای مادی و مەعنەویی و میدیاکانیانەوە ، ھێرش بکەنە سەر ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە رۆژئاوای کوردستان.
رەجەب تەیب ئەردوغان بە نیازبوو،جینۆسایدی کورد ەکانی باکور بکات ونیشتمانەکەیان بسڕیتەوە ،دەست بەسەر بیرە نەوتەکان و سەرچاوەی کانزایی رۆژئاوای کوردستان دا بگرێت .
بۆ ئەوەی بە خوێنی کوردی رۆژئاواو بە نەوتی کوردستان ژێر خانی ئابوریی تێک شکاوی تورکیا ببوژێنێتەوە .
مستەفا کەمال ئەتاتورک لە ١٩٢٣ەوە بە کوردەکانی باکوری کوردستان ی دەوت :
- تورکی شاخاوی .
ئەردوغان و ئەحمەد ئەلشەرع دوای ١٠٣ ساڵ بە سەر لۆزان دا ، کوردەکانی باکور ی کوردستان ، رۆژ ئاواو باشوری کوردستان ، بە بەرچاوی ھەموو میدیاکانی دنیا ، کۆمەڵ کوژی دەکەن .
بە سیناریۆی نھێنی ئەردوغان وئەحمەد شەڕع ، (٤٢) ھەزار سەربازی فرقەی ((٦٠.٨٠.٧٢،٧٦)ی ھێزەکانی سوپای سوریا ، بە تانک و مدرعە و تۆپی دورھاوێژ ، ژن و پیاو و منداڵی کوردی گەرەکی (ئەشرقیەو مەقسود) یان ،نوقمی بارووت و ئاسن وئاگرو دوکەڵ کرد ، بە بەرچاوی ھەموو میدیاکانی جیھانەوە ، کۆمەڵکوژیی کورد یان کرد .
بێ دەنگی ئەمەریکاو زلھێزەکانی دنیاو بێ ھەڵوێستی سەرکردە سیاسییەکانی کوردو حکومەتی ھەرێم ، زانایانی ئاینی ، زیارەتی سەرکردەکانی کورد بۆ ئارامگای مستەفا کەمال ئەتاتورک وپیرۆزبایی لە سەرکەوتنەکانی ئەردۆغان .
ئەو ھاوکێشە لاسەنگە ی زلھێزەکانی دنیا و ئەو ستراتیژە نێو دەوڵەتییە و ئەم دوو فاقیەی سەرکردەکانی کورد ،و زانایانی ئاینی ، سینارۆی لۆزانێکی ترە بۆ ئەردۆغان و ئەحمەد شەرع ؟
سیناریۆی کۆمەڵگایی نیودەوڵەتی و ئەمەریکا ، رەوایی دەدەن بە ئەردوغان و ئەحمەد شەرع ، ژن و پیاو مداڵی کورد لە کۆبانی و عفرین و حەلەب و رۆژئاوای کوردستان جینۆساید بکرێ.