لە ٢٧/١٢/ ١٩٢٠ بەریتانیا دەوڵەتی عێراقی دروست کرد ، دەسەڵاتی پاشایەتی بەخشی بە عەرەبی سونی عێراقی ،بوو بە ھۆی سەرھەڵدانی کێشەی ئاڵۆزی نەتەوەیی و ئاینی ومەزھەبی کوشتن و بڕین و سیناریۆ و کۆدەتایی سەربازی و کۆمەڵکوژیی کورد.
لە ١٩٢٣بەریتانیا و فەرەنساو کەمال ئەتاتوورک لە سیناریۆی لۆزان دا ،لە پەیمان نامەی سیڤەردا، مافی چارەنووسی کوردیان لە نیشتمانەکەی دا سڕییەوە ،لە ١٩٢٥ کوردستانی گەورەیان کرد بە چوار کەرتەوە (باکوورو رۆئاوا و باشوور و رۆژھەڵات ) و بەسەر (تورکیاو سوریاو عێراق و ئێران )دا دابەشیان کرد.
لە دوای کۆدەداتای ١٤/٧/ ١٩٥٨ ئەفسەرانی ئازادی خواز بە سەرکردایەتی عەبدولکەریم قاسم کۆدەتایەکیان دژبە مەلیک فەیسەڵی دووەم و حکومەتەکەی کرد ،مەلیک فەیسەڵی دووەم و نوری سەعید ی سەرەک وەزیران ووەلی عەھد عەبدولئیلا (وێی)، ئەمیرە (عابدیە) (نفیسە) ی دایکی عەبدولئیلا چەندان کەسی تریان گولە باران کرد، عەبدولکەریم بوو بە سەرۆک وەزیرانی کۆماری عێراق.
لە ١٩٦٢ (ئەلسەعداوی و ئەحمەد حەسەن بەکرساڵح مەھدی عەماش)و چەند ئەفسەرێک ، مەکتەبی عەسکەری حزبی بەعس یان دامەزراند ، بۆ ئەوەی لە سیناریۆیەکی نوێ دا کۆدەتا دژبە عەبدولکەریم قاسم دا بکەن.
دەمەو بەیانی ٨ی شوپات چەند فرۆکەیەک لەسەربازگەی (حەبانییە)ەوە گەیشتنە سەر ئاسمانی وەزارەتی دیفاع و دووفرۆکەی تر لە (معسکررەشید )ەوەگەیشتنە سەر بارەگای قاسم و بۆردومانیان کرد ، سێ دەبابە گەیشتنە وەزارەتی بەرگری شەڕ بەرپابوو، (عەمید جەڵال ئەوقاتی )فەرماندەی ھێزی ئاسمانی عێراق تیرۆر کرا،یەکە سەربازییەکان روویان کردە بەغداد ، شیوعیییەکان ھەرچەندە لە گەل قاسم دا ناکۆک بوون ، رژانە سەرشەقامەکان بۆ ئەوەی کۆدەتاچییەکان تێک بشکێنن ،قاسم گرنگی پێ نەدان ، بەو ھێزەی لە گەڵی دا بەرگریان کرد، حیزبی بەعس و نەتەوە پەرستەکانی عەرەب و رێکخراوە کانیان لە ٩/ ٢ دا وەزارەتی بەرگریان گرت ، ( عەبدولکەریم قاسم و عەقید فازیل عەباس المھداوی و زەعیم تەھا شێخ ئەحمەد و نەقیب کەنعان خەلیل حەدا و موقەدەم قاسم جەنابی) *یان بەدیلی دەسگیر کرد ، ھەموویان گواستنەوە بۆ( ئیستگەی سالحییە).
لە داگایەکی کاتی دا ، عەبدولکەریم قاسم و ھاوڕێ کانیان گولە باران کرد، عەبدولکەریم قاسم تەمەنی ٤٩ساڵ بوو، ژنی نەھێنابوو ، لە کاتی دادگایەکەدا سڵی لە ھێج نەدەکردەوە، بواری بە جەللادەکان نەدا، لە کاتی گولە بارانەکەیدا چاوی ببەستنەوە ، دووسەد و پەنجا فلس لە گیرفانەکانی دا بوو .
ئەنجام :
١-مێژووی عیراق ی دێرین و نوێ ، مێژوویەکی پڕبووە لە توندوتیژیی و کوشتن و بڕین و کۆمەڵکوژیی و جینۆساید
٢-لە( ١٩٢٠تا ١٩٥٨)، لە ماوەی ٣٨ساڵی دەسەڵاتی پاشایەتی عێراق ی سەر بە بەریتانیا ، ژیانی ھیچ عێراقییەکی عەربی شێعە ی عێراق و کورد ئاسایی نە بووە ، کورد مافی ھاوڵاتی عێراقی نەبوو ، دەیان جار کۆمەڵکوژ کراوە.
.
٣-لەکۆدەاتایی١٤ی تەمووزی ١٩٥٨دا عەبدولکەریم قاسم و ئەفسەرانی ئازادی خواز، کۆمەڵکوژیی خانەوادەی فەیسەڵی دووەم یان کرد.
٤-لە کۆدەتای ٨یشوباتی ١٩٦٣بەعسییەکان و نەتەوە پەرستەکانی عەرەب ، کۆمەڵ کوژیی عەبدولکەریم قاسم و ھاوڕێ کانی و شێوعییەکانیان کرد .
٥-ئەحمەد حەسەن بەکر کرا بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولسەلام عارف کرا بە سەرۆک کۆماری عێراق.
سەرچاوە
١-نیھایەت عەلی حسین . پەیوەندی سیاسی مستەفا بارزانی وعەبدولکەریم وقاسم (١٩٥٨-١٩٦٣)،چ ١،چاپخانەی چوارچرا، ٢٠١٣
٢-چالزتریب :چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی عێراق. و محەمەد حسین ئەحمەد-عەبدولقادر کەلھور ،چاپخانەی رۆژھەڵات ،ھەولێر٢٠١٣
*(موقەدەم قاسم جەنابی) ی خەت مائیلی حزبی بەعس بوو،رۆژانە ھەموو زانیارییەکانی قاسم ی دەگەیاند بە بەعسییەکان لەوان جیاکردەوە ئافەرین و خەیاڵات کرا.