لە٢ / ٤ / ١٩٩١, سێ ملیوێن ، ژن و پیاو و پیر و منداڵی کورد،لە شار و شارۆچکە و ئۆردوگانەکانی باشووری کوردستانەوە کۆرەویان کرد ، رووەو سنوورەکانی ئێران و تورکیا.
رووبەرووی ، باران وتەرزەو سەرماوبرسێتی ونەخۆشی ومەرگ وچارەنوسێکی نادیاربوونەوە .
ئەم رەوە بە کۆمەڵە ، رەت کردنەوەی کۆمەڵ کوژی ،حەفتاو یەک ساڵی، دەسەڵاتی دەوڵەتی (پاشایەتی وکۆماری عێراق )ی عەرەبی سونی بوو.
کورد لە دوای سیناریۆی لۆزنەوە ، لە ١٩٢٣ ەوە بە بەرنامەو پلانی نەخشەی داگیرکەران . ئەوە ١٠٠ساڵ زیاترە کۆمەڵ کوژو جینۆساید دەکرێت .
پێشمەرگە و وھاوڵاتیان ، لە ھەموو تراژیدیاکان دا، لەسەنگەری بەرگری،رووبەرووی داگیرکەران بوونەتەوە و بەرگریان لەنیشتمانەکەیان کردووە.
مرۆڤی کورد لە سلیمانی و ھەولێر ودھۆک و کەرکوک و بەغداد دەسگیر و زیندانی کراون لە:
( قەسری نیھایە ، نوگرەسەلمان ،سجنی رەقم یەک ، ئەبوغرێب ، فەزیلییە، ھەیئەی کەرکوک ،ئەمنی عامە ، شوعبەی ٥ لە ئیستیخباراتی عامە ، سجنی موسڵ ، سجنی سلێمانی ، ھەولێر ، دھۆک ، دیالە ،تکریت ، حامیەی سلێمانی وئەمنە سوورەکە ، دەیان ژێر زەمین و، قەڵای سەخت وقایم ) ، ئەشکەنجە ی جەستەیی و دەروونی دراوە ، لەسێدارە و گولە باران کراوە.
لە٢١ / ٢/ ١٩٨٨ تا ٨ /٩ /١٩٨٨، لە٨ قۆناغی ئەنفال ، کورد لە ماوەی ١٦٨ رۆژ، لە سەرقەڵای گەرمیانەوە بۆ زاخۆ ، دەسگیروبێ سەروشوین کرا ن ، ئیسک و پروسکەکانیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان دا ، شوێن بزر کرا وە.
کۆ رەو تراژیدیایەکی نوێ ی نێودەوڵەتی کورد بوو ،دوای رەشەبای ژەھری ھەڵەبجەو ئەنفال .
گەلی کورد بەیەک دەنگ و بە یەک ئیرادەو بە یەک ھەڵوێست ،لە تراژیدیای گەورەی پڕلە ھەڵوێست وتەحەدا ، گرتن و کوشتنی بەکۆمەڵ و جینۆسایدیان رەتکردە وە.
دوای چەندرۆژک لە کۆ روە کە ، سەرکردە سیاسییەکانی کورد ، لە ناو تراژیدیای کۆڕەوەکەوە ، گەیشتنەبەغداد ی پایتەخت.
خوێنی شەھیدان و رەشەبای ژھر و ئەنفال وگۆڕە بەکۆمەڵەکان و کۆڕەو )یان ، لە ماچێکی سەدام دا سڕییەوە.