دزیی 

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2026-06-28   

 

پڕۆژە یاسای بودجەی وڵاتان ،لەسەر  بنەمای دەستوور ویاسا  دادەڕێژرێت، دەستوورو یاسا، رۆڵی سەرەکی و  بنەڕەتی و گرنگی ھەیە بۆ  ڕێکخستنی داھات و خەرجی ودابەش کردنی بە سەر(کەرت و پڕۆژەکان )، بوار بە  نا شەفافیەت و ناعەدالەتی و گەندەڵی نادات.

لە عێراقی سەدام، بودجە بۆ جەنگ و گرتن و زیندان و کوشتن و بڕین وبێ سەروشوین کردن و کۆمەڵ کوژیی و ئەنفال و کیمیاباران و جینۆسایدو گۆڕی بەکۆمەڵ بوو.

لە دوای ٩/٤/  ٢٠٠٣ ، عێرق ی شیعە بوو بە وڵاتێک، دوور لە دەستوورو یاسا، گەندەڵی دارایی وناشەفافەت و نا دادپەروەری ،سەراپا عێراقی بە ھەرێمی کوردستانەوە گرتەوە.

کۆمپانیاکانی دەسەڵاتی عێراق ،  بە سیناریۆی جیا جیا ،چەندان ملیار دۆلاری بانکەکانی عێراقیان دزی ،  گەندەڵی یان کرد بە کلتووری سەراپا عێراق و ھەرێم  یان 
   لە ٢٠١٤تا ئێستا  ٢٠٢٦ ئەوە ١٢ساڵە ،  حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، بودجەی ھەرێم ، بە سیناریۆی جیا جیا ، بێ پەیڕەوی ھیچ پێوەرێکی  دەستووریی یاسایی،   لە ناو بۆتەی گەندەڵی دارایی  و ناشەفافەیت و ناعەدالەتی دا  بێ سەرو شوێن دەکات.

 ئەرکی   حکومەتی ھەرێمی کوردستانە ،   داھاتی گشتی بە پێ ی یاسای  بودجە   رێک بخات  و  بڕیاری لەسەر  بدات ، بە پلان و بەرنامەیەکی دادپەرەوەرانە  ، داھات ریک بخات  و خەرجی  ، بەسەر( کەرت و پرۆژەکان) دا  دابەش بکات. 

حکومەتی ھەرێم ی کورستان،  بەپلان و بەرنامەو نەخشەی درێژخایەن ، بە سیناریۆ ی جیا جیاو و  بە بیانو ی ئەوەی   :

(عێراق بەشە بودجەی نەناردووە بۆ ھەرێم  ، ناشەفایەتێکی ،نا یاسایی بودجەی  وای دروست کردوە ،  بوەتە ھۆی سەرھەڵدانی گەندەڵی دارایی و  ناعەدالەتی و جیاوازی و غەدر لە ھاوڵاتیان  ) .

 زۆر بەی  پەرلەمانتارانی  کوردستان، لە ناو ھۆڵی پەرلەمان لە ھەولێر، لە  بێ دەنگی و بێ دەسەڵاتی زیاتر   ، ھیچ کاردانەوەیەک و ھیچ ھەڵوێستێکیان  بەرامبەر بە نا یاسایی بودجە  و ناشەفافیەت و ناعەدالەتی  نەبووە.

 ھیچ کەس نازانێ ،سەرچاوەو گرێ بەستی نەوتی نیشتمان لە کوێیە؟ و دوور لە یاسا بودجە وداھاتی خەرجی چی لێ دەکرێت ؟

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بە  عەقڵیکی  حزبی ، خۆی  لە سەرووی یاسا وکایەکانی حکومەت و  لە سەرووی پڕۆژە یاسای بودجەوە و خەڵکەوە دەبینێ.

  بە  غروروێکەوە ، ھەموو دەسەڵاتێکی تاک رەوانەی خۆی،  بەسەر لە پەرلەمانتارو وەزیرەکان دا ، لە ھەولێرسەپاندووە .

ھەموو وەزارەتەکان وئیدارەی پاریزگاکان و حیزبەکانی لە  بازنەیەکی  دیاری کراو ، لە ژێر سێبەری  بڕیارە  تاک رەوا حزبەکەی دا کۆنترۆڵ و ئیفلیج  کردووە .

 ھەموو کایەکانی حکومەت و ئۆرگانەکانی حیزب،  لە بەردەم  سەرۆکی حکومەت دا ،ئامێرێکی  بێ دەسەڵات ولاوازن  ، بە پێ ی بەرژەوەندی دەسەڵات  ، کارەکانیان ھەڵ دەسوڕێنن  .   

 لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم زیاتر،  نە پەرلەمانتاران ، نەوەزیرەکان ، نە حیزبەکان ،ھیچ کەس نازانێ گرێ بەستی نەوت لە کوێ یە؟ و دوورلە یاسا، داھات وخەرجی ،  چی لێ دەکرێت؟ 

رۆژانە بە دەیان کاروانی تەنکەرە نەوت تاڵان و ئاودیووی سنوورەکانی دەکەن .

حکومەتی ھەرێم ،بە پلان و بەرنامەو نەخشەی تاک رەوانە  ،ھەموو کەرتی گشتی خزمەت گوزاری ھاوڵاتیانیان خستوەتە پەراوێزەوە، 

بودجەیەکی کەمی بۆ خزمەتی کەرتی گشی ھاوڵاتیان دیاری کردووە، بۆ ئەوەی کەرتە گشتیەکان نەتوانن ئەرکەکانیان بۆ خزمەتی ھاوڵاتیان  ھەڵسوڕێنێن ،بە  ناچاری  رووبکەنە کەرتە تایبەتیە گران بەھا قورسەکان ، ئەوەش لە گەڵ بژێوی ژیانی ھاوڵاتیان دا ، یەک ناگرێتەوە.

حکومەتی ھەرێم لە لایەکەوە بە سیناریۆی پاشکەوت موچەکانیان دەبات و لە لایەکی ترەوە ، لە خزمەت گوزاری گشتی بێ بەشیان دەکات .

ھاوڵاتیان رووبە رووی کەرتی تایبەتی وقەرزو  ژیانێکی قورس و دژوار کردوەتەوە.  

سیناریۆی تاکڕوانەی حکومەتی ھەرێم و حیزبەکان  ، نەبوونی دەستوورویاسای بودجە ، خەرج کردنی پارە ی داھات لە دەرەوەی یاساو دزینی نەوت وسامانی نیشتمان یان کرد بە کلتوور .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×