لۆزان 

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2026-07-24     95

دوای تێک شکانی ئیمپراتۆری عوسمانی  ، لە جەنگی یەکەمی جیھانی  لە ١٩١٤-١٩١٨  ، دوای دامەزراندنی  کۆماری  تورکیا  ، بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال ئەتاتورک* .
  لە  ٢٤ / ٧  /   ١٩٢٣کۆنگرەی لۆزان  ، لە  نێوان ( بەریتانیا ، فەرەنسا ، ئیتالیا ،ژاپۆن ،  یۆنان ، رۆمانیا  ،  سربیا و کرواتیا ،  سلۆنیا ، تورکیا )  و ( کۆماری  تورکیا ) ، لە کۆشکی (روومین )ی  شاری لۆزان ی سویسرا  سازکرا .

مستەفا  کەمال   بە ھەموو توانایەوە ،  دژایەتی  پەیمان نامەی  سیڤەر**ی  کرد ، روسەکان پشتیوانی  مستەفا کەمال یان کرد ، بەریتانیا پلانی خۆی ھەبوو ، دەیویست   بەشی باکووری کوردستان  لە تورکیا جیا بکاتەوە ،  ولایەتی موسڵ  بخاتە سەر ئەو دەوڵەتە کوردییەی لەژێر کۆنترۆڵ وسەرپەرشتی خۆی دا بێ .
بەڵام  لە ناو  ھاوکێشەکان دا  بۆی دەرکەوت،   پلانەکانی سەرکەوتونابێ ، لە گەڵ فەرەنسا ، سیناریۆکانی  مستەفا کەمال یان جێ بەجێ کرد ، پشتیان لە  کورد کرد وخستیانە پەراوێزەوە ، بۆئەوەی  ولایەتی موسڵ  بلکێنن بە  عێراقەوە   . 

ئیتالیاو فەرەنسا بەشداری پەیمانی سیڤەریان کردبوو ،بۆ چەند مافێکیکی دیاری کراو ،  لە گەڵ مستەفا کەمال رێکەوتن , سەرۆک وەزیرانی یۆنان  ،  لاپەڕەیەکی  نوێ  ی، لە گەڵ کۆماری تورکیا  ھەڵدایەوە و پەیڕەوی سیاسەتی ئاشتی کرد .

ئەرمەنییەکان  سڵیان  لە  سیڤەر و دروست کردنی  دەوڵەتی کورد دەکردوە  ، سیڤەریان بە دژایەتی ئەو   بەڵینانە دەزانی پێ یان درابوو ،  دژی  سیڤەروەستانەوە  : 
 مستەفا کەمال کۆنترۆڵی عەقڵی  سەرکردە لاوەزاکانی کوردی کردبوو   ،   بە پلان و بەرنامە و نەخشەیەکی  چڕ وپڕ ،  لە سیناریۆیەکدا ،  وەفدێکی  بە سەرۆکایەتی (عیسمەت ئینۆ نۆ  ) و دوو کورد ( عارف محەمەد برنجی زادە) و (زولفی بەگزادە )وەک نوێنەری کورد ، نارد بۆ کۆنگرەی لۆزان  ،ھەردوو نوێنەرەکەی کورد ، لە ناو کۆنگرەدا وتیان :
-ئێمە پەیمان نامەی سیڤەرمان ناوێت ، پەیمان نامەی لۆزانمان قبوڵە .
حەسەن خەیری لە پەرلەمانی ئەنقەرە بە جلی کوردییەوە،  ، بە بەردەوامی بە بێ تەل ،بروسکەی بۆ کۆنگرەی لۆزانی دەکرد:
-ئێمە بەندەکانی  سیڤەرمان ناوێت ،  پەیمان نامەی لۆزانمان دەوێت ،سوڵتان واحیدالدین –مان ناوێت ، مستەفا کەمال –مان دەوێت ، خەلافەتی عوسمانیمان ناوێت ،  دەوڵەتی تورکیامان دەوێت ، شەریعەتمان ناوێت ، دەستوورێکی عیلمانی مان دەوێت .
لە پەیمان نامەی لۆزان دا ،ئەم مادانە مۆر کرا :
*لە مادەی( سی وحەوت) دا ،حکومەتی   تورکیا،  مافی  دەرکردنی ھەر بڕیارێکی ھەبێت ،  لە گەڵ بڕیارو بەرژەوەند ییەکانی دا نەگونجێ  .

*لە مادەی (سی و ھەشت )دا ،حکومەتی  تورکیا ،بەڵێن بە دانیشتوانی تورکیا دەدات ، بەرگری لە (ماف وموڵک و سامان و ئازادی  ) ژیانی  ھاوڵاتیانی تورکیا ،  بە بێ جیاوازی (رەگەز و زمان و ئاین ) بکات .
*لە مادەی (سی ونۆ) دا .حکومەتی تورکیا ، نابێت رێگری لە ھیچ کەس بکات ، مل کەچی  سەروەری تورکیا بێت   ،  ھاوڵاتیانی تورکیا  دەتوانێت بەشداری ھەموو چالاکیەکی ( سیاسیی وبازرگانی و رۆژنامەوانی  و چاپەمەنی)  بکەن .
مستەفا کەمال ئەتاتورک و زلھێزەکانی دنیا ونوێنەرانی کورد  لە ناوسیناریۆی لۆزان دا ، پەیمان نامەی  سیڤەریان  ھەڵوەشاندوە  ،  باسی  کورد یان ،  لە سەر نەخشەی نیشتمانەکەی دا   نەکرد ،  کورد و نیشتمانەکەیان لە کۆنگرەی لۆزان بە جۆرێک سڕییەوە ،  کوردیان  وەک کەمینەیەکی بچوکیش  لە تورکیا دانەنا . 

ئەنجام 
*  لە ١٩٢٣مستەفا کەمال ئەتاتورک لەسیناریۆی لۆزان  دا ،  بەھاوکاری  دەوڵەتە زلھیزەکانی دنیاو سەرکردە دەستەمۆو لاوازەکانی   کورد، بەندەکانی (  ٦٢ ،  ٦٣،   ٦٤ )ی  مافی چارەنووسی کورد و پەیمان نامەی سیڤەر  ، لە  کۆنگرەی لۆزان سڕییەوە.
  * لە ٢٤ /  ٧ / ١٩٢٣ تا   ٢٤ /   ٧ /  ٢٠٢٥،  ١٠٢ ساڵ بەسەر لۆزان دا تێ دەپەڕێ  ،   کورد  بە بەردەوامی لە (باکوور و رۆژئاوا و باشوور و رۆژھەڵات )ی کوردستان ، لەلایەن دەوڵەتی( تورکیاو سوریاو عێراق و ئیران ) جینۆساید  دەکرێت .
ئێستا لە   ٢٠٢٥ زلھیزەکانی دنیا و ئۆردگان و ھەندێک لە سەرکردە لاوازو دەستەمۆکانی کورد  ،  سەردانی  ئارامگای مستەفا کەمال ئەتاتورک دەکەن  ،  دژایەتی   سەرکەوتن و چالاکی   پارتیزانەکانی( باکوورو رۆژئاوا ) ی کوردستان دەکەن ، بە شانازییەوە سەردانی ئۆردگان دەکەن وپیرۆزبای   پیلانو نەخشەی ستراتیژیی  جینۆسایدی کورد لە ( باکورو رۆژئاواو باشوورورۆژھەڵات )ی کوردستانی  لێ  دەکەن .


سەرچاوە و پەراوێز:
١-پەیمانی لۆزان  - کوریپیدیا 
٢-وەرگێڕانی  لە ئینگلیزییەوە  :سەلام ناوخۆش . خویندنەوەی :مەسعود عەبدولخالق ، بەندەکانی کۆنگرەی سیڤەر و خوێندنەوەیەکی تر ، چاپی سییەم ،جاپخانەی منارە –ھەولێر .ل٥٨-٥٩.

٣-ئاشتی گەرمیانی .ئەگەر چی ١٠٠ساڵ  بەسەر پەیمان نامەی لۆزان تێ دەپەڕی ودەپرسین ئایا لۆزان باسی @کوردی کردووە ؟  REWEND.org
*مستەفا کەمال ئەتاتورک لە سیناریۆی یەکەمی دا ، بە تەواوی سیڤەروکورد و ئەستەمبول ی کوژانەوە، لە سیناریۆی دووەم دا ، سەرکردە کانی کورد(حەسەن خەیری و برنجی زادەو زولفی بەکزاد )ی دەسگیر کرد ، بە تۆمەتی (جوداخوازی ) و لە بەرکردنی جلی کوردی  ، پێشێل کردنی یاسا،رووبەرووی   دادگای کردنەوە ،(سائب پاشا)سەرۆکی دادگا ،بە بڕیاری دادگا ، ھەرسێکیان گولە باران کران ، ھەرسێکیان پێش  گولە بارانەکە وتیان :
-ئێمە ھەڵەی گەورەمان کرد ،رۆڵمان ھەبوو لە تێک شکانی کورد، لەسەر رێگای دیاربەکر بە خاکمان بسپێرن ، لە سەر کێلی گۆڕەکەمان بنووسن  گەر ھەرکوردێ بەلامان دا تێپەڕی ، بەردێکمان تێ بگرێ لە بەر  ئەوەی  ئێمە خیانەتمان بە کوردو کردووە . وەرگێڕانی  لە ئینگلیزییەوە  :سەلام ناوخۆش . خویندنەوەی :مەسعود عەبدولخالق ، بەندەکانی کۆنگرەی سیڤەر و خوێندنەوەیەکی تر ، چاپی سییەم ،جاپخانەی منارە –ھەولێر .ل٥٨-٥٩.

** دوای کۆتایی جەنگی یەکەمی جیھان ، لە ١٠ی ئابی  ١٩٢٠پەیمان نامەی سیڤەر ،پەیمانی ئاشتی بوو ،لە نێوان دەوڵەتانی زلھێز ی براوەی جەنگ   (فەرەنساو بەریتانیاو ئیتالیاو ژاپۆن و ھاوپەیمانان و دەوڵەتی عوسمانی لە شاری سیڤەری فەرەنسا مۆر کرا ، بەندی ( ٦٢ ،  ٦٣   ، ٦٤ )ئاماژە بۆ مافی چارەنوسی کورد لە نیشتمانەکەیدا دەکرد ، پلان و نەخشەی ستراتیجی  بەریتانیا بە جۆرێک   بوو ،،باکووری کوردستان لە تورکیا جیا بکاتەوەو ولایەتی موسل بخاتە، سەر ئەو دەوڵەتە کوردەی کەنیازی بوو ،لەژێر کۆنترۆڵ وسەرپەرشتی خۆی دا دروستی بکات.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سه‌عدی پیره‌: مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی داوای له‌ كاك بافڵ كرد به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی لایه‌نه‌كان بكات
ئەکسیۆس: ئەمریکا پلانی هێرشێکی گەورەیان بۆسەر ئێران ئامادە کردووە
لە بەنزینخانەکانی هەولێر بە کارتی (کۆبۆن) کۆتایی بە نۆرەگرتن دەهێنرێت
"زه‌یدی داوای كردوه‌ ئێران هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی نه‌وتی عێراق ده‌گوازنه‌وه، وه‌ڵامی رونی وه‌رنه‌گرتوه‌‌"
پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ ئاوێنە: ئەگەر یەکێتی‌و نەوەی نوێ توانییان دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرن پیرۆزباییان لێدەکەین
پەرلەمانتارێک: تێچوی لیترێک بەنزین ناگاتە ١٥٠ دینار، بۆ ھەرزانی ناکەن
لە شەوی رابردوەوە ئەمریکاو ئێران ھێرشیان نەکردۆتە سەر یەکتری
وتەبێژی سوپای پاسداران: دوای پێشێلکردنی لێکتێگەیشتنەکە ٢٠٠ ئەمریکی کوژراون
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
زێلێنسکی: هێزەکانمان کەشتییەکی روسیایان تێکشکاند کە باری ئێرانی هەڵگرتبوو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×