تاریک و لێڵی به‌یانی بوو ، به ته‌نیا له ماڵی خۆمانەوە لە گەڕەکی شیخ ئاوەوە ، بە شه‌قامی شه‌ستی یه کەدا ، به هه‌نگاو خێرا گه‌یشتمه تایتانیک ، له‌وێوه رێگا خۆڵه‌که‌م گرته به‌ر.
هه‌موو ئه‌و ده‌وروبه‌ره ی دامێنی خوار گۆیژە ،به‌شۆفڵ ته‌خت کرابوو ، له‌م لاو ئه‌ولاوه ، هه‌یکه‌لی بینای چه‌ند ڤێلایه‌کی زەبەلاحی چەند نهۆمی گه‌وره ده‌بینرا ،هه‌ر کۆشکێکیان 400 بۆ 500 مه‌ترێک ده‌بوو.
ئه‌و هه‌موو رووبه‌ره فراوانه زەوییەی سه‌رووی تایتانیک ،له دامێنی خواره‌وه‌ی گۆیژه، بە نەخشەی ئەندازیاری کۆشکی گەورە گەورەی تیا دروست کرابوو .
ده‌بوایه ده‌زگا به‌رپرسه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئه‌م رووبه‌ره زه‌وییانه‌ی سه‌رووی شه‌قامی شه‌ستییه‌که‌ی سلێمانی که له چاڤی لانده‌وه درێژ ده‌بێته‌وه تا شوقه‌کانی گۆیژه ، بکردایه به پارک، بۆ ئه‌وه‌ی دامێنی خواره‌وه‌ی گۆیژه ، هەر هەموو دار‌و دره‌خت وچیمه‌ن وگوڵ وسه‌وزایی بووایه ، گەر ب کرایە بە پارکێکی گەورەو فراوان ، ته‌واوکه‌ری جوانی ورۆمانسیه‌تی گۆیژه و شار ده‌بوو ، بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ته‌وژمی توندی ره‌شه‌بای گۆیژه ، به‌مه‌ش دیمه‌نی شاریان جوانترودڵگیر تر‌و شه‌نگتر ده‌کرد ، ژینکه‌ی شاره‌که‌یان پاک و خاوین وفێنک تر ده‌کرد ه‌وه .
ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی وه‌ک خزمه‌تی سروشتی جوانی ئه‌م شاره ناکه‌ن ، بۆ به به‌ردو بلۆک و چیمه‌نتۆ و شیش و ئاسن و دیکۆری گرانبه‌های ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، بۆ به ڤێلاو کۆشک و ته‌لاره خه‌یاڵاوییه‌کانیان ، باڵای سنه‌وبه‌ره‌کان و گۆیژه‌وسروشتی دڵگیری شار مان تێک و پێک ده ده‌ن .
وه‌ک چۆن له‌م چه‌ند ساڵه‌دا سیمای جوانی سه‌رچنارو ئاوی سه‌رچنارو دارگویزو وچناره باڵابه‌رزه‌کانیان تێک شکاند‌و خاپووریان کرد ، له هاوینه‌هه‌وارێکی سروشتی کورده‌وارییه‌وه ، دەیان بینایان لە سەرچناردا دروست کرد ، ئەو هاوینە هەوارەی شاریان کرد به هاوینه‌هه‌وارێکی دروست کراوی کلتووری بێگانه .
وەک چۆن هه‌موو دیارده ناشیاو نا بە جێییەکان ، بۆ خزمەتی خەڵکی شار نییەلە سەرچنار.
دەسەڵا داران و کۆمپانیا کانیان ،ده‌یانه‌وێت سروشتی رۆمانسیه‌تی گۆیژه‌و گردەکانی و ئەزمڕ تێک و پێک بدەن ، گۆێژەو ئەزمڕو رۆمانسیەتی سنه‌وبه‌ره‌کانی ،له سیحری جوانی سلێمانی دا‌ببڕن .
ده‌بوایه پرۆژه تایبه‌تیه کانی سەۆکایەتی شارەوانی ، له ئاستی ماسته‌ر پلانێکی خزمەتی شار‌و گۆیژە و ئەزمڕدا بوایه ، پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی ئەم کۆمپانیا. زەبەلاحانە بۆ فیرعەونەکانی کورد‌و عەرەبەکانە .
دەبوایە ئه‌و کۆشک و ڤێلاو ته‌لارو شوقەکان ، له رۆژهه‌ڵاتی شار و رۆژئاوا‌و خواروی شار ، دروست بکرانەیە، نه‌ک بۆ خەونی ئەرخەوانی خۆیان ،نێوان گۆیژه‌وسلێمانی بکه‌ن به دوو جو غرافیایه‌کی جیاواز.
ئەم فیرعەونانەی دەسەڵات ، باخی بەختیاری شاریسیان کوشت ، کە هاوینە هەوارێکی کلتوریی دلگیری شار بوو ، کردیان بە مەزارگە ی شێخ .
لەسەردەمی بەعس دا ، سەرووی شار‌و. گۆیژە. لە خەڵکی شار. قەدەغە کرابوو، لە سەردەمی. حوکمڕانی کوردا، هەموو سەرەوەی شار ، لە سەر دیزایزاینی سەرمایەدارەکانی جیهان ، دەکەن بە گەرەکیێکی. تایبەتی بۆ زوحاکەکانی شار‌و سەرمایەدارەعەرەبەکانی عێراق
گه‌ر ئه‌و پرۆژه و کۆشک و ڤێلاو ته‌لارە فیرعەونیانە ،له‌و شوێنه جوغرافییه تایبه‌تی یه دا به‌رده‌وام بێ ، سلێمانی و گۆیژه له یه‌ک داده‌بڕێت .
بۆ ته‌ماع و ده‌سکه‌وتی خه‌یاڵاویی و قازانجی سه‌رماییه دارە کانی کورد‌و عەرەب ،کۆمپانیا کانیان ، بەم پرۆژانەیان ، گەوره ترین زیان به رۆمانسیەتی گۆیژه‌و جوانی شار و ژینگه‌ی سروشتی کلتووری کورده‌واری سلێمانی ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌م دیمه‌نانه به جۆرێک مێشکی جه‌نجاڵ و داگیر کردبووم ، نه‌م ده‌زانی چۆن هه‌نگاوه‌کانم به‌و رێچکه سه‌ختانه بەرەو بەرزاییەکانی گۆیژە ناوه ،
کاتێ به ئاگا هاتمه وه ، یه‌کێک له هاوڕێ یانی شاخ ، ئه‌م وێنه‌ی له پێچاو پێچی رێچکانی گۆیژەدا چرکاند ، به‌رده‌وام بوم له‌سه ر رۆیشتن ، هه‌ستم به هیلاکی نه‌ده‌کرد ، گه‌یشتمه سه‌ر به‌رزاییه‌کانی گۆیژه ، له‌وکاته گویژه‌و سلێمانی و کۆشکە زەبەلاح و ڤێلاکان و شوقەکانی بەردەم گۆیژە ،. زیاتر رۆحی داگیرکرد بووم ، ئه‌وه‌م به بیردا هات :
(سه‌دام گه‌وره‌ترین تاوانی به‌رامبه‌ر ئه‌م شاره کرد ، دوای راپه‌ڕینش بە هۆی ململانێ ی ناڕەوای یەکێتی و پارتی و گۆڕان وئیسلامییە سیاسییەکانی کوردستان و دەسەڵات دارانی سلێمانی غه‌درێکی تا سەر ئێسقان یان لە گۆیژەو گردەکانی و ئەزمڕو شار کرد ، سلێمان یان لە بازنەی زوڵم و ناعەدالەتی دا ون کرد ).
