لە (١٩٢٠ - ٢٠٢٦ لە سەر دەمی دەسەڵاتی (پاشایەتی و کۆماری عێراق ) ، دوای( رەشەبای ژەھر و ئەنفال )و (جەنگی عێراق –ئێران) و( داگیرکردنی کوێت) .
لە دوای (راپەڕین و نەمانی سەدام).
لە دوای (پەرلەمان )و (حکومەتی ھەرێمی کوردستان ).
لە ماوەی (١٠٦) دا، سلێمانی لە پەراوێز دایە، بە بەردەوامی ، غەدر لەم شارە مەزنە دەکرێت.
ماستەر پلان و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی گەڕەکە میللییەکانی بەسستی و بە ناتەواوەیی بەڕی دەکرێ و ئیفلیج دەکرێ.
(حیزبە عیلمانی وئیسلامییە سیاسیەکان ) ،چەقی ململانێ ناڕەوا سیاسی و ھەمووکێشە ئاڵۆزەکانیان لەم شاردا کۆکردوەتەوە.
سلێمانی پێشەنگی ھەڵوێستی سیاسی و فەرھەنگ و کلتوریی و خۆپیشاندان و راپەڕین و شۆڕش و شکۆ بووە .
سەدام نەخۆشخانەی سەدامی لە ھەموو شارەکانی عێراق دروست کرد ، سلێمانی لێ بێ بەری کرد ، لە دوای راپەرین ،بە چەندساڵێک بە سستی نەخۆشخانەی شاریان تەواو کرد.
لە کۆتایی حەفتاکان دا ، ئەمنی سلێمانی بەشێک لە ماڵەکانی گەڕەکی( چوارباخ و جولەکان و شیوی قازی و سەرشەقام)ی روخان ، بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی جم وجوڵ و چالاکی مەفرەزەو کەرتەکانی پێشمەرگە لەو گەڕەکە میللییانە بکات .
لە فولکەی مامە ریشە وە شەقامێکی دوو سایدەی تا فولکەی دەساڕەکە دروست کرد .
سەدام شەقامی شەستیەکەی بۆ ئەوە دروست کرد ،سلیمانی بکات بە بەندیخانەیەکی نوێ ی سەردەم ، ئەمنە سوورەکەیان بۆ ئەوە دروست کرد ، ھەمان تارمایی بڕیاری کۆمەڵکوژی (ئەمنی عامەی بەغداد) لە سلێمانی جێ بە جێ بکەن .
لە ١٩٨١ دا سەدام ( زانکۆی سلیمانی ) ، مەڵبەندی ھزرو بیری نوێی و خۆپیشان دان وشۆڕش وشاریان ، لە سلێمانی یەوە گواستەوە بۆ شاری ھەولێر و ناویان نا (زانکۆی سەلاحەدین ).
لە سەرەتای ھەشتاکان حکومەتی عێراق ، شەقامی سییەکەی سلیمانی تا پردی دەباشان د روست کرد ، بەڵام لە خوار پردی دەباشا نەوە ، ئەو شەقامەی بەخۆڵی ھێشتەوە .
ئەو شەقامە خۆڵە لە خوار پردی دەباشانەوە. وەک کەلاوەیەک درێژ دەبێتەوە، بۆ پشتی قوتابخانەی موفتی ،لەوێوە بە بەردەم ئاسایشی گەرەکی ( شێخ ئاوا)دا و بە ناو گەڕەکی شیخ ئاوادا تێ دەپەڕێت ، بۆ سەرووی قوتابخانەی بێکەس ،لە گەڕەکی ھاوکاری ، تا دەگاتە گەڕەکی کارێزە وشک ، لەوێوە شۆڕ دەبیتەوە بۆ گەڕەکی ئاشتی .
ئەو شەقامە خۆڵەی ناو شار ، بووە بە سەرچاوەی خۆڵ و خاشاک و زبڵدانی گەڕەکەکانی ( شێخ ئاوا و ھاوکاری و کاریزە وشک و ئاشتی)
بە (ھاوین و پایزوزستان بەھار ) ھەواری خۆڵ و تەپوتۆزوقوڕو چڵپاوە .
حکومەتی ھەرێم ، دەسەڵاتدارانی شار ، شارەوانی سلێمانی کۆمپانیا زەبەلاحە خاوەن دروشمە بریقەدارەکانی شار ، ئێوە ئاوا لە خانوە قورەکان خزمەتی شاری سلێمانی.
لە گەڕەکی (خانوە قوڕەکان و شێخان و ھاوکاری و کارێزەوشک و ئاشتی )یەوەوە شار تان پەرواێز خستوە .
ئێوە بە شۆفڵ وحەفارە گردەکانی گۆیژەی دامێنی ئەزمڕ خاپوور دەکەن ، جوانترین و ناوازەترین ڤێلا بۆ سەرمایەدارە عەرەبەکان و وفیرعەونە کانی کورد دروست دەکەن .لە ھەموو عێراق دا شازو ھاوتای نەبێ .
بەڵام شەقامی سیییەکەی ناوەڕاستی شاری سلێمانی ئەوە ٤٦ساڵە لە کەلاوەیەکی گوندە خاپوورەکانی سەردەمی ئەنفال ی سەدام دەچێ ، قیرتاوی ناکەن .