لە دوای راپەڕین و ھەڵبژاردنی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، دیاردەیەکی زۆر ترسناک و مەترسی لە باشووری کوردستان سەری ھەڵدا :
دەیان رۆژنامە نووس و نووسەرو توێژەرە و خاوەن بروانامەی دکتۆراو پرۆفیسۆرو کادر لە حزبە عیلمانی و ئیسلامی سیاسییەکان، بێ ئەوەی رێزی کەسایەتی خۆیان و رەوشتی پیشەکەیان بگرن ، بە خۆبردنە پێشەوەو مامە حەمەیی بوون بە پاشکۆو سێبەری ئەم دەسەڵات دارانەی کورد .
بۆ ئەوەی ببن بە (مستەشار، بەرێوەبەری گشتی ، جێگری وەزیر ،وەزیر)یاببن بە سەرکردەی حزب و مەکتەبی سیاسیی حزبەکان.
ئەم دەم و چاوە لەب لەبانە شانازی بە( ماستاو کردن و پۆستەکەیان و گیرفانی پڕیان و مۆدیلی ئۆتۆمۆبیلەکان و کۆشک و تەلارو باخەکان) یانەوە دەکەن ، لە بەر ئەوەی ژیانیان لە گەڵ ھاوڵاتیان دا ، لە ھەموو روویەکەوە جیاوازە .
سەرکردەی حزبەکان عەوداڵی ئەم کۆیلە و کەسێتی یە دووفاقانەن ،زۆربەی ئۆرگانەکانی حزب و کایەکانی حکومەتی ھەرێم بەم ئینتیھازیانە پڕ دەکەنەوە، ھەردوولایان لە خاڵی ستراتیجی بەرژەوەندیی دەسەڵاتی تۆتالیتاریی دا یەک دەگرنەوە و تەواو کەری یەکترین .
دەیان لەو دەم وچاوانە ، ئەکتەرێکی میکاڤیلین ، چەند ساڵێک لەمەوبەر ، سەرکردەی خاوەن بڕیاڕی شەڕی برا کوژی بوون ، ئێستا بە زمان ێک دەدوێن ،بە سەلیە دەیان سەدان وشەو رستەی درۆو ماستا و لە میدیاکان دا ھەڵدەڕێژیت.
چەندان کادری گۆڕان ، بە درۆو فیشاڵ و قسەی زەبەلاح ، رەخنەیان لە دەسەڵات دەگرت ، زۆربەیان ئێستا بە شانازی بەوەوە دەکەن بوون بە راوێژکارو خاوەن پلەو پۆستی جیا جیا ی ئەو حزبانەی رەخنەیان لێ دەگرتن .
ئەرکی ھەموو رۆژنامە نووس و نووسەرێک ئەوەیە ،وەک رەوشتی پیشەکەی بە زمانێکی لۆژیکانە ، دەست بخاتە سەر برین و ھەڵەکان ، رەخنە لە دیاردەو کەم وکوڕی و دیاردە ناشیاوەکان بگریت.
بۆ ئەو قەڵەمانەی بۆ خزمەتی بەرژەوەندی گشتی دەنووس ،وتارو نوسینەکانیان بە نەشیاو دابنرێ.
بەڵام ئەو لەشکرە رۆژنامەنووسەر و نووسەروخاوەن نامە ی دکتۆراو پرۆفیسۆر و کادرە ماستاو چیانە ، مامە حەمەیی و درۆیان بۆ دەکەن ، جێ ی متامەنەو و باوەڕپێکراویان بێت،درۆو فێڵ و سیناریۆو فیشاڵەکانیان ،شیاو بێت.