گەنج لە ھەموو کۆمەڵگەیەکی دنیادا ، ئەو وزەو ئیرادەو و تواناو چالاکییە لە بن نەھاتوەن ،گۆڕان و داھێنان و ئایندەیەکی نوێ لە ھەموو بوارە جیا جیاکانی کایەی سیاسیی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کلتووری ودەروونی بە دی دێن ، پێشەنگی بنیات نانی کۆمەڵگە و نیشتمانن.
بە رەنج وپەرۆشی و ماندووبوون و تێروانینی نوێ و ھەنگاوی نوێ ی ئەوان تیشکی پێشکەوتن ھەڵدێ ، بنەمای ژیانێکی نوێ بۆ مرۆڤ و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەدی دێ.
بە پێ توێژینەوە و بە داداچوونی پێوەرە نێو دەوڵەتییەکان ، گەنج ئەو تاکانەن ، تەمەنیان لە نێوان (١٤ساڵ بۆ ٢٤ساڵە )، بە پێ ی ئاماری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ بواری پەروەردەو فێرکردن ،گەنجان لە ١٨ ٪ ی دانیشتوانی جیھان پێک دێنن .
لە ١٩٥٨- ١٩٩١لە سەردەمی دەسەڵاتی کۆماری عێراق ، لە ماوەی ٣٣ ساڵ ، دەیان گەنج بە ھۆی ھەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانیانییەوە، لە مافە سەرەتاییەکانیان بێ بەش دەکران وبەشداری خۆپیشاندانەکانیان دەکرد ، ملیان بۆ داوا ناڕەواکان کەچ نەدەکرد ،دەسگیر دەکران و لە زیندانەکان ئەشکەنجە و لە سێدارە دەدران .
دەیان ،،سەدان گەنج لە سەرشەقام و بەردەم خوێندنگاکانی شارەکان دا، گولە باران دەکران.
دەیان ،،سەدان ،،ھەزارەھا لەو گەنجانە ، بۆ بەرگری لە خاکەکەیان روویان دەکردەچیاکان و دەبوون بە پێشمەرگە و لە سەنگەردا گیانیان بە خاک دەسپارد .
لە ئەنفال دا ، ئەنفالجییەکان گەنجەکان لە تۆپ زاوە جیا کردەوەو لە (عملیەی مزدوجی ٢٤ )، بەشی تەسنیع عەسکەری عێراق ،چەکی کیمیاوییان لە کۆمپانیای( سامرا و عەکاشات لە سەر تاقی کردنەوە .
مخابەراتی عێراق دەیان سەدان کچە پاکیزەی ئەنفالیان بەخشی بە موخابەراتی میسری عەرەبی و شوین بزر کران.
دەیان سەدان گەنجەکان لە بیابانەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بە کۆمەڵ گولە باران کرد و لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان شوێن بزرکران.
دوای راپەرین و گۆڕانکاری ٩/ ٤ /٢٠٠٣ حزبە کان و پەرلەمان وحکومەتی ھەرێمی کوردستان ،زۆربەی گەنجەکانیان کرد بە پێشمەرگە و پاسەوانی بەردەرگاو بارەگا و موچە خۆری بێ بەرھەم .
ئەوە( ٣٤) ساڵە دەیان گەنجی کوڕو کچی ئەم نیشتمانە دوای تەواو کردنی خوێندن ، بڕوانامە ی (دبلۆم و بە کالۆریوس وماستەر و دکتۆرا ) یان بەدەست ھێناوە ، نە لە دام و دەزگانی حکومەت ،نە لە کەرتی تایبەتی دانامەزرێن .
لەبازاڕی ساردوسڕی مردودا ، ھیچ کارو کاسپیەکی یان دەست ناکەوێت ،ھیچ بنەمایەکی بژێوی ژیانیان، وەک تاکێکی ئەم نیشتمانەھیچ مافێکی ھاوڵاتیان بی یە .
ناتوانن ژیانی خێزانی پێک بە بێ بژیویی وبێ لانەو بێ جێگەیی پێک بێنن ، تەمەنیان ھەڵدەکشێ و لە ھەموو مافێکی ژیان بێ بەری دەکرێن ، گەر ژیانی خێزانیش پێک بھێنن ،بەھۆی نەداری و بێ لانەییەوە لە دادگا لە یەک جیا دەبنەوە .
بەڵام دەسەڵاتدارانی حزب و حکومەتی ھەڕیم . پلان و بەرنامەو نەخشەیەکی داڕێژر ی وردیان بۆ کوڕو کچەکانی خۆیان ئامادە کردووە ، لە ئۆرگانە باڵاکانی حزب و کایە گرنگەکانی حکومەت دا ، لە دەسەلاتدابن ،
گەنجەکانی نیشتمان ناچاردەکەن ، بە بێ ھیواییەوە، بە قاچاخ سنووری وڵاتان ببڕن ، بە بەلەمەکان رێگای ھات و نەھاتی دەریا بگرنە بەر، لە ناو گەردەلوولی شەپۆلەکانی (دەریای ئیجە)* دا نوقم ببن و بخنکێن ، ببن بە خۆراکی ماسی .
دەسەڵاتدارانی. کورد ھاوکێشەیەکی ناعەداڵەتیو ئاڵۆز و تەرازویەکی لا سنگی پڕ لە غەدریان دروست کردووە
بە دەستوورو یاسایی نا لۆژیکانە یان ، ھەموو وزەو توانا و چالاکی خەون و داھێنانەکانیان گەنجەکانیان خستوەتە پەراوێز و زیندە بەچاڵیان کردوون .
پلان و بەرنامە و نەخشەی سەرکردەکانی کوردو حکومەتی ھەڕێم ، بۆ تێکشکانی گەنجی کورد، لە رووی سیاسیی و ئابووری و کۆمەڵاتی و کلتووریی و دەروونی یەوە.
ئاراستەی ئێستاو دوا رۆژی کورد ، بەرەو ھەڵدێر و چارەنووسێکی نادیار دەبەن ؟
ئەم جیاوازیە پڕ ە لە غەدرو ناعەداڵەتی دەسەڵاتدارانی کورد ، زۆرلە (رەشەبای ژەھرو ئەنفال )و (جینۆساید) و(گۆڕە بەکۆمەڵەکان) ترسناک ترو ژەھراوی ترو جینۆساید ترە.
گەنج کوشتن ، کۆمەڵگە کوشتنە ، ئایندە وێران کردنە، بەرەو ئاڕاستەی ون بوون و توانەوەیی نەتەوەیی و سڕینەوەی نیشتمان ، بۆ کۆمەڵگەیەکی شیراژزە بچراویی پوچگەرایی.
سەرچاوە :
گەنجان و کۆمەڵگا ، ئامادەکردنی لیال ئەحمەد ،وەرگێڕانی : چرا عومەر ساڵح /پێنوس
*(دەریای ئینجە) لقێکە لە لقەکانی ( دەریای ناوین)درێژیەکەی ٦٤٣.٥کم و پانیەکەی ٣٢٢کم -ە، دەکەوێتە نێوان نیمچە (دوورگەی یۆنان ) و( ئەنادۆڵ )ەوە، دەگات بە (دەریای مەڕ مەڕ) ، لە رێگای گەرووی ( دەردە نیلە) ەوە بە سەر تورکیاو یۆنان دا دەڕوانێت. ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆ پیدیای ئازاد.