تارمایی کۆشک و گۆڕی سەرکردەکان ! 

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2026-10-04   

 

رۆڵی سەرکردە  سیاسییەکانی کورد ،  لە ئەزموونی  دیاری کراوی   نێو حیزبەکان  و پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ،  لە  نێو  کایە  و ئۆرگانە جیا جیاکانی دەسەڵات ، رووبە رووی  دەیان  قەیرانی  چەق بەستووی ئالۆز بوونەتەوە.

ئەرکی پسپۆرەکانی بواری مێژوویی و کۆمەڵناسی ودەرونی یە  ، لە ھەموو ئەو بوارانەدا ، بەدواداچوون ولێکۆڵینەوە و  تویژینەوە  ئەکادیمی وردو قوڵی لەسەر  بکەن  ، بۆ ئەوەی سنوورێک  بۆ ئەو برینە موزمینە ، تراژیدیانەی مێژووی دوورو نزیکی ئێستای  سەرکردایەتی  کورد  دابنرێن.

سەرکردەکانی کورد،  بە ھەمووبیرو بۆچونە جیا جیاکانی چەپ و راست و ئیسلامی سیاسیی  ، لە  حیزبی کوردی و پەرلەمان وحکومەتی ھەرێم .

 ئەو روخسارانەن ، بە پلان وبەرنامەی  نەخشە ی   داڕێژراو ، بۆ مانەوەی ھەتا ھەتایان  لە دەسەڵات،  کۆنترۆڵی ھەموو  کۆیلەکانی دەوروبەریان  و ئۆرگانەکانی  حیزبیان کردووە ، ھەموو کایەکانی  پەرلەمان و حکومەتی  ھەرێم یان بە دەسەڵاتی نەرجسی و تاک رەوانە یان   ئیفلیج کردووە . 

لە سەردەمی شاخ وشۆڕش و پێشمەرگایەتی دا ، چەند سەرکردەیەک  ، خاوەن بڕیار بوون ،ئەوان چەندان  گروپی  دیاری کراویان وەک سێبەر ، لە دەوری خۆیان دروست کرد بوو ، ئەو گروپانە  توتی ئاسا ، ھەموو بڕیارەکانی ئەوانیان  جێ بەجێ دە کرد.

دوای راپەڕین و ھەڵبژ اردنی پەرلەمان و حکومەتی  ھەرێمی کوردستان ، ئەو سەرکردە و رخسارانەی  شاخ و ئینیھازی نێوشارەکان ، بە ھەمان ئەزمونی شاخ و بە عەقڵی دیاری کراوی مەزاجیانەی  خۆیان ، کۆکتێلی  عەقڵی  خێڵەکی و ئیسلامی سیاسیی ،  خۆیان لەھەمووکۆنگرەکان دا  ،  خاوەنی دەنگی پێش ھەڵبژاردن بن    ،خاوەنی حیزب و خاوەنی دەنگی خەڵک و پەرلەمان و حکومەت و سامانی نیشتمان بن .

ئەو سەرکردانە ، نیازیانە ، وەک ئەوساو و ئێستا ، دەستاو دەستی  دەسەڵات ، بۆ  کوڕوکچەکانیان بێت  و ئامێری  بەرژەوەندییە کانی داگیرکەرانی نیشتمان بن ، دژ بە نەتەوەو نیشتمانەکەیان .
   
 ستراتیژی  ئەم سەرکردانە ، بەعس ئاسا ، گەر ھەرتاکێک  ،  پەروەردەیەکی جوان و نمونەیی بێت ،خاوەنی ئیرادەیەکی بەھێزو بە ھەڵوێست بێ ، خاوەنی  راوبۆچونی  لۆژیکانەی زانستی  بێ  ، ئەوان  ھەموو دەرگا و پەنجەرەکانی ئاسمان و زەوی ئەم نیشتمانەیان   لێ دادەخەن  ،بواریان   پێ نادەن ، رۆڵی خۆیان ببینن ، پاشقولیان  لێدەگرن و دەیان خەنە پەراوێزەوە .

ئەوسەرکردانە  بە درێژایی مێژوو تا ئێساتا ، بەدوای کەسێتی لاواز و توتی و کاسەلێس و ماستاوچی و پەڕپوتی  ئاست نزم دا  دەگەڕێن ، زۆربەی  ئۆرگانەکانی  حیزب و کایەکانی پەرلەمان و  حکومەت  یان  پێ پڕدەکەنەوە .

پلان و بەرنامەونەخشەکانیان ،  بە جۆرێک  دارێژراوە ، بوار نادەن  ، ھیچ  ئەلتەرناتیڤ وەک سەرکردە ،  لە ناو حیزب و ھیچ پسپۆرێکی  نمونەیی  بە توانا ، لە  پەرلەمان و  حکومەت ، رۆڵیان  ھەبێت و بوونی  پسپۆڕی خۆیان  بسەلمێنێت .

ئەوسەرکردانە ،دەبێ خۆیان وئەندامانی خانەوادە و  بنەماڵە کانیان ، سەرکردەی حیزبەکان و پەرلەمان و حکومەت بن ،  نەخۆشی گرێ سایکۆلۆجی کورسی  دەسەڵات و تاڵانی  سامانی  نیشتمان بن .

دەبێ ژیانی  ئەو سەرکردانە بە  کوڕوکچ و خانەوادەو بنەماڵانە کانیانەوە   ، لەو رۆژەوە لەدایک بوون،  تا ئەو ساتەی  دەیان خەنە قەبرەوە   ، لە گەڵ ھاوڵاتیان  ئاسمان و رێسمان بێت  ، لە   مردنیشا   ،  تارمایی کۆشک وگۆڕەکان یان لە شوێنی  جیاوازو تایبەتی  بێت.
 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی: کشانەوەی ئەمریکا خاکی عێراق دەکاتە ئامانجێکی کراوە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانمان
سه‌باح نوعمان: ئه‌وانه‌ی له‌ به‌غدا سوكایه‌تییان به‌ ئاڵای ئه‌مریكا كرد، ده‌ستگیركران
کاردانەوەکانی سزادانی ئامەدسپۆر؛ دەم پارتی تۆمەتی "رەگەزپەرستی" ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا دەکات
لەنێوان هەڕەشە و دیپلۆماسیدا؛ تڕەمپ هۆشداری بەکارهێنانی هێز دەدات و تارانیش پلانێکی حەوت ڕۆژە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز پێشنیار دەکات
حەوت ساڵە هەفتانە ڕوو لە چیاکان دەکەن: ٨٠ ژنی هەورامان گرووپێکی شاخەوانییان پێکهێناوە
«شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبروسکە ڕوو لە هەرێم دەکات؛ زۆرترین کاریگەری لەسەر سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت»
"هه‌فته‌ی داهاتو به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كات"
بڕیاری دادگا دەرچوو؛ مەزڵوم عەبدی بەفەرمی ناوی خۆی لە تۆمارەکانی دەوڵەتدا گۆڕی
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌: سه‌فین دزه‌یی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی دار له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان لێدوانی نه‌داوه‌
نرخی شیش و چیمەنتۆ و کەرەستەی بیناسازی بەرزبووەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×