کێ بەرانبەر شاڵاوی بە عەرەبکردنی (کوردستان) بەرپرسیارە؟!

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2022-02-22     659

پتر لە (1400) ساڵ دەبێ، عەرەبەکان بە ناوی خوا و ئایینەوە، قەڵای قایمی مێشکی ڕۆڵەکانی کوردیان داگیرکردووە، دەسیان بە سەر خاک و خەڵک، سەروەت و سامانی نیشتمانەکەماندا گرتووە. بەڵام هەرگیز نەیانتوانیوە، خاکەکەمان بەیەکجاری، لەبندەس دەربێنن، (کوردستان)یش بە تەواویی عەرەبڕێژکەن!

کەچی دوای ئەوەی ڕژێمی (بەعس)ی فاشیست ڕوخا، بە تایبەتی کاتێ تیرۆریستەکانی فاشیزمی ئیسلامیی (داعش)، وەک قارچک هەڵتۆقین، بەپێی بەرنامەیەکی وانەکراو، عەرەبێکی زۆری سووننە و کۆنە بەعسی، ڕوویان لە شار و شارۆچکەکانی نیشتمانەکەمان کرد و نیشتەجێبوون. ئەوڕۆش دەسیان بە کارکردن کردووەتەوە، بە ئازادیی دەژین، بە دزداشە و عەگالەوە دەگەڕێن، کەسیش ناتوانێ، هیچیان پێ بڵێ. لەبەرئەوە تازە زۆر زەحمەتە، بۆ شوێنی خۆیان بگەڕێنەوە. ئەمەش بە دوا هەنگاوی پڕۆسەی بەعەرەبکردنی، هەموو باشووری (کوردستان) دەژمێررێ، چونکە بە هەموو نێوچەکانی نیشتمانەکەماندا بڵاوبوونەتەوە، زۆر بە ئاسانیی و سەربەستیش زەوی، خانوو، دووکان و باخ دەکڕن!

ئەز پێم وایە، شاڵاوی ئەم قۆناغە نوێیەی بەعەرەبکردنە، لە ئەستۆی هەردوو سەرکردایەتی (پارتی) و (یەکێتی) دایە و تەنیا هەر ئەوانیش لێی بەرپرسیارن، بەڵام زۆر لە ئەوە دەچێ، ئەوان تەنیا خەمی باخەڵی خۆیان بێ و خەمی نیشتمانیان نەبێ!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×