دەنگی ڕاستیی و بوومەلەرزەی ڕاچڵەکاندن

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2023-06-24     251

هاوڕێیانی بەڕێز

سڵاو ...

(4) ساڵ لەمەوبەر، سەبارەت بە ڕەوشی ئەو سەردەمەی باشووری (کوردستان)، کورتیلە وتارێکم بڵاوکردەوە. لەبەرئەوەی نەک هەر هێندێ شت بەرەو خراپتر گۆڕاوە، بەڵکوو هەموو شتێ گۆڕاوە. بۆیە بە پێویستى دەزانم، جارێکی دیکە بڵاویکەمەوە و بیری خوێندەوارانی بەڕێزی کوردی بخەمەوە، تا بزانن، ڕەوشی (کوردستان) لە ئەو سەردەمە زۆر خراپترە و بەرەو خراپتریش دەڕوا، چونکە دیسانەوە هەڵبژاردن دواکەوتووە و پێکهێنانی میریی نوێی هەرێمیش، لە هەموو کات و سەردەمێ خراپترە. هەر هێندەی ماوە، جەنگێکی ماڵوێرانکەرانەی نێوخۆی، نێوان هەردوو باڵە وێرانکەرەکەی (جەلاليى) و (مەلایی) دەسپێبکاتەوە، دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی داگیرکەری (عێراق)یش، هەموو باشووری (کوردستان) داگیرکەنەوە ...

منیش لە بێدەسەڵاتیدا، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، لەگەڵ (پیرەمێرد)ی خەمخواری کورددا دەڵێم:

دەک خەجاڵەت بن لە ڕووی مەحشەرا

ئێمەش خاکی غەم ئەکەین بە سەرا

23. 6. 2023

 

دەقی وتارە کۆنەکە

دەنگی ڕاستیی و بوومەلەرزەی ڕاچڵەکاندن

بە داخەوە، لە دوای ڕاپەڕین و لە ئەو ڕۆژەوە، دەسەڵاتی هەرێم دامەزراوە، پێش ئەوەی دەسپێبکا، کۆتاییهاتووە. چونکە قەڵای قایمی مێشکی سەرکردەی پارتەکان و بەرپرسەکانی دەسەڵاتەکە داگیرکراوە، هیچ بڕیارێکی چارەنووسازانە، بەدەس خۆیان نەبووە و نییە. جا گەر وا نییە، ئەوا ئەوڕۆ (267) ڕۆژە، هەڵبژاردنی پەرلەمان کراوە، واتە (3) ڕۆژی ماوە، ببێ بە (9) مانگ، تا ئێستە میریی هەرێم دانەمەزراوە!

لەبەرئەوە باشووری (کوردستان)، ڕۆژێ لە ڕۆژان یەکگرتوو نەبووە و نییە، هێزەکانی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی (کوردستان)یش بە ئاشکرا، دەسیان لە دڵ و جەرگی نیشتمانەکەمان گیرکردووە.

2019. 6. 23

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×