با ئافرەتە نێودارەکانی کورد و بیانی بناسین

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2023-09-20     243

لە سەردەمە جیاوازەکانی میژووی نەتەوەی کورددا، گەلێ ئافرەتی بلیمەت و زیرەک، دڵسۆز و خاوێن، ئازا و دەسەڵاتداری تێدا هەڵکەوتووە، هەر یەکەشیان، لە گەلێ بواری جیاوازدا، دەسڕەنگینی خۆیان نواندووە و ئەسپی خۆیان تاوداوە.

بۆنموونە: (مەستوورەی کوردستانی 1804- 1848، عادیلەخانم 1859-1924، قەدەمخیر 1898-1932، حەپسەخانی نەقیب 1891-1953، لەیلا قاسم 1953-1974) هەڵکەوتوون.

لە هەمان کاتیشدا، هێندێ ئافرەتی ئەمەکداری بیانی دۆستی کوردیش، ڕاژەیەکی زۆری کەلتوور، مێژوو، کێشەی ڕامیاریی و نەتەوەیی کوردیان کردووە. بۆ نموونە:

1. هێلین كرولیچ 1934-2023: خەڵکی (چیک) بوو، هاوسەری ڕەوانشاد (عەبدولرەحمان قاسملو) بوو.

2. لیدیا لیدیا ئیڤانۆڤنا 1944-: خەڵکی (ڕووسیا)یە و هاوسەری ڕەوانشاد ( شاسوار جەلال - ئارام) بوو. تا ئیستە لە ژیان دایە، لە (کوردستان) دەژی و دۆستێکی دیرین و نزیکمە.

3. ئەگنێتا کلینگ 1943-2019: خەڵکی (سوید)ە و هاوسەری دوکتۆر (عومەری شیخمووس) بوو.

ئافرەتە کوردەکان بە گشتیی و بیانییەکان بە تایبەتی، لە زۆر بواردا، شەوی تاریکی مێژووی کوردیان ڕۆشنکردووەتەوە. بۆیە شایانی باسکردنن و پێویستە، بە ڕێزەوە یادیانبکرێتەوە.

لە داهاتوودا، لەسەر ژیان و کارەکانی، هەر یەکێ لە ئەو ئافرەتە مەزنانە، وتاری تایبەتی کورتئامێز بڵاودەکەمەوە، تا ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان، پتر شارەزای ژیان و کارەکانیان بن.

 

تێبینی:

زاراوەی ئافرەت، ژن و کچ دەگرێتەوە. بەڵام زاراوەی ژن، تەنیا ئەو ئافرەتانە دەگرێتەوە، کە مێردیانکردووە. هەڵبەتە تا ئێستە لە زمانی کوردیدا، بە هەڵە بەکارهێنراون. هۆکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، (یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان) سەر بە (پارتیی) و (یەکێتیی ژنانی کوردستان)یش، سەر بە (یەکێتیی)ن و ئەوەشیان لە زمانی کوردیدا دابەشکردووە!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×