دۆست و دوژمن

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2023-11-25     230

لە کۆنەوە، هەر دەستە و پارتێ، لە (عێراق) دەسەڵاتی هەبووبێ، بە ئارەزووی دڵی خۆی و بە هەموو شێوەیە، کوردی چەوساندووەتەوە. بەڵام کاتێ لێشیان قەوماوە، پەنایان بۆ شار و شاخەکانی (کوردستان) بردووە. سەرانی پارتەکانی باشووریش، هێندە ساویلکە و یادگە لاوازبوون، داڵدەیانداون و یارمەتییانداون.

بۆ نموونە: کاتی پارتی (بەعس) ڕوخا، ئەندامان و دۆستەکانیان، ڕوویان لە شار و نێوچەکانی (کوردستان) کرد، سەرکردایەتی پارتەکانیش، ئەو هەموو کوشتنوبڕین، ئەنفال و کیمیابارانەیان بیرچووەوە، پێشوازییان لێ کردن و بە خۆشییەوە، جێیانکردنەوە.

هەروەها ڕۆژی (5. 10. 2019)، لە (بەغدا) و هێندێ نێوچەی دیکە، خۆپیشاندانی کۆمەڵانی خەڵکی چەوساوە و هەژار دەسیپێکردەوە، پێکدادان و ڕەشەکوژی، لەنێوان هێزە دڕندەکانی شیعە و جەماوەری ڕاپەڕیوی شۆرشگێڕدا ڕوویدا. لەبەرئەوە هێندێ لە بەرپرسەکانی عەرەب هەڵاتن و لە شاری (هەولێر) گیرسانەوە.

کەواتە کورد گەلێکی ساویلکەیە، دۆست و دوژمنی ڕاستەقینەی خۆی ناناسێ، هەر زوو ئامێزی خۆی، بۆ دوژمنە سەرسەختە سەرەکییەکانی دەکاتەوە، تا لە مەرگ قوتاربن، جارێکی دیکە هەستنەوە، دژایەتی کورد بکەنەوە و وەک مارەکەی (شێخ هۆمەر) پێوەیبدەن!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×